وتووێژی داڕێژە:دابەشکارییە سیاسییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

"دابەشکارییە سیاسییەکان" ڕاستترە. --Aza ١٠:٣٨, ٢٣ نیسان ٢٠١١ (UTC)

ئاخری ویلایەتە یا ئەیالەتە یا وڵاتە؟ ئەگەر بە State-ەکان بڵێین ویلایەت ئەبێ بە United state-یش بڵێین ویلایەتە یەکگرتووەکان. لە وتاری دەوڵەتدا باسم لەو جۆرە State-انە کردووە (Federated state). شایەد ئەگەر بڵێین دەوڵەتە یەکگرتووەکان ڕاستتر بێ، لە کورمانجیی سەرووشدا ھەر دەڵێن "دەوڵەت" (دەولەتێن یەکبوویی یێن ئەمەریکایێ). ڕاتان چییە؟--Aza ٠٨:٢٩, ٢٤ نیسان ٢٠١١ (UTC)
بە ڕای من بۆ ناوی state-ەکان "وڵات" و "دەوڵەت" زۆر باش نییە گەرچی لە ڕووی تیۆرییەوە دەتوانن دروستیش بن بەڵام ئەم state-انە ناتوانن لەگەڵ وڵات یان دەوڵەت بەرابەری بکەن ، تا ئەو جێیەی بزانم لە زمانەکانی تریش ئەم کارەیان نەکردووە. ھەر بۆیە "ویلایەت" یان "ئەیالەت" باشترە و لە بەر وەی کە لە زۆربەی شوێنەکان (ڕۆژنامە ، ماڵپەڕ و ھتد) ویلایەتی زۆرتر بەکار دێنن بە بڕوای من "ویلایەت" بۆ ئەم state-انە گونجاوە.
بۆ ناوی United state -یش من بۆخۆم وڵاتە یەکگرتووەکانم پێ باش نییە و ھەوەڵ جار کە دیتم پێم وابوو بە ھەڵە نووسراوە بەڵام کە لە ئینتێرنێت و کتێب و ھتد گەڕام دیتم کە لە زۆربەی شوێنەکان ئەم ناوە بە کار دێنن و تازە لە نێو خەڵک جێگیر بووە. من بۆخۆم ویلایەتە یەکگرتووەکانم پێ باشە بەڵام دەبێ بزانین ڕای بەکارھێنەرەکانی تر چییە؟ -- merkhas وتووێژ ٠٠:١٨, ٢٥ نیسان ٢٠١١ (UTC)