کۆکاتۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

کۆکاتۆ باڵندەیەکی سپی دەنوک قەوسی پۆپنە دارە، کە خواستێکی زۆری هاوڵاتیانی لەسەرە و توانای قسەکردن و تێگەشتنی هەیە، زیاتر میوە و چەرەسات دەخوات وەک(سێو، پرتەقاڵ، عەلی بابا و گوڵەبەڕۆژە... هتد)، لە پۆلی توتیەکانە.

سەرچاوە[دەستکاری]

[١]

شوێنی ژیانیان[دەستکاری]

کۆکاتۆ لە بنەماڵەی توتیەکانە، بیست و یەک جۆریان هەیە، لە ئوستورالیا بە شێوەیەکی بەرچاو دەژین، لە فلیپین و دورگەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەندەنوسیا، ناوی کۆکاتۆ لە زمانی ئەندەنوسیاوە هاتووە.

زانیاری تایبەتی[دەستکاری]

۱ درێژی لە نێوان ۳۰ بۆ ٦۰ سانتیم دەبێت.

۲ کێشی لە نێوان ۳۰۰ بۆ ۱۲۰۰ گرام دەبێت.

۳ خاوەن کڵاوێکە دەکەوێتە بەشی سەرەوەی کەلە سەری کە دەتوانێت جوڵەی پێ بکات لە کاتی ترس و نیشتنەوە.

٤ دەتوانێت قسە بکات، زیاتر لە پێنج زمان فێر ببێت.

٥ لە تەمەنی سێ ساڵی بۆ سێ و نیوی ئینجا حازر دەبن بۆ جوتبوون.

جیاوازی نێر و مێ[دەستکاری]

جیاوازی نێر و مێ لە ساڵێک بەرەو سەر دیاری دەدات، ڕەنگی چاوی نێر ڕەشە،تەواوی جەستەی سپییە، قاچەکانی لە نزیک یەکەوە دادەنێت و جەستەی گەورە ترە. بەڵام ڕەنگی چاوی مێ ڕەساسی بەرەو هەنگوینییە، ڕەنگی گولنارییە و سکی سپییە، قاچەکان دوور دەخاتەوە لە یەکتری و جەستەی بچووکترە لە نێر.

هێلکە و بێچوو[دەستکاری]

١ هێلانەکانیان لە شوێنی شاراوە دروست دەکەن.

۲ مێیە دوو بۆ چوار هێلکە دەکات.

۳ ماوەی کڕکەوتن بیست و هەشت ڕۆژە.

٤ بێچووەکان دوازدە هەفتە لە هێلانەدا دەمێننەوە.

خۆراک[دەستکاری]

میوەی دارەکان، چەرەسات و سەوزەوات دەخۆن.

  1. ^ [بێسەرچاوە]