بۆ ناوەڕۆک بازبدە

واشینگتن دی سی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە واشینگتۆن دی سیەوە ڕەوانە کراوە)
.Washington, D.C
واشینگتن دی سی
ناوچەی کۆلۆمبیا
واشینگتن لە چەند وێنەیییەک
واشینگتن لە چەند وێنەیییەک
ئاڵای .Washington, D.C واشینگتن دی سی
مۆری فەرمیی .Washington, D.C واشینگتن دی سی
ناسناو(ەکان): 
دروشم(ەکان): 
دادپەروەری بۆ ھەمووان
شوێنی واشینگتن دی سی لە ئەیالەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان و پەیوەندی جواگرافی لەگەڵ ویلایەتی مەریلەند و ڤێرجینیا.
شوێنی واشینگتن دی سی لە ئەیالەتە یەکگرتووە پێکلکاوەکان و پەیوەندی جواگرافی لەگەڵ ویلایەتی مەریلەند و ڤێرجینیا.
وڵات ویلایەتە یەکگرتووەکان
Approved١٧٩٠
Organized١٨٠١
Consolidated١٨٧١
Granted limited self-government١٩٧٣
ھاوناوجۆرج واشێنگتن
دەسەڵات
 • MayorMuriel Bowser (D)
 • D.C. Council
ئەندامانی ئەنجومەن
 • U.S. HouseEleanor Holmes Norton (D),
Delegate (At-large)
ڕووبەر
 • ھەرێمی فێدراڵ٦٨٫٣٤ میلی چوارگۆشە (١٧٧٫٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • وشکایی٦١٫٠٥ میلی چوارگۆشە (١٥٨٫١ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • ئاو٧٫٢٩ میلی چوارگۆشە (١٨٫٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
٤٠٩ پێ (١٢٥ مەتر)
نزمترین بەرزایی
٠ پێ (٠ مەتر)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٥)
 • ھەرێمی فێدراڵ٦٧٢٬٢٢٨
 • پلە22nd, U.S. ھەتا ڕێکەوتی ٢٠١٤ incorporated places estimate
 • چڕی١١٬٠١١ کەس لە میلی چوارگۆشە (٤٬٢٥١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە)
 • گەورەشار
٦٬٠٩٧٬٦٨٤ (٦th U.S.)
 • CSA
٩٬٦٢٥٬٣٦٠ (٤th U.S.)
 • Demonym
Washingtonian
ناوچەی کاتیUTC−٥ (EST)
 • ھاوین (DST)UTC−٤ (EDT)
ZIP code(s)
٢٠٠٠١–٢٠٠٩٨, ٢٠٢٠١–٢٠٥٩٩
کۆدی تەلەفۆن202
وێبگەwww.dc.gov

واشینگتن دی سی یان ناوچەی کۆلۆمبیا (بە ئینگلیزی: .Washington, D.C یان District of Columbia)، پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانە. ئەم شارە ساڵی ١٧٩٠ بنیات نراوە. ئەم شوێنە بەلای ڕووباری (پۆتۆماکە)ەوەیە سەر بە وڵاتە کەناراوەکانی خۆرھەڵاتە. لە ساڵی ٢٠١٥ سەرژمێری دانشتووانی بە ٦٧٢٬٢٢٨ ھەژمار کراوە. بەمەش ٢٤ھەمین گەورە شارە لەڕووی زۆری ژمارەی دانشتووان لە ئەمریکا. ژمارەی سەرجەم دانشتوانی ئەمریکاش لە ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٣٢٤٬٠٩٩٬٥٩٣ ھەژمار کراوە.

مێژوو

[دەستکاری]

ھیندییەکانی پیسکاتاوای یەکەم کەس بوون کە لە ناوچەی واشنتۆن نیشتەجێ بوون. کۆچبەرانی ئەورووپی لە کۆتایی سەدەی ١٧ دەستیان بە ھاتن کرد بۆ ناوچەکە و کێڵگەیان دامەزراند. لە ساڵی ١٧٤٩ کۆچبەرەکان شاری ئەسکەندەرییەیان دامەزراند، کە یەکەم شار بوو کە لە ئەو کاتەدا داگیرگەی ڤێرجینیا دامەزرا.

