بۆ ناوەڕۆک بازبدە

داکۆتای باشوور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

پۆتانەکان: 44°30′N 100°00′W / 44.5°N 100°W / 44.5; -100

داکۆتای باشوور
بەشێکە لەویلایەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان
دامەزران٢ی تشرینی دووەمی ١٨٨٩
ناو بە زمانی فەرمیState of South Dakota
ناسناوThe Mount Rushmore State
کورتەناوSD، S. Dak.، S.D.
ئەرشیڤەکان لەSouth Dakota State Historical Society
ناونراوە لەدوایDakota people
ناسناوی خەڵکSouth Dakotan، Sud-Dakotano
زمانی فەرمیزمانی ئینگلیزی
سروودی نیشتمانیHail, South Dakota!
دروشم بە کوردیUnder God the people rule
دروشمUnder God the people rule
کیشوەرئەمریکای باکوور
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پایتەختپێر، داکۆتای باشوور
دابەشکاریی کارگێڕیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوچەی کاتیUTC−06:00، ناوچەی کاتی ناوەندی، ناوچەی کاتیی شاخاوی، ئەمریکا/شیکاگۆ
پۆتانی شوێن٤٤°٣٠′٠″N ١٠٠°٠′٠″W
Coordinates of geographic center٤٤°٢٦′٣٩″N ١٠٠°١٣′٣٥″W
Coordinates of northernmost point٤٥°٥٦′٧″N ١٠٠°٠′٠″W
Coordinates of southernmost point٤٢°٢٨′٤٨″N ٩٦°٢٩′٧″W
بەرزترین خاڵBlack Elk Peak
نزمترین خاڵBig Stone Lake
نووسینگەی بەڕێوەبردنGovernor of South Dakota
سەرۆکLarry Rhoden
دەستەی جێبەجێکردنGovernment of South Dakota
ئەنجومەنی یاسادانەرSouth Dakota Legislature
دەسەڵاتی دادوەری باڵاSouth Dakota Supreme Court
دانیشتووان٨٨٦٬٦٦٧
بەرزی لە ئاستی دەریا٦٧٠ مەتر
دەقی بنەڕەتیConstitution of South Dakota، Enabling Act of 1889
جێگەی دەگرێتەوەDakota Territory
زمانەکانHutterite German، Dakota، Lakota
ڕووداوە بەرچاوەکانProclamation 291
ڕووبەر١٩٩٬٧٢٩±١ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://sd.gov/
Official map URLhttps://dot.sd.gov/media/documents/CADD-Mapping/State/SDmap.pdf، https://dot.sd.gov/transportation/highways/planning/gis، https://dot.sd.gov/transportation/highways/planning/gis
ھاشتاگSouthDakota
وەسفی ئاڵاflag of South Dakota
مۆر (نیشانە)Seal of South Dakota
ھێمای فەرمیPhasianus colchicus
جوگرافیای ئەم بابەتەgeography of South Dakota
ئابووری بابەتeconomy of South Dakota
دیمۆگرافیای بابەتdemographics of South Dakota
ئاستی زوومکردنی نەخشەی شەقامی کراوە6
Map

داکۆتای باشوور (بە ئینگلیزی: South Dakota) ویلایەتێکە دەکەوێتە ناوچەی ناوەڕاستی ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ناوی لە ھۆزی لاکۆتای خەڵکی ڕەسەنی ئەمریکی سیۆکسەوە ناونراوە کە بەشێکی زۆر لە دانیشتووانەکەی پێکدەھێنن و لە مێژوودا زاڵ بوون بەسەر ھەموو خاکەکەدا. ئەم ویلایەتە لە ڕووی ڕووبەرەوە حەڤدەھەمین گەورەترین ویلایەتە، بەڵام پێنجەم کەمترین ژمارەی دانیشتووان و پێنجەمی کەمترین چڕی دانیشتووانی پەنجا ویلایەتی ئەمریکایە. ویلایەتەکە نوێنەرایەتی بەشی باشووری خاکی داکۆتای دەکرد، و لە ٢ی تشرینی دووەمی ١٨٨٩ لە یەکێتییەکە وەرگیرا، ھاوکات لەگەڵ داکۆتای باکوور. پیێر پایتەختی ویلایەتەکەیە، لەکاتێکدا گەورەترین شار سیۆکس فۆڵسە کە ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٧١ ھەزار کەسە.

