دڵناسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە کاردیۆلۆژیەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی سووڕانەوەی خوێن لە دڵی مرۆڤ، ڕەنگی شین خوێنی کەم ئۆکسجین و ڕەنگی سوور خوێنی پڕ ئۆکسجین

کاردیۆلۆژی یان پزیشکیی دڵ و خوێنبەرەکان (بە ئینگلیزی: [١]Cardiology) ڕشتەیەکی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و کەموکوڕییەکانی لێدانی دڵ و شێوازی سووڕانەوەی خوێن لە ناو خوێنبەرەکاندا کار دەکات. ئەم ڕشتە پزیشکییە بە مانای دڵناسینە.[٢]

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

کاردیۆلۆژی لە دوو وشەی کاردیۆ (Cardio) لە یۆنانی بە مانای دڵ و لۆژی (Logy) بە مانای سەرپڵشت و وانەیشە پێک ھاتووە.

نەخۆشینەکان[دەستکاری]

بۆ وێنە:

  • ناتەواوی و نەخۆشیی دڵ کە لە پێش لەدایکبوون بوونیان ھەبووە
  • نەخۆشیی خوێنبەری کۆرۆنەری
  • ناتەواویی دڵ لە پێشھاتەکان
  • نەخوشیی درگاکانی دڵ بە خوێنبەرکان
  • ئەلیکترۆفیزیۆلۆژی

ڕشتەکانی پزیشکیی دڵ[دەستکاری]

ئەو پزیشکانەی وا لە بواری پزیشکیی دڵدا خوێندن تەواو دەکەن پێیان دەڵێن کاردیۆلۆژیست و، بەو پزیشکانەی وا لە بواری نەخۆشییەکانی دڵ لە منداڵاندا ئیش دەکەن دەڵێن کاردیۆلۆژیستی منداڵان.[٣]

بەو پزیشکانەی وا لەم ڕشتە پزیشکییەدا نەشتەرگەری دەکەن دەڵێن نەشتەرگەری کاردیۆلۆژیست یان نەشتەرگەری دڵ کە خۆی ڕشتەیەکە لە نەشتەرگەریی گشتی.

پزیشکەکانی دڵ کاریان بە خوێن نییە مەگەر ئەو کاتەی کە نەخۆشیی خوێن لە دڵدا کار بکات و بۆ زانین لە چۆنیەتیی خوێن لە تاقیکردنەوەکان لە لابڕاتۆرەکانی پزیشکیدا. کاردیۆلۆژی ڕشتەیەکە لە پزیشکیی ناوخۆیی. لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، پزیشکەکان دەتوانن لە بوارە جۆراجۆرەکانی نەخۆشییەکانی دڵ، ببنە پسپۆر و بۆ ھەر کامێکیان دەبێ سێ ساڵ بخوێنن.[٤]

ڕشتەکانی کاردیۆلۆژی بەکورتی:[٥]

  • کاردیۆلۆژیی گەورەساڵان
  • ئەلیکترۆفیزیۆلۆژیی دڵ
  • کاردیۆجریاتریکس یان کاردیۆلۆژی بەساڵاچووان (پیرەپیاوان و پیرێ ژنان)
  • کاردیۆلۆژیی منداڵان
  • ئێکۆکاردیۆلۆژی
  • کاردیۆلۆژیی تواناسازیی دڵ و پێشگیریی نەخوشیی دڵ

فێرکاری[دەستکاری]

بۆ گەیشتن بە ئاستێک کە پزیشکێک ببێت بە پسپۆڕ لە پزیشکیی دڵ، دەبێ بۆ ماوەی لانی کەم ١٠ ساڵ ئەزموونی فێرکاری و لێکۆڵینەوەی هەبێت که دەبێ ٤ ساڵ فێرکاریی پزیشکیی گشتی، ٣ ساڵ پزیشکیی نێوخۆیی و ٣ ساڵ خولی تایبەت بە کاردیۆلۆژی تێپەڕ بکات.[٦]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ What Is a Cardiologist?, American College of Cardiology
  2. ^ What Does a Cardiologist Do?, MedicineNet
  3. ^ Cardiology, NHS
  4. ^ About Cardiologist, UR Medicine
  5. ^ Cardiology Defenition, Medical News Today
  6. ^ Cardiology Education and Training, Web MD


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]