نەخۆشییە چڵکییەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەنگ کردن گرەم ڕیگایێک بۆ دوزینەوەی جۆری بەکتریا یان میکرۆبەکان

نەخۆشییە چڵکییەکان یان تەشەناناسین (بە ئینگلیزی: Infectious disease[١]) یەکێک لە ڕشتەکانی پسپۆڕایەتیی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکییەکان و دۆزینەوە و چارەسەر و دەرمانکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییانە کاری ھەیە.[٢] ئەم ڕشتە پزیشکییە لەگەڵ دۆزینەوە و دەرمانی گشتگرییەکانی نەخۆشییە چڵکییەکان و لەناوبردنی ئەوان و ھەروەھا لەگەڵ خۆڕاگریی بەکتریا و میکرۆبەکان لە بەرانبەر دەرمانەکاندا، بەرخۆریی ئەنتیبایۆتیکەکان و تەشەنای نەخۆشخانەیی کار دەکات.[٣]

مێژوو[دەستکاری]

ئەم جۆرە نەخوشییانە ھەر لە کۆنەوە لەگەڵ پزیشکیی ناوچە گەرمەسێرەکانی زەوی پەیوەندیی ھەبووە و، زۆربەی نەخۆشییەکانی ناوچە گەرمسێرەکان و نیمچە گەرمسیرەکانی زەوی لە جۆرە نەخۆشییە چڵکییەکان بووە.[٤]

دۆزینەوە[دەستکاری]

پزیشکەکانی تایبەت بە نەخۆشییە چڵکییەکان لە چەندین جۆر تاقیکردنەوە بۆ دۆزینەوە جۆری ئەو میکرۆب، بەکتریا، کوارگ یا ئەو ڤایرۆسانەی وا دەبنە ھۆی چڵک کردن کەڵک وەردەگرن وەک[٥]ڕەنگکردن گرەم، چاندنی خوێن لە تاقیگەکان، تاقیکردنەوەی سرۆم، کێشانی نەخشەی جێنەتیک و کاردانەوەی زەنجیری پۆلیمراز.

دەرمان[دەستکاری]

پزیشکەکان چەندین جۆر ئەنتیبایۆتیک و ڕێگەی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان بەکار دەھێنن. جۆری ئەنتیبایۆتیکەکان و ڕێگەی دەرمان پەیوەندیی بە جۆری میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان و کوارگەکانەوە ھەیە.

فێرکاری[دەستکاری]

لە ئەمریکا پسپۆرایەتی لە نەخۆشییە چڵکییەکان لە ئیدامەی ڕشتەکانی پزیشکی نێوخۆیی و پزیشکی منداڵان فێرکاری ئەکرێ. پزیشکەکانی ناۆخۆیی لانیکەم دوو ساڵ فلۆشیپ و پزیشکەکانی منداڵان سێ ساڵ دەورەی فێرکاری دەبێ ببینن و لە دوای قبووڵ بوون لە ئەزمونی سرانسەریدا، دەتوانن ببنە پسپۆر لە پزیشکی نەخۆشییە چڵکییەکان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]