نێڤادا
| نێڤادا | |
|---|---|
| بەشێکە لە | ویلایەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان |
| دامەزران | ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٤ |
| ناو بە زمانی فەرمی | State of Nevada |
| ناسناو | Silver State |
| کورتەناو | NV، Nev. |
| ئەرشیڤەکان لە | Nevada State Library, Archives and Public Records |
| ناونراوە لەدوای | Sierra Nevada |
| زمانی فەرمی | بێ نرخ |
| سروودی نیشتمانی | Home Means Nevada |
| دروشم بە کوردی | All For Our Country |
| دروشم | All For Our Country |
| کیشوەر | ئەمریکای باکوور |
| وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| پایتەخت | کارسن ستی |
| دابەشکاریی کارگێڕی | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
| ناوچەی کاتی | Pacific Time Zone، ناوچەی کاتیی شاخاوی، America/Los Angeles |
| پۆتانی شوێن | ٣٩°٠′٠″N ١١٧°٠′٠″W |
| Coordinates of geographic center | ٣٩°١٩′٤٤″N ١١٦°٣٧′٥٢″W |
| Coordinates of northernmost point | ٤٢°٠′٠″N ١١٧°٠′٠″W |
| بەرزترین خاڵ | Boundary Peak |
| نزمترین خاڵ | Colorado River |
| نووسینگەی بەڕێوەبردن | Governor of Nevada |
| سەرۆک | Joe Lombardo |
| دەستەی جێبەجێکردن | Government of Nevada |
| ئەنجومەنی یاسادانەر | Nevada Legislature |
| دەسەڵاتی دادوەری باڵا | Supreme Court of Nevada |
| دانیشتووان | ٣٬١٠٤٬٦١٤ |
| بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٦٧٦ مەتر |
| ھاوسنوورە لەگەڵ | کالیفۆڕنیا، ئۆریگن، ئایداھۆ، یووتا، ئەریزۆنا |
| دەقی بنەڕەتی | Constitution of Nevada |
| خەڵاتەکان | Lagun Onari |
| ڕووبەر | ٢٨٦٬٣٨٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
| وێبگە | https://nv.gov/ |
| ھاشتاگ | Nevada |
| وەسفی ئاڵا | flag of Nevada |
| مۆر (نیشانە) | Seal of Nevada |
| ھێمای فەرمی | Sialia currucoides |
| جوگرافیای ئەم بابەتە | geography of Nevada |
| Official color | شین، silver |
| ئابووری بابەت | economy of Nevada |
| دیمۆگرافیای بابەت | demographics of Nevada |
| ئاستی زوومکردنی نەخشەی شەقامی کراوە | 6 |
![]() | |
پۆتانەکان: 39°N 117°W / 39°N 117°W
نێڤادا یان نیڤادا (بە ئینگلیزی: Nevada) (بە واتای "بەفراوی") ویلایەتێکە دەکەوێتە ناوچەکانی ڕۆژاوا و ھەرێمی شاخ، و باشووری ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. لە نێو پەنجا ویلایەتی ئەمریکادا حەوتەم گەورەترین و ٣٤ەم زۆرترین دانیشتووان و نۆیەمی کەمترین چڕی دانیشتووانە. نزیکەی سێ لەسەر چواری دانیشتووانی ویلایەتی نیڤادا لە ناوچەی کلارک دەژین، کە ناوچەی گەورەی لاس ڤێگاس-پارادایس لەخۆدەگرێت کە سێ لە چوار گەورەترین شاری ویلایەتەکە تێیدا ھەڵکەوتوون. پایتەختی ویلایەتی نیڤادا کارسۆن سیتییە. نیڤادا بە فەرمی بە "دەوڵەتی زیو" ناسراوە بەھۆی گرنگی زیو لە مێژوو و ئابوورییەکەیدا. ھەروەھا بە "دەوڵەتی لەدایکبووی شەڕ" ناسراوە، چونکە لە کاتی شەڕی ناوخۆدا لە یەکێتیی وەرگیراوە (ئەم دەستەواژەیە لەسەر ئاڵای ویلایەتێش ھاتووە)؛ ھەروەھا پێی دەوترێت «ویلایەتی بێژانە»، بە ناوی ئەو ڕوەکە کە لە ویلایەتەکەدا بەربڵاوە. لە باکووری ڕۆژاوا ھاوسنوورە لەگەڵ ئۆریگۆن، لە باکووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئایداھۆ، لە ڕۆژاوا لەگەڵ کالیفۆرنیا، لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئەریزۆنا و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ یووتا.
