بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مۆنتانا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مۆنتانا
بەشێکە لەویلایەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان
دامەزران٨ی تشرینی دووەمی ١٨٨٩
ناو بە زمانی فەرمیState of Montana
ناسناوBig Sky Country، Treasure State
کورتەناوMT، Mont.
ئەرشیڤەکان لەMontana Historical Society
ناونراوە لەدوایکێو
ناسناوی خەڵکMontanan، Montanano
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
سروودی نیشتمانیMontana
دروشم بە کوردیOro y plata
دروشمOro y plata
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختھێڵینا
دابەشکاریی کارگێڕیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوچەی کاتیUTC−07:00، America/Denver
پۆتانی شوێن٤٧°٠′٠″N ١١٠°٠′٠″W
Coordinates of geographic center٤٧°٣′١٠″N ١٠٩°٣٨′٠″W
Coordinates of northernmost point٤٩°٠′٠″N ١٠٧°٢٢′٠″W
Coordinates of southernmost point٤٤°٢١′٢٩″N ١١٢°٥٠′٤٢″W
بەرزترین خاڵGranite Peak
نزمترین خاڵKootenay River
نووسینگەی بەڕێوەبردنGovernor of Montana
سەرۆکGreg Gianforte
دەستەی جێبەجێکردنGovernment of Montana
ئەنجومەنی یاسادانەرMontana Legislature
دەسەڵاتی دادوەری باڵاMontana Supreme Court
دانیشتووان١٬٠٨٤٬٢٢٥
بەرزی لە ئاستی دەریا١٬٠٣٥ مەتر
خوشکەشارەکانپارێزگای کومامۆتۆ
دەقی بنەڕەتیConstitution of Montana، Enabling Act of 1889
جێگەی دەگرێتەوەMontana Territory
ڕووبەر٣٨١٬١٥٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://www.mt.gov/
ھاشتاگMontana
وەسفی ئاڵاflag of Montana
مۆر (نیشانە)Great Seal of the State of Montana
جوگرافیای ئەم بابەتەgeography of Montana
Official colorبێ نرخ
ئابووری بابەتeconomy of Montana
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of Montana
ئاستی زوومکردنی نەخشەی شەقامی کراوە6
Map

پۆتانەکان: 47°N 110°W / 47°N 110°W / 47; -110

مۆنتانا (بە ئینگلیزی:Montana) لە ساڵی ١٨٨٩ پەیوەندی بە یەکێتیی ئەمریکاوە کردووە و بووە ٤١ھەمین ویلایەت کە پەیوەندی بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەکات. لە ڕووی ڕووبەرەوە چوارەم ویلایەتە، لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانیشەوە ٤٤ھەمین ویلایەتە. مۆنتانای ئەمریکا یەکەم ویلایەتی ئەمریکا بوو کە مافی دەنگدانی بە ژنان بەخشی. سەرەڕای ڕووبەرە فراوانەکەی، ژمارەی دانیشتووانەکەی تەنھا نزیکەی یەک ملیۆنە، ئەمەش وای کردووە کە یەکێک بێت لەو ویلایەتانەی ئەمریکا کە کەمترین چڕی دانیشتووانی تێدایە.

مۆنتانای ئەمریکا دەکەوێتە باکووری ئەمریکا و لەسەر سنووری وڵاتی کەنەدا. لە بەشەکانی ڕۆژاوای ویلایەتەکەدا چەندین لووتکەی شاخ (لە باکووری شاخەکانی ڕۆکی) ھەیە و ئەم شاخانە ناوی خۆیان بەو ویلایەتە بەخشیوە، بەو پێیەی وشەی «مۆنتانا» لە زمانی ئیسپانیدا بە واتای شاخ دێت. مۆنتانای ڕووباری ڕۆی ھەیە کە یەکێکە لە بچووکترین ڕووبارەکانی جیھان.

ئابووری ویلایەتەکە بە پلەی یەکەم لەسەر کشتوکاڵ و داربڕین و دەرھێنانی کانزاکان دامەزراوە. ھەروەھا ئەم ویلایەتە ھەندێک لە گرنگترین شوێنە گەشتیارییەکانی ئەمریکای ھەیە، وەک پارکە نەتەوەیییەکەی گلاسیێر، سێ لە پێنج دەروازەی چوونە ژوورەوە بۆ پارکە نەتەوەیییەکەی یێڵۆوستۆن و شوێنی شەڕی بیگھۆرن بچووک، ئەمەش وای کردووە ویلایەتەکە ببێتە شوێنێکی گەشتیاری بۆ ملیۆنان سەردانیکەر ساڵانە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]