ھاوسنوورە لەگەڵ ویلایەتی داکۆتای باکوور (لە باکوور)، مینیسووتا (لە ڕۆژھەڵات)، ئایۆوا (لە باشووری ڕۆژھەڵات)، نێبراسکا (لە باشوور)، وایۆمینگ (لە ڕۆژاوا) و مۆنتانا (لە باکووری ڕۆژاوا). ڕووباری میزۆری ویلایەتەکە دەکاتە دوو نیوەی جیاواز لە ڕووی جوگرافی و کۆمەڵایەتییەوە، کە لەلایەن دانیشتووانەوە بە «ڕۆژھەڵاتی ڕووبار» و «ڕۆژئاوای ڕووبار» ناسراون. بەشی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە شوێنی زۆربەی دانیشتووانەکەیە و خاکی بەپیتی ئەم ناوچەیە بۆ گەشەکردنی بەرھەمی جۆراوجۆر بەکاردەھێنرێت. چالاکییە باڵادەستەکانی ڕۆژاوای ڕووباری میزۆری و ئابوورییەکەی زیاتر لەسەر بنەمای خەرجییەکانی گەشتیاری و بەرگرییە. زۆربەی زەوییە زەوتکراوەکانی ھیندییە سوورەکان دەکەونە ڕۆژاوای ڕووبارەکە. شوێنی گردە ڕەشەکانە، کە زنجیرەیەک شاخی نزم و سنەوبەر داپۆشراون و پیرۆزن بەلای سیۆکسەکان، کە دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژاوای ویلایەتەکە. ھەروەھا شوێنی چیای ڕاشمۆرە کە شوێنێکی سەرەکی گەشتیارییە. داکۆتای باشوور کەشوھەوای کیشوەری مامناوەندی ھەیە، چوار وەرزی جیاوازی ھەیە و بارانبارین لە مامناوەندەوە لە ڕۆژھەڵاتەوە تا نیوە وشک لە ڕۆژاوا. ھەروەھا ژینگەی ویلایەتەکە جۆرەکانی گژوگیای تایبەت بە ئەمریکای باکووری تێدایە.

چەند ھەزار ساڵە مرۆڤ لەم ناوچەیەدا نیشتەجێ بووە و لە سەرەتای سەدەی نۆزدەھەمدا لەلایەن سیۆکسەکانەوە داگیرکردووە. لە کۆتایی سەدەدا، دوای زێڕی گردە ڕەشەکان و دروستکردنی ھێڵی ئاسن لە ڕۆژھەڵاتەوە، نیشتەجێبوونی ئەورووپییەکان زیادیان کرد. بەھۆی دەستدرێژی لەلایەن کرێکارانی کانگە و نیشینگەکان بووە ھۆی چەندین شەڕی ھیندستان، کە بە کۆمەڵکوژی ئەژنۆی بریندار لە ساڵی ١٨٩٠ کۆتایی ھات، ڕووداوە سەرەکییەکانی سەدەی بیستەم بریتی بوون لە کاسەی تۆز و بێبازاڕی گەورە، زیادبوونی خەرجییە فیدراڵییەکان لە ماوەی ساڵانی ١٩٤٠ و ١٩٥٠ بۆ کشتوکاڵ و بەرگری، ھەروەھا پیشەسازیکردنی کشتوکاڵ کە کشتوکاڵی خێزانی زۆر کەمکردەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]