نەشتەرگەریی مێشک و دەمار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
نەشتەرگەریی مێشک و دەمار
نەشتەرگەری پارکینسۆن
پیشە
جۆری پیشە
پسپۆر لە پزیشکی
بەشە چالاکەکان
دەرمان، نەشتەرگەری
دەربارە
خوێندنی داواکراو
  • دۆکتۆرای پزیشکی (M.D.)
  • دۆکتۆرای پزیشکیی ئاستیۆپاتی (D.O.)

یان

  • کارناسی نەشتەرگەری (M.B.B.S.)
  • کارناسی نەشتەرگەری یان فلۆشیپی زانکۆی پاشایەتی نەشتەرگەرەکان (F.R.C.S)

یان

  • ماستەر لە نەشتەرگەری (M.S) , (M.Ch)
شوێنی
کارکردن
نەخۆشخانەکان

نەشتەرگەریی مێشک و دەمار (بە ئینگلیزی:[١]Neurosurgery) ڕشتەیێکی پزیشکییە کە لە بواری پێشگرتن، دۆزینەوە، دەرمان و تواناسازیی نەخۆشەکانی مێشک و دەمار، و ھەروەھا چارەسەرکردنی ئاڵۆزییەکانی کۆئەندامی دەمار و بەشە جۆراوجۆرەکانی مێشک، دڕکەپەتک، ئەندامە دەمارییە بڵاوەکان و کۆئەندامی خوێنبەرەکانی مێشک لە دەرەوەی کەللەسەر کار دەکات.[٢]

مێژوو[دەستکاری]

مێژووی نەشتەرگەریی مێشک و دەمار بە شێوازی دابڕینی کەللەسەر دەگەڕێتەوە بۆ پێش ھەزاران ساڵ. بەڵام تا کۆتاییی سەدەکانی ١٩یەم و ئەوەڵی سەدەی بیستی زایینی، پێشکەوتنی زۆری بە خۆیەوە نەدیبوو و تەنیا لە سەد ساڵی ڕابردوو ئەم ڕشتە پزیشکییە پێشکەوتنی زۆری بە دەست ھێنا. ئەمە لەکاتێکدا بوو کە بۆ یەکم جار مرۆڤ توانی جەمسەری کارەبایی لە مێشک داچێنێت و تومۆر لە مێشک دەربێنێت.[٣] لە ساڵی ١٨٧٨، ڕیچارد کاتۆن بە ھەبوونی شەپۆلی کارەبایی یان تەزووی کارەبایی لە مێشکی گیانلەبەرەکانی پەی برد. لە ساڵی ١٩٥٠ بۆ یەکەم جار دکتۆر جۆزێ دێلگادۆ جەمسەری کارەبایی داھێنا و دواتر لە مێشکی گیانللەبەرێک چاندی. لە ساڵی ١٨٧٩ نەشتەرگەرێکی خەڵکی سکۆتلاند، بە ناوی ویلیام مەکیوێن بۆ یەکەم جار نەشتەرگەری مێشکی بۆ دەرھێنانی تومۆر ئەنجام دا.[٤]

فێرکاری[دەستکاری]

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پزیشکەکانی نەشتەرگەری مێشک و دەمار، سەرەتا دەبێت بۆ چوار ساڵ دەرسی پزیشکی بخوێنن. پاشان دەبێ بۆ حەوت ساڵ دەورەی ڕزیدێنسی (بە ئینگلیزی: Residency) تەواو کەن. ژمارەیەک لە دەورەکانی ڕزیدێنسی بەشی کۆڵینەوەی کلینیکاڵیان ھەیە کە دەبێت پزیشکەکان تێیدا کار بکەن. لەدوای ئەم دەورە، ژمارەیەک لە پزیشکەکان دەورە فلۆشیپی (بە ئینگلیزی: Fellowship) دەگوزەرێنن.[٥][٦]

شاخەکانی ئەم ڕشتەیە[دەستکاری]

  • نەشتەرگەریی مێشک و دەماری خوێنبەرەکان (Vascular neurosurgery)
  • نەشتەرگەریی مێشک و دەماری ئستریۆتاکتیک (Stereotactic) و نەشتەرگەریی ئێپیلێپسی (epilepsy)
  • نەشتەرگەریی مێشک و دەماری ئانکۆڵۆژیک (Oncological neurosurgery)
  • نەشتەرگەریی کەللەسەر (Skull base surgery)
  • نەشتەرگەریی بڕبڕە (Spinal neurosurgery)

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ What is Neurosurgery? , Department of Neurological Surgery
  2. ^ Neurosurgeon , Highland Hospital
  3. ^ Introduction: What is Neurosurgery? , Daniel L Barrow, MD, Operative Neurosurgery, Volume 17, Issue Supplement_1, August 2019, Pages S1–S2
  4. ^ Neurological Surgery, American College of surgeons
  5. ^ Neurosurgery, Health Careers
  6. ^ What Is a Neurosurgeon? , webMD

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]