زۆربەی زەوییەکانی نیڤادا بیابان و نیمچە وشکن، زۆربەیان لەناو حەوزی گەورەدایە. ناوچەکانی باشووری حەوزی گەورە لەناو بیابانی مۆخاڤێدان، لەکاتێکدا دەریاچەی تاھۆ و سیرا نیڤادا لە لێواری ڕۆژاوا دایە. نزیکەی ٨٦٪ی زەوی ویلایەتە لەلایەن دەسەڵاتە جیاوازەکانی حکوومەتی فیدراڵی ئەمریکاوە بەڕێوەدەبرێت، چ مەدەنی و چ سەربازی.
ھۆزەکانی پایوت، شۆشۆن و واشۆ پێش بەرکەوتنی ئەورووپییەکان لە ویلایەتی نیڤادای ئێستادا نیشتەجێ بوون. ئیسپانییەکان یەکەم ئەورووپی بوون کە گەڕانیان کردووە بەم ناوچەدا. ناوی ناوچەکەیان ناوە نیڤادا (بەفراوی) بەھۆی ئەو بەفرەی کە لە وەرزی زستاندا شاخەکان دەگرێتەوە. ناوچەکە بەشێک بوو لە جێگری پاشای ئیسپانیای نوێ و بوو بە بەشێک لە مەکسیک کاتێک مەکسیک سەربەخۆیی خۆی لە ساڵی ١٨٢١ بەدەستھێنا، ئەمریکا لە ساڵی ١٨٤٨ ناوچەکەی گرتەوە دوای سەرکەوتنی لە جەنگی مەکسیک و ئەمریکا، و لە ساڵی ١٨٥٠دا وەک بەشێک لە خاکی یووتا جێگیرکرا. دۆزینەوەی زیو لە کۆمستۆک لۆد لە ساڵی ١٨٥٩ بووە ھۆی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان تا دروستکردنی خاکی نیڤادا، کە لە ساڵی ١٨٦١ لە خاکی یووتا جیابووەوە. ویلایەتی نیڤادا بووە ٣٦ھەمین ویلایەت لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٨٦٤، یەکێک بوو لەو دوو ویلایەتەی کە لە کاتی شەڕی ناوخۆدا پەیوەندییان بە یەکێتییەوە کرد (یەکەمیان ڤێرجینیای ڕۆژاوا بوو).
ویلایەتی نیڤادا بەھۆی یاسا لیبراڵییەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێناوە. لە ساڵی ١٩٤٠دا ژمارەی دانیشتووانەکەی کەمێک زیاتر لە ١١٠ ھەزار کەس بوو، کە کەمترین دانیشتووانی ویلایەتە؛ بەڵام ئەو یاسایانەی کە قومارکردنیان بە یاسایی دەکرد و ڕێکارەکانی ھاوسەرگیری و جیابوونەوەیان ئاسان دەکرد، ویلایەتی نیڤادایان کردە شوێنێکی گەشتیاری سەرەکی لە سەدەی بیستەمدا. نیڤادا تاکە ویلایەتی ئەمریکایە کە لەشفرۆشی بە یاسایی کردووە، ھەرچەندە لە ناوچەی کلارک (لاس ڤێگاس)، واشۆ کاونتی (ڕینۆ) و کارسۆن سیتی (کە شارێکی سەربەخۆیە و لە سنووری ھیچ پارێزگایەکدا نییە) نایاسایییە. گەشتوگوزار وەک گەورەترین کار لە ویلایەتی نیڤادا دەمێنێتەوە، کانگاکانیش وەک کەرتێکی سەرەکی ئابوورییە و نیڤادا چوارەم گەورەترین بەرھەمھێنەری زێڕە لە جیھاندا.[١][٢][٣][٤][٥][٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ↑ https://web.archive.org/web/20121220045933/http://2010.census.gov/2010census/data/apportionment-pop-text.php
- ↑ https://web.archive.org/web/20070927213541/http://dmla.clan.lib.nv.us/docs/nsla/archives/political/historical/hist19.htm
- ↑ https://web.archive.org/web/20160411222810/http://www.census.gov/popest/data/metro/totals/2011/tables/CBSA-EST2011-01.csv
- ↑ https://web.archive.org/web/20060930112237/http://www.nv.blm.gov/landsales/LandFedAcresAgency.pdf
- ↑ https://lasvegassun.com/news/2000/aug/11/where-i-stand----bill-bible-protect-gamings-legacy/
- ↑ https://www.nevadamining.org/faqs/