دامەزراندن

[دەستکاری]

چەندین شار وەک پایتەخت بۆ ئەمریکا لە ساڵانی سەرەتایدا؛ بەڵام لە ساڵی ١٧٨٣ کۆنگرێس بڕیاریدا پایتەختێکی ھەمیشەیی وەک کورسی سەرەکی حکوومەت دیاری بکات؛ بەڵام ویلایەتەکان نەیانتوانی لەسەر شوێنێک بۆ ئەم پایتەختە ڕێکبکەون. پێشبینی ئەوە دەکرا کە ئەم پایتەختە نوێیە ببێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و پیشەسازی. لە ئەنجامدا ھەر ویلایەتێک لە سنوورەکانی خۆیدا دەیویست. جگە لەوەش ھەردوو باکووری و باشوور پایتەختیان لە چوارچێوەی خاکی خۆیاندا دەویست. لە ساڵی ١٧٩٠ وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەلێکساندەر ھامیلتۆن چارەسەرێکی ھێنایە ئاراوە. پێشنیاری کرد کە پایتەختەکە لەسەر زەوییەک بێت کە خاوەندارێتی حکوومەتی فیدراڵی دەکات نەک ویلایەتێک. ئەو و کەسانی دیکە سەرکردە سیاسییەکانی باکووریان ڕازی کرد کە پایتەختەکە لە باشوور دابنێن. لە بەرامبەردا سەرکردەکانی باشوور پشتگیریان لە ھەندێک لە سیاسەتەکانی حکوومەت کرد کە باکوور بەدڵ بوو. کاتێک ناکۆکییەکان چارەسەر کران، کۆنگرێس بڕیاریدا پایتەختەکە لە کەناری ڕووباری پۆتۆماک دابنێت. سەرۆک جۆرج واشنتۆن کە لە ناوچەی پۆتۆماک گەورە بووبوو، داوایان لێکرا شوێنی ورد ھەڵبژێرێت. ھەڵبژاردنی سەرۆک لە ساڵی ١٧٩١ نەک تەنھا ئەو خاکەی کە ئێستا بەشێکە لە واشنتۆن، بەڵکو ٧٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە زەوی لە ڕۆژاوای پۆتۆماکیش لەخۆگرتبوو. سنووری ئێستای شارەکە بەشێک بووە لە ویلایەتی میریلاند، لەکاتێکدا زەوییەکەی باشووری ڕۆژاوای ڕووبارەکە بەشێک بووە لە ویلایەتی ڤێرجینیا. ھەردوو ویلایەتەکە ئەم زەوییەیان گواستەوە بۆ حکوومەتی فیدراڵی.

ڕۆژانی سەرەتا

[دەستکاری]

سەرۆک جۆرج واشنتۆن ئەندازیاری فەڕەنسی پیێر چارڵز ل ئێنفانتی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بۆ شێوازی فیزیکی شارەکە. پلانەکەی ل ئێنفانت ناوچەی نێوان ڕووباری ئەناکۆستیا و جۆرج تاونی گرتەوە؛ بەڵام ھەروەھا تەواوی پلانی شارەکەی داڕشت و کاپیتووڵی کردە ناوەندی واشنتۆن.

لە ساڵی ١٨٠٠ حکوومەتی فیدراڵی لە بارەگای کاتی خۆی لە فیلادلفیا گواسترایەوە بۆ واشنتۆن دی سی، ژمارەی دانیشتووانی واشنتۆن لەو کاتەدا نزیکەی ٨ ھەزار کەس بوو. لە ساڵی ١٨١٤ لە جەنگی ١٨١٢دا سەربازانی بەریتانیا واشنتۆنیان گرت و کاپیتووڵ و کۆشکی سپی و بینا حکومییەکانی دیکەیان سووتاند. دواتر ئەم بینایانە دووبارە دروستکرانەوە و لە ساڵی ١٨١٩ دروستکردنیان تەواو بوو.

ئەو دیدگایەی کە واشنتۆن لەو کاتەدا دەبێتە ناوەندێکی بازرگانی و پیشەسازی، بەدی نەھات و شارەکە نەیتوانی لە چالاکییە ئابوورییەکاندا ڕکابەری شارە دامەزراوەکانی دیکەی وەک بۆستن، نیویۆرک، فیلادلفیا، بالتیمۆر و چارلستن بکات. واشنتۆن بەھۆی ئەوەی گەشەی ئابووری نەبوو، وەک شارێکی بچووک مایەوە.

