بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئیلینۆی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ئیلینوواەوە ڕەوانە کراوە)

پۆتانەکان: 41°16′42″N 88°22′49″W / 41.278216°N 88.380238°W / 41.278216; -88.380238

ویلایەتی ئیلینۆی
ئاڵای ویلایەت ئیلینۆی نیشانی ویلایەت ئیلینۆی
ئاڵای ئیلینۆی نیشانی ئیلینۆی
نازناوەکانی ویلایەت:
ویلایەتی ئابراھام لینکۆڵن، ویلایەتی سەوزەڵان
دروشمی فەرمی:
State sovereignty, national union

ویلایەتی سەربەخۆ، یەکگرتنی نەتەوەیی

Map of the United States with ئیلینۆی highlighted
Map of the United States with ئیلینۆی highlighted
ناوەندسپرینگفیڵد
گەورەترین شارشیکاگۆ
ڕووبەر پلە: 25th
 - بە کیلۆمیتری ٤گۆش١٤٩٬٩٩٨
ئاپۆڕه‌ پلە: 5th
 - سەرژمێریی ۲۰۰۰١٢٬٨٦٩٬٢٥٧ (٢٠١١ سەرژمێری)
 - داھاتی تاک $٥٤٬١٢٤[١] (١٧)
 - بڵیندترین شوێن کێوی چارلێز[٢][٣]
   ٣٧٦٫٤ میتر
 - نزمترین شوێنچۆمی میسیسیپی و چۆمی ئۆھایۆ
   ٨٥ میتر
ڕێکەوتی پەیوەست بوون
بە ویلایەتە یەکگرتووەکان
 
٣ی کانوونی یەکەمی ١٨١٨
پلە: 21st
فەرماندارپەت کوین (د)
ئەندامانی سەنادیک دوربین (د)
مارک کرک (ک)
نیشانەی کورتکراوەی ویلایەت IL, Ill. ,
ماڵپەڕی ڕەسمی ویلایەت www.illinois.gov

ئیلینۆی یان ئیلینووا (بە ئینگلیزی:Illinois) ویلایەتێکە دەکەوێتە ناوەڕاستی ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. پێنجەم گەورەترین ویلایەتە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە و لە ڕووی ڕووبەرەوە ٢٥ھەمین ویلایەتە. بە بوونی شیکاگۆ لە باکووری ڕۆژھەڵات و ھەندێک شارە بچووکە پیشەسازییەکان و بەرھەمی کشتوکاڵی گەورە لە باکوور و ناوەڕاست و سەرچاوە سروشتییەکانی وەک خەڵووز و نەوت لە باشوور، ویلایەتەکە بنکەیەکی ئابووری ھەمەچەشنی ھەیە و ناوەندێکی سەرەکی گواستنەوەیە. بەندەری شیکاگۆ ویلایەتەکە بە بەندەرەکانی دیکە دەبەستێتەوە کە دەکەونە سەر دەریاچە گەورەکان و ڕووباری میسیسیپی. فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئۆھێر بۆ دەیان ساڵە یەکێکە لە قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەکانی سەرنشین لە جیھاندا.

ھەرچەندە چڕترین ناوچەکانی دانیشتووانی ویلایەتەکە شیکاگۆ و بەشی باکووری ویلایەتەکەن، بەڵام پێکھاتە ئەورووپییەکان لە سەرەتادا توانیان بەرەو ڕۆژاوای ویلایەتەکە بڵاوببنەوە. کەنەدییە فەرەنسییەکان لە دەوری ڕووباری میسیسیپی کۆبوونەتەوە و ئەوان بوون کە ناوی ناوچەکەیان ناوە ئیلینۆیس. دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی ناوخۆیی ئەمریکا، دانیشتووان دەستیان بە ھاتن کرد لە کێنتاکییەوە لە ڕێگەی ڕووباری ئۆھایۆ لە ساڵی ١٨١٠. دوای تەواوبوونی کەناڵی ئێری، بازرگانی لە ڕێگەی دەریاچە گەورەکانەوە زیادی کرد و شاری شیکاگۆ لە کەناری ڕووباری شیکاگۆ وەک یەکێک لە بەندەرەکانی سروشتی لە باشووری دەریاچەی میشیگان دامەزرا. دوای داھێنانی جۆن دیێر بۆ گاسنی کارەبایی، زەوییە ڕەشەکان بووە یەکێک لە کێڵگە بەرھەمدارەکانی جیھان و جووتیارانی کۆچبەری ئەڵمانیا و سوێد بۆ لای خۆیان ڕاکێشا. ھێڵی ئاسن جووتیارانی دەگواستەوە بۆ ماڵە نوێیەکانیان و کەشتییەکان بەکاردەھێنران بۆ گواستنەوەی بەرھەمەکانیان بۆ جیھانی دەرەوە.

تا سەدەی بیستەم، زیادبوونی ھەلی کاری پیشەسازی لە باکوور و ھەلی کار لە کانگاکانی خەڵووز لە شارەکانی ناوەڕاست و باشوور، کۆچبەرانی ڕۆژھەڵات و باشووری ئەورووپای بۆ خۆیان ڕاکێشا. ویلایەتەکە لە سەردەمی شەڕە جیھانییەکاندا ناوەندێکی پیشەسازی گرنگ بووە. سێ سەرۆک کاتێک لە ویلایەتەکەدا دەژیان بۆ حوکم ھەڵبژێردران: ئەبراھام لینکۆڵن، یولیس ئێس گرانت و باراک ئۆباما. ڕۆناڵد ڕیگان کە کاری سیاسی خۆی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دامەزراند، تاکە سەرۆک بوو کە لەو ویلایەتە لەدایک بووە و گەورە بووە. ویلایەتەکە لە ساڵی ١٩٥٤ەوە ڕێزی لە ئەبراھام لینکۆڵن گرتووە و لە ئاڵای فەرمی خۆیدا نووسیوویەتی.[٤][٥][٦][٧]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Median Household Income (In 2007 Inflation-Adjusted Dollars) Universe: Households». ٢٠٠٧ American Community Survey 1-Year Estimates. U.S. Census Bureau. ٢٠٠٧. لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.[بەستەری مردوو]
  2. «Elevations and Distances in the United States». United States Geological Survey. ٢٠٠١. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
  3. Elevation adjusted to North American Vertical Datum of 1988.
  4. https://web.archive.org/web/20090114074348/http://www.southernillinoisan.com/articles/2007/05/17/top/20300809.txt
  5. https://web.archive.org/web/20080516035020/http://www.chipublib.org/digital/lake/CFDHarbor.html
  6. https://web.archive.org/web/20180618040051/http://www.cyberdriveillinois.com:80/special/plate_history/start_history.html
  7. https://web.archive.org/web/20180124070357/http://www.museum.state.il.us:80/exhibits/symbols/slogan.html