گیانلەبەرناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لینۆس لە خشتەی شانشینی زیندەوەران (چاپی یەکەم) لە یاسای سروشت.

گیانلەبەرناسی لێکۆڵینەوەی زانستیی گیانلەبەرانە.[١] لێکۆڵینەوەکانی بریتین لە پێکھاتە، ئاولەمەناسی، پۆلێن، خوو و دابەشبوونی ھەموو گیانلەبەران (زیندوو و قڕتێکەوتوو)، و چۆن کارلێک لەگەڵ ژینگەسیستمەکانیان دەکەن. گیانلەبەرناسی یەکێکە لە لقە بنەڕەتییەکانی ژینناسی. ئەم زاراوەیە لە یۆنانیی کۆنەوە ζῷον، زۆیۆن ('گیانلەبەر')، و λόγος، لۆگۆس ('زانین'، 'لێکۆڵینەوە') وەرگیراوە.[٢]

پێشەکییەک لەسەر شانشینی زیندەیی[دەستکاری]

بەدڵنیاییەوە تاکەکانی ئەم شانشینە خاوەنی سیفەتی زیندەیین. لەو جۆرانەن کە خۆژیین نین و پشت بە دەوروبەر دەبەستن بۆ دەستکەوتنی خۆراکیان وە گەورەترین بەشیان دڕندەکانن. وە ھەروەھا زۆرینەیان لە شوێنێکەوە دەچن بۆ شوێنیکی تر بە پێچەوانەی ڕووەکەکانەوە. خانەکانی زیندەوەران ناوەڕۆکەکەیان ئەمانەی تێدایە (تەنی ناوەندی، ڕووپۆشی خانە، نابلاستیدی، و نەبوونی بۆشایی خانەکان)

كونراد جسنر (١٥١٦-١٥٦٥). وای د‏‏‏ە‏‏‏بینن كه ئ‏‏‏ە‏‏‏مه س‏‏‏ە‏‏‏ر‏‏‏ە‏‏‏تای زانستی زیند‏‏‏ە‏‏‏یی س‏‏‏ە‏‏‏رد‏‏‏ە‏‏‏می نوێیه

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Lawlor, Dee. "Study Zoology: All you need to know". www.study.eu (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-21.
  2. ^ "zoology | Etymology, origin and meaning of zoology by etymonline". www.etymonline.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-08-21.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]