بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئارکنساس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئارکانساسەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 34°48′N 92°12′W / 34.8°N 92.2°W / 34.8; -92.2

ویلایەتی ئارکانساس
ئاڵای ویلایەت ئارکانساس نیشانی ویلایەت ئارکانساس
ئاڵای ئارکانساس نیشانی ئارکانساس
نازناوەکانی ویلایەت:
The Natural State
(بە ئینگلیسی: ویلایەتی سروشتی)
دروشمی فەرمی:
(بە لاتین:خەڵک حکوومەتێ دەکە)
Map of the United States with ئارکانساس highlighted
Map of the United States with ئارکانساس highlighted
ناوەند لیتل ڕاک
گەورەترین شار لیتل ڕاک
ڕووبەر  پلە: 29th
 - بە کیلۆمیتری ٤گۆش ١٣٧٬٧٣٣
ئاپۆڕه‌  پلە: 32nd
 - سەرژمێریی ۲۰۰۰ ٢٬٦٧٣٬٤٠٠
 - بڵیندترین شوێن کێوی مەگەزین
   ٨٤٠ میتر
 - نزمترین شوێن چۆمی ئوواچیتا
   ١٧ میتر
ڕێکەوتی پەیوەست بوون
بە ویلایەتە یەکگرتووەکان
 
١٥ June ١٨٣٦
پلە: 25th
فەرماندار مایک بیبی (د)
ئەندامانی سەنا مارک پرایۆر (د)
جان بووزمان (ک)
نیشانەی کورتکراوەی ویلایەت AR
ماڵپەڕی ڕەسمی ویلایەت www.arkansas.gov

ئارکانساس (بە ئینگلیزی:Arkansas) ویلایەتێکە دەکەوێتە ناوچەی باشووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. ناوەکەی لە زمانی سیۆکسەوە وەرگیراوە، کە لە بەرامبەردا لە زمانی ئۆسایجەوە وەرگیراوە کە ئاماژەیە بۆ خزمەکانیان، ھیندییەکانی کواپاو. جوگرافیای ھەمەچەشنی ئەم ویلایەتە لە شاخەکانی ئۆزارکس و ئۆواچیتای شاخاوییەوە دەست پێدەکات کە بەرزایییەکانی ناوەوەی ئەمریکا پێکدەھێنن، تا دەگاتە دارستانە چڕەکانی باشوور کە بە دارستانەکانی ئارکانساس ناسراون، تا دەگاتە ناوچە نزمەکانی ڕۆژھەڵات بەدرێژایی ڕووباری میسیسیپی و دێڵتای ئارکانساس.

ویلایەتی ئارکانساس لە ڕووی ڕووبەرەوە ٢٩ھەمین ویلایەتە و لە پلەی ٣٣ھەمین ویلایەتی زۆرترین دانیشتووانە. پایتەختی ویلایەتەکە و گەورەترین شاری لیتل ڕۆکە کە دەکەوێتە ناوەندی ویلایەتەکە و ناوەندی گواستنەوە و بازرگانی و ڕۆشنبیری و حکوومەتە. گۆشەی باکووری ڕۆژاوای ویلایەتەکە، وەک ناوچەی گەورەی شاری فایێتڤیل-سپرینگدەیل-ڕۆجەرز و ناوچەی گەورەی فۆرت سمیس، ناوەندێکی دانیشتووان و پەروەردەیی و ئابوورییە. گەورەترین شاری بەشی ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە جۆنزبۆرۆیە؛ و گەورەترین شار لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە ناوی پاین بلاف.

خاکی ئارکانساس لە ١٥ی حوزەیرانی ١٨٣٦ وەک ویلایەتی ٢٥ وەرگیرا لە یەکێتییەکە، لە ساڵی ١٨٦١دا ویلایەتی ئەرکانساس لە ئەمریکا جیابووەوە و لە کاتی شەڕی ناوخۆدا پەیوەندی بە ویلایەتە کۆنفیدڕاڵییەکانی ئەمریکاوە کرد. ویلایەتەکە لە ساڵی ١٨٦٨ گەڕایەوە ناو یەکێتی، بەڵام پشتبەستنی سەرەتایی بە کۆیلایەتی و ئابوورییەکی کێڵگەیی، لە ڕووی ئابووری و کۆمەڵایەتییەوە دواکەوتووی کرد. بەرژەوەندییەکانی گوندنشینی سپی پێست تا بزووتنەوەی مافە مەدەنییەکان بەردەوام بوون لە زاڵبوون بەسەر سیاسەتی ویلایەتدا. ئارکانساس لە دوای جەنگی جیھانی دووەم دەستی بە ھەمەچەشنکردنی ئابووری خۆی کرد بۆ ئەوەی پشت بە پیشەسازییە خزمەتگوزارییەکان، فڕۆکە، پەلەوەر، پۆڵا، گەشتیاری، پەتاتە و برنج ببەستێت.

دەتوانرێت کولتوری ئەرکانساس لە مۆزەخانەکان، شانۆکان، ڕۆمانەکان، بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان، چێشتخانەکان و شوێنە وەرزشییەکان لە سەرتاسەری ویلایەتەکەدا ببینرێت. ئارکانساس «جێگەیەکی تایبەتی لە ھۆشیاری ئەمریکیدا» بەدەستھێناوە و لەنێو ئەو کەسە بەناوبانگانەی کە لەو ویلایەتەدا ژیاون، سیاسەتمەدار و پەروەردەکار جەیمس ویلیام فولبرایت، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بیل کلینتۆن (و ھاوسەرەکەی، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا ھیلاری ڕۆدام کلینتۆن)، فەرماندەی باڵای ھێزە ھاوپەیمانەکان جەنەڕاڵ وێسلی کلارک، سەرۆکی فرۆشگاکانی وۆڵ مارت سام واڵتۆن، گۆرانیبێژ-گۆرانینووس جۆنی کاش و گلێن کامپبێل و شاعیر کارۆلین ڕایت و فیزیازان ویلیام مەکمیلان کە پێشەنگ بوون لە توێژینەوەی سوپەرکۆندێکتەر (ڕێگەی گواستنەوەی خێرایی لە ڕادەبەرەدر).[١][٢][٣][٤][٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ https://www.census.gov/geo/www/us_regdiv.pdf
  2. ^ Lyon, Owen (Autumn 1950). "The Trail of the Quapaw". Arkansas Historical Quarterly. Arkansas Historical Association. ج. 9: 206–7.
  3. ^ Cash, Marie (ديسمبر 1943). "Arkansas Achieves Statehood". Arkansas Historical Quarterly. Arkansas Historical Association. ج. 2.
  4. ^ Blevins 2009، p 4
  5. ^ https://web.archive.org/web/20150924155357/http://www.reuters.com/article/2011/09/25/us-hillbilly-arkansas-idUSTRE78O2UT20110925