پزیشکیی ددان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پزیشکێکی ددان بە ھاوکاریی یاریدەدەرێک تیماری نەخۆشێک دەکات.

پزیشکیی ددان یان ددانپزیشکی (بە ئینگلیزی: Dentistry) لقێکی پزیشکییە، لە دەرد و نەخۆشییەکانی بۆشایی دەم دەکۆڵێتەوە و دەستنیشانیان دەکات و تیماریان دەکات، بەتایبەتیش ئەو گرفتانەی پەیوەستن بە ددانەکانەوە، بەڵام کار لەسەر شانەکانی دەم و دەوری ددانەکان و شەویلگە و ڕوخساریش دەکات.

پسپۆڕییەکان[دەستکاری]

خوێندکار دوای وەرگرتنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پزیشکیی ددان دەبێتە پزیشکی گشتیی ددان، دەتوانێت چارەسەرە سەرەتاییەکانی دەم و ددان ئەنجام بدات، دواتر لە کۆمەڵێک پسپۆڕیی تایبەت بە پزیشکیی ددان دەتوانێت درێژە بە گەشتی خوێندنی خۆی بدات، لەوانە:

خوێندنی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

خوێندنی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان پێنج ساڵە، لە دوای پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیی زانستی؛ خوێندکاران دەتوانن لێی بخوێنن، ساڵانە لە دوای پزیشکیی گشتی بەرزترین نمرە وەردەگرێت، سێ زانکۆی حکوومی و دوو زانکۆی ئەھلی کورسیی خوێندنیان ھەیە بۆ پزیشکیی ددان، ھەروەھا سێ زانکۆ حکوومییەکەش ساڵانە بەشێکی کەم لە کورسییەکانیان بۆ سیستەمی پاڕاڵێڵ دەستەبەر دەکەن، خوێندکاران بە کرێیەکی دیاریکراوی ساڵانە دەتوانن لێی بخوێنن، پێنج زانکۆکە ئەمانەن:

خزمەتگوزارییەکانی پزیشکیی ددان لە ھەرێمی کوردستان[دەستکاری]

لە ھەرێمی کوردستان خزمەتگوزاریی حکوومیی دەم و ددان لە زۆر بنکەی تەندروستی ھەیە، لەبەرامبەر بڕە پارەیەکی کەم ھەندێک لە خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان پێشکەش دەکرێن، وەک ددان پڕکردنەوە و چارەسەری ناو ددان و کێشانی ددان و ددان شوشتن، لە نۆرینگە فێرکارییەکانی پێنج زانکۆکە خزمەتگوزاریی زیاتریش پێشکەش دەکرێن، لەوانە دروستکردنی تاخم و تانج و پرد و ددان ڕاستکردنەوەی سادە، لە ھەندێک نەخۆشخانەی وەک نەخۆشخانەی ڕزگاری لە ھەولێر نەشتەرگەریی ئاڵۆز و ددان چاندنەوەش پێشکەش دەکرێت.

لەپاڵ خزمەتگوزاریی حکوومی ھی تایبەتیش ھەن، دەرچووان دوو ساڵ دوای دامەزراندن دەتوانن نۆرینگەی تایبەتی خۆیان بکەنەوە، یان بەر لە دامەزراندن لەگەڵ پزیشکی تردا لەژێر سەرپەرشتیی ئەوان و بە ڕێککەوتنی تایبەتی نێوانیان دەتوانن لە نۆرینگەی تایبەت کار بکەن، ھەروەھا لە دەرەوەی ناوەندەکانی شار کردنەوەی نۆرینگەی تایبەت ئازادانەیە تەنانەت ئەگەر دەرچوو داشنەمەزرابێت، بەگشتی زۆرێک لە نۆرینگە تایبەتەکان خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەش دەکەن لەچاو خزمەتگوزارییە حکوومییەکان، نرخی چارەسەرەکانیشیان ئازادانەیە، پزیشکەکان خۆیان دەستنیشانی دەکەن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]