ماتیو مەکانەھێی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(ڕەوانەکراوە لە ماتیوو مەکانھەیەوە)
Jump to navigation Jump to search
ماتیو مەکانەھێی

Matthew McConaughey - Goldene Kamera 2014 - Berlin.jpg
لەدایکبوون٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩
نیشتەجێیئۆستن، تێکساس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
پەروەردەزانکۆی ویلایەتی تێکساس لە ئۆستن (بەکالۆریەس لە زانست)
پیشەئەکتەر، بەرھەمھێنەر
چالاکبوون١٩٩١-ئێستا
ھاوسەرکامیلا ئەلڤێس (٢٠١٢-ئێستا)
مناڵ(ەکان)٣
خەڵاتەکانخاوەنی ١ خەڵاتی ئۆسکار (٢٠١٤)


ماتیو دەیڤد مەکانەھێی (/məˈkɒnəh/؛ لەدایکبووی ٤ی تشرینی دووەمی ١٩٦٩) ئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمەریکییە، کە سەرەتا لە فیلمی Dazed & Confused (١٩٩٣) ناوبانگی دەرکرد و دواتر لە ھەندێک فیلمی تری کۆمێدی و خەیاڵی زانستیدا ڕۆڵی گێڕا، لەوانە فیلمەکەی ستێڤن سپیلبێرگ بەناوی Amistad (١٩٩٧).

لە ساڵانی ٢٠٠٠ەکاندا، ماتیو زیاتر بەشداری لە فیلمە ڕۆمانسییە کۆمێدیەکاندا دەکرد، وەک The Wedding Planner (٢٠٠١) و How to Lose a Guy in 10 Day (٢٠٠٣) و چەندانی تر. دواتر لە ساڵانی ٢٠١٠ەکانەوە دوورکەوتەوە لە فیلمە کۆمێدییەکان و بەشداری لە فیلمەکانی The Linclon Lawyer(٢٠١١)، Magic Mike (٢٠١٢)، The Wolf of the Wall Street (٢٠١٣)، و نێوانی ئەستێرەکان (٢٠١٤) کرد.

مەکانەھێی توانی خەڵاتێکی ئۆسکار و خەڵاتێکی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە بۆ ڕۆڵگێڕانە نایابەکەی لە فیلمی Dallas Buyers Club (٢٠١٣) کە تیایدا ڕۆڵی کەسێکی تووشبووی بە نەخۆشی ئایدزی دەگێڕا. دواتر لە زنجیرەی True Detective (٢٠١٤) ڕۆڵی لێکۆڵەر ڕەست کۆڵی گێڕا و دواتر بۆ خەڵاتی ئێمیش پاڵێورا بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی درامیدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]