لێدوانی بەکارھێنەر:Mirco Malik

ناوەڕۆکی پەڕە بە زمانەکانی تر پشتگیریی لێ ناکرێت.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێیت[دەستکاری]

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Mirco Malik!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٨٩٦ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٣، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تشرینی یەکەمی ٢٠٢١[دەستکاری]

ھێمای زانیاری سڵاو، من Aramم. تێبینیم کردووە کە ئاماژە بە ھیچ سەرچاوەیەک نادەیت لەکاتی نووسینەوە و دەستکاریکردنی وتارەکان، ئەمە دژی سیاسەتی سلەماندنیبوونە و پێویستە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو بەکار بھێنیت بۆ پشتڕاستکردنەوەی قسەکانت. ئەگەر ئاماژە بە سەرچاوە نەدەیت، لەوانەیە دەستکارییەکانت بگەڕێندرێنەوە و پەڕەکانت بسڕدرێنەوە. ئەگەر پێت وایە ھەڵەیەکم کردووە، تکایە پەیامێکم بۆ دابنێ لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٥، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تێبینی

وتاری کۆکاتۆ پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە لەبەر ئەم کێشانەی خوارەوە:

بێسەرچاوە

ھەرچەندە ھەموو بەشدارییە سوودبەخشەکان لە ویکیپیدیا بەرز دەنرخێندرێن، بەڵام لەوانەیە پەڕەکان لەبەر چەند ھۆکارێک بسڕدرێنەوە.

دەتوانیت ئەم سڕینەوەیە بوەستێنیت بە لابردنی ئاگاداری {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}}، بەڵام تکایە ھەوڵی ڕوونکردنەوە لە کورتەی دەستکارییەکە یان لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بدە کە بۆچی نابێت بسڕدرێتەوە.

تکایە بیر لە چاکسازیکردنی پەڕەکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بکەرەوە کە ڕوون کراوەتەوە. لابردنی {{پێشنیاری سڕینەوە/ڕێکەوتکراو}} پڕۆسەی پێشنیاری سڕینەوەکە دەوەستێنێت، بەڵام پڕۆسەکانی تری سڕینەوە بوونیان ھەیە. بەتایبەتی، پڕۆسەی سڕینەوەی خێرا دەتوانێت بەبێ وتووێژ ببێتە ھۆی سڕینەوە، و وتارەکان بۆ سڕینەوە ڕێگە بە وتووێژ دەدات تا بگەین بە یەکدەنگی بۆ سڕینەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٢٠، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ببورە بەڵام من تاگی بێ سەرچاوەم لێداوە چونکە سەرچاوی نییە، وە من دڵنیام لە زانیارییەکان، بە پێویستی ئەزانم کە کەسانی تری لێ ئاگادار بکەمەوە، من زۆر تازەم بۆ ویکیپیدیا کەوایە هەر هەڵەیەک بکەم ئەبێت یەکسەر نەخێر وەڵامم بدەیتەوە یان ئەبێت هەڵەکەم بۆ چاک بکەیتەوە بۆئەوەی لێوەی فێر ببم. Mirco Malik (لێدوان) ‏٠٠:٤١، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەخێرهاتی بۆ ویکیپیدیا، هەوڵبدە هەر وتارێک دەینووسی سەرچاوەی بۆ دابنێ، ئەو وتارانەی تۆ دەیانووسی لە ویکی عەرەبی و ئینگلیزی هەن دەتوانی سەرچاوەکانی ئەوان بێنی. مامۆستا (لێدوان) ‏١٠:٣٩، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاسی تۆ و ئەو خاتوونەش ئەکەم بۆ ئاگادار کردنەوەم، کەوابێت لە ئێستە بەدواوە بە بێ سەرچاوە هێچ وتارێک نەنوسم. Mirco Malik (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)[وەڵامدانەوە]