گەشەکردن

[دەستکاری]

قۆناغەکانی گەشەکردن لە واشنتۆن دی سی پەیوەندییەکی نزیکیان بە سەردەمی قەیرانەکانەوە ھەبوو، وەک شەڕ و دابەزینی ئابووری. لەم جۆرە ھەلومەرجەدا بەرپرسیارێتی حکوومەتی فیدراڵی فراوانتر بوو بۆ ئەوەی ھاوکاری ئەو ژمارە زۆرەی ھاووڵاتییان بکات کە کۆچیان کردووە بۆ شارەکە بۆ پڕکردنەوەی ھەلی کارە تازە دروستکراوەکان.

یەکەم لەو قەیرانانە شەڕی ناوخۆ بوو کە لە ساڵی ١٨٦١ تا ١٨٦٥ بەردەوام بوو، ئەم شەڕە بووە ھۆی گەشەکردنی خێرا لە واشنتۆن دی سی و ژمارەی دانیشتووانی شارەکە لە ٦٠ ھەزار کەسەوە بۆ ١٢٠ ھەزار کەس زیادی کرد. یەکێتییەکە ھەزاران سەربازی لە واشنتۆن کۆکردەوە بۆ بەرگریکردن لە شارەکە لە بەرامبەر ھێرشەکانی ھێزەکانی باشوور. ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕوویان لە شارەکە کرد بۆ یارمەتیدانی ئاراستەکردنی ھەوڵەکانی شەڕی یەکێتی و دامەزراندنی بازرگانی. جگە لەوەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کۆیلەکراو، کە لە کاتی شەڕدا ئازادکرابوون، ڕوویان لە شارەکە کرد. ئەم کۆچکردنە بەرفراوانە کەمیی خانووبەرە و قەیرانی خانووبەرەی دروست کرد. جگە لەوەش شەقام و سیستمی ئاوەڕۆ و تۆڕی ئاو و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی دیکەی شارەکە نەیانتوانی بە شێوەیەکی گونجاو پێداویستییەکانی دانیشتووانی گەشەسەندوو دابین بکەن. واشنتۆن دوای شەڕی ناوخۆ بەردەوام بوو لە گەشەکردن و گەشەکردن؛ بەڵام لە ساڵی ١٩١٧ کە ئەمریکا ھاتە ناو جەنگی جیھانی یەکەمەوە، قۆناغێکی دیکەی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان ھاتە ئاراوە. حکوومەت جارێکی تر پێویستی بە کرێکاری نوێ بوو بۆ بەڕێوەبردنی ھەوڵێکی جەنگی نوێ. بۆ پاڵپشتی حکوومەت پێویست بوو بە کاروبار و خزمەتگوزاری. لە سەردەمی قەیرانی ئابووری جیھانی لە ساڵانی ١٩٣٠دا، جگە لە واشنتۆن، ھەلی کار لە سەرانسەری ئەمریکادا کەم بووەوە. حکوومەتی فیدراڵی نوقم بوو لە پلاندانان و جێبەجێکردنی چارەسەری قەیرانە سەختەکە و ھەزاران ھەلی کاری حکوومەت لە پایتەختدا بەردەست بوو.

پێشھاتەکانی ئەم دوایییە

[دەستکاری]

لە دوای قەیرانی ئابووری جیھانییەوە، چەند ھۆکارێک بوونەتە ھۆی گەشەسەندنی حکوومەت، کە ئاستەنگی کەمیان ھەبووە. ئەم ھۆکارانە بریتین لە بەشداریکردنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە جەنگی جیھانیی دووەم (١٩٤١–١٩٤٥) و دواتر سەرکردایەتیکردنی جیھانی ڕۆژاوا دوای جەنگ و زیادبوونی بەرپرسیارێتی حکوومەتی فیدراڵی لە کاری کۆمەڵایەتیدا. ئەم پەرەسەندنەی حکوومەت بووە ھۆی بەردەوامبوونی گەشەسەندن لە ناوچەی واشنتۆن. واشنتۆنییەکان لە ماوەی ھەشتاکان و نەوەدەکاندا ھەوڵێکی زۆریان دا بۆ ئەوەی شارەکەیان وەک ویلایەتێک دابمەزرێنن، بەڵام ئەنجومەنی پیران سەرەڕای پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێنەران وەک بەربەستێک مایەوە.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]