بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پاتۆلۆجی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پاتۆلۆجیست
پاتۆلۆجیستێک نموونەیێک تاقی دەکاتەوە بۆ خانە شێرپەنجەییەکان لە کاتێکدا نەشتەرگەرێک چاودێری دەکات.
پیشە
ناوەکان
  • Physician
  • Surgeon
جۆری پیشە
پسپۆڕی
بەشە چالاکەکان
پزیشکی
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای پزیشکیی ئاستیۆپاتی (D.O.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی نەشتەرگەری (MBChB)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان، کلینیکەکان

نەخۆشیزانی (بە ئینگلیزی: Pathology) لقێکە لە زانستە پزیشکییەکان کە باس لە کاریگەری نەخۆشی و برینەکان دەکات لەسەر ئاستی شانەیی و خانەیی و گەردیی و پرۆسەی نەخۆشی لە یەک ئەندام یان هەموو جەستە بۆ ناساندنی سروشت و هۆکارەکانی دەخاتە ژێر چاودێری.[١]

پاتۆلۆجی بەسەر دوو لقی سەرەکی نەخۆشیزانی توێکاری و نەخۆشیزانی نۆژدارگەیی دابەش دەکرێت. نەخۆشیزانی کلینیکی یەکێکە لە تایبەتمەندییە پزیشکییەکان کە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە شلەکانی لەش و نمونەکانی تر کە لە لەش دەگیریێت وەک میز و خوێن و هتد ئیش دەکا و دابەشکراوە بەسەر چەن بەش وەک بایۆکیمیا، کیمیای کلینیکی، مایکرۆبیۆلۆجی کلینیکی، مایکرۆبیۆلۆجی پزیشکی، نەخۆشیزانی پزیشکیی ئاژەڵ، خوێنناسیی کلینیکی، پاتۆلۆجی گەردی، جێنەتیکی کلینیکی، جینناسیی پزیشکی و بەرگریناسیی کلینیکی. بڕوانامەی دکتۆرا لە زانستەکانی تاقیگەی کلینیکی 6 بۆ 7 ساڵ دەبێت.[٢]

پاتۆلۆجی ئاناتۆمی، پشکنینی مایکرۆسکۆپی و پشکنینی شێوەی دەرکەوتنی نموونەکانی شانەی لابراو لە جەستەی مرۆڤ لەلایەن نەخۆشیزانەوە یان لەلایەن پزیشکەکانی ترەوە، ئەنجام دەدات.

پزیشکە گشتیەکان لە دوای قبووڵ بوون لە تاقیکردنەوەکانی وەرگرتنی یاریدەدەری پزیشکی و تێپەڕاندنی خولی 4 ساڵەی فێرکاری و تاقیکردنەوەکانی بەرزکردنەوەدا، بڕوانامەی پسپۆڕی نەخۆشیزانی توێکاری و نۆژدارگەریی وەردەگرن.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «-pathy, comb. form». OED Online. Oxford English Dictionary (چاپی 3rd). Oxford University Press. 2005. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. Kumar، Vinay؛ Abbas، Abul K.؛ Fausto، Nelson؛ Aster، Jon C. (2010). Robbins and Cotran Pathologic Basis of Disease (چاپی 8th). Philadelphia: Saunders/Elsevier. ژپنک ٩٧٨-١-٤١٦٠-٣١٢١-٥.
  3. «Pathology Specialty Description». American Medical Association. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]