نەشتەرگەریی ئۆرتۆپدی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

داڕێژە:Infobox interventions

نەشتەرگەری ئۆرتۆپدی
پیشە
ناوەکان
  • Physician
  • Surgeon
جۆری پیشە
پسپۆر لە پزیشکی
بەشە چالاکەکان
دەرمان و نەشتەرگەری
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای ئستیۆپاتی (D.O.)
  • کارناسی ئۆرتۆپدی و نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی ئۆرتۆپدی و نەشتەرگەری (MBChB)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان
مۆرەی شکاوی مل کە بە نەشتەرگەری ئۆرتۆپدی چارە کراوە

ئۆرتۆپدی یان نەشتەرگەری ئۆرتۆپدی (بە ئینگلیزی:orthopaedics یان Orthopedic Surgery) لە پزیشکیدا لەگەڵ نەخۆشییەکانی پێشە و ئێسک و مایچە ئیش و کاری ھەیە و نەشتەرگەریەکەی بۆ دەرمانی ئەو جۆرە نەخۆشینانەیە.

وشەڕەتناسی[دەستکاری]

وشەی ئۆرتۆپدی لە دوو وشەی ئۆرتۆ (Orthos) بە مانای ڕێک و ڕاس و پدی (paideion)یان پدیۆس بە مانای بەخێو کردنی منداڵ دروست بووە. وشەی ئۆرتۆپدی لە ساڵی ١٧٤١ لەلایەن نیکۆلاس ئاندری ساز کراوە.

مێژوو[دەستکاری]

زۆربەی تەکنیکەکان و شارەزایییەکانی ئۆرتۆپدی لە وەختەساتی شەرە گەورەکان لە نێوان وڵاتاندا بە دی ھاتووە. نیکۆلاس ئاندری دەرمانە ئۆرتۆپدییەکانی بۆ منداڵان لە زانستگای پاریس لە ساڵی ١٧٤١ بە دونیای پزیشکی ناساند. جین-ئاندری ونال یکەمین سەنتەری تایبەت بە نەخۆشییەکانی پێشە و ئیسقان یا ھەمان ئۆرتۆپدی لە ساڵی ١٧٨٠ دامەزراند.

شێوازەکانی ئۆرتۆپدی[دەستکاری]

پزیشکی لەم بوارەدا لە چەن جۆر دروست بووە:

  • نەشتەرگەری مۆرەکانی پشت
  • نەشتەرگەری دەس و شان
  • نەشتەرگەری گۆرانی جومگە و سمت
  • ئۆرتۆپدی منداڵان
  • ئۆرتۆپدی یاریکەر لە یانەکانی وەرزشت
  • نەشتەرگەری پا و ڕەقێنەی پا
  • نەشتەرکەری تومۆرەکانی ئێسک و مایچە

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]