شەڕی سلێمانی (١٩٩١)
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
شەڕی سلێمانی | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ڕاپەڕین | |||||||||
پێشەوەی بینای ئەمنە سوورەکە کە لە سەردەمی سەدام حوسێن زیندان و جێگەی ئەشکەنجەدان بوو. | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
|
| ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
سەددام حوسێن عەلی حەسەن ئەلمەجید مەسعوود ڕەجەوی |
جەلال تاڵەبانی | ||||||||
ھێز | |||||||||
٩٠٬٠٠٠ | ٢٠٬٠٠٠ | ||||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||||
١٧٬٠٠٠ قوربانی[٢] ٧٠٠ کوژران | ٦٬٠٠٠ قوربانی |
شەڕی سلێمانی یەکێک بوو لە گەورەترین شەڕەکان لە ماوەی ڕاپەڕینی گەلانی عێراق لە ساڵی ١٩٩١. سلێمانی، کە شارێکی کوردی بوو بە ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس، یەکەم شاری عێراق بوو کە لەلایەن ڕاپەڕیوەکانڕا کۆنترۆڵ بکرێت و کۆتا شاریش بوو کە لەلایەن حکوومەتی عێراقییەوە کۆنترۆڵ بکرێتەوە.[٢] شارەکە لەلایەن ھێزە کوردییەکانەوە دووبارە کۆنترۆڵ کرایەوە دوای ئەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە ٢٠ی مانگی حەوت ھێرشی نوێیان دەست پێ کرد.
پێشەکی
[دەستکاری]لەوەتەی ڕێککەوتنی خۆبەڕێوەبەری لە ساڵی ١٩٧٤دا کۆتایی ھات، کورد بەردەوام لە دژی ڕژێمی سەدام لە شەڕی چەکداریدا بوونە. دوای جەنگی کەنداو بەقورسی زیانی بە سوپای عێراق گەیاند و ڕاپەڕینی گەلانی باشووری عێراق دەستی پێ کرد، جاشە کوردەکان دەستیان گرت بەسەر شاری ڕانیەدا بە پاڵپشتی دانیشتووانی ناوچەکە و ژمارەیەکی زۆر ھێزی میلیشیا یەکیان گرت لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە و ھەستی شۆڕشگێڕی بڵاوبوویەوە بۆ ھەموو کوردستان و خەڵکی ڕژانە سەر شەقامەکان، ھێزەکانی پێشمەرگە چوونە ناو شارەکان و دەستیان گرت بەسەر ڕانیە و چوارقوڕنە و کۆیە و سلێمانی و ھەڵەبجە و عەربەت و ھەولێر دھۆک و زاخۆ و کەرکووک.[٣]
ڕاپەڕین
[دەستکاری]ھێرشی پێشمەرگە
[دەستکاری]ڕاپەڕین لە ٧ ی ئازارەوە دەستی پێ کرد کە پێشمەرگە بە چەکی سووکەوە چوونە ناو شار و ھێزەکانی حکومەتیان وەدەرنا. دواتر خەڵکی ئاسایی پەیوەندییان بە ھێزەکانی پێشمەرگەوە کرد، خەڵکی دواتر ڕژانە سەر شەقامەکان و ھاوکاری پێشمەرگەیان کرد و بۆ ئەنجامدانی ھێرشی سەرتاسەری بۆسەر ھەموو بینا حکومی و زیندانییەکان و بە سەدان زیندانی سیاسییان ئازاد کرد.
دوایین و گەورەترین خاڵی بەرەنگاریی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بوو. ھێزەکانی بەعس بۆ ماوەی زیاتر لە ٢ کاتژمێر بەرەنگارییان کرد، بە چوونە ناوەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاووڵاتییان بۆ ناو بیناکە لە ڕۆژی تا ٨ی مارس، تەواوی شارەکە کۆنترۆڵ کرا. زۆر بەعسیی دیلکراو لەلایەن ھاووڵاتییانی توڕەوە بە مشار پارچەپارچە کران بەزیندوویی یان سوتێندران، بەپێی ڕاپۆرتی ھیومن ڕایتس وۆچ، بە مەزەندەیی ٧٠٠ کەسی ئەمنی بەعس بەم شێوەیە لەلایەن ھاووڵاتییانەوە کوژراون، بەڵام زۆرێک لە سەربازانی ئاسایی لێبوردران و ڕێگەیان پێ درا بگەڕێنەوە ماڵەوە. ناکرێ تەنیا لە بەرەیەکەوە بڕوانینە بابەتەکە، جینایەتی عێراقییەکانیش نابێ لەبیر بکرێ، کە دە هێندە بوو!
کاردانەوەی حکومەت
[دەستکاری]دوای شکستی یاخیبووان لە باشوور و کەوتنی ھەموو شارەکانی باشوور و کۆنترۆڵکردنیان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی عێراق، حکومەتی عێراق بەرەو باکوور کەوتە ڕێ و فرۆکە و تۆپ و تانکی قورسیان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پێشمەرگە نارد. لەگەڵ کەمی خۆراک و نەبوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی، پێشمەرگە لە ڕووی ژمارەی ھێز و چەکەوە کەمتر بوو لە حکومەتی عێراق دوای ئەوەی یەک لەسەر سێی ھێزەکانی عێراق لەسەر سنووری سلێمانی بوون، ئەمە لە کاتێکدا ٢٠ ھەزار پێشمەرگە پارێزگاری شارەکەیان دەکرد. لە دەوروبەری سلێمانی شەڕی قورس ڕووی دا. دوای ئەوەی ماوەی ١٠ ڕۆژ پێشمەرگە بەرەنگاری ھێزەکانی عێراقی کرد کە زیاتر لە ٩٠ ھەزار سەرباز بوون بە پاڵپشتی تانک و فڕۆکە، دواجار کشانەوە بۆ ناو شارەکە. لە ھەردوولادا زیانە گیانییەکان قورس بوون، پێشمەرگە، کە چەکی کەمتریان پێ بوو، ٦ ھەزار شەهیدیان ھەبوو لە کۆی ئەو ٢٠ ھەزار ھێزە بنەڕەتییەی ھەیان بوو، بەھۆی ئەوەی سوپای عێراق مەشقی تاکتیکی نەبوو، تووشی قوربانییەکی گەورە بوون و نزیکەی ١٧ ھەزار سەربازیان لەدەست دا.
لە ٣١ ی ئاداردا ھێرش و پەلاماری حکومەت بۆسەر خودی شارەکە دەستی پێ کرد. ھێرشەکە لە ڕۆژئاواوە دەستی پێ کرد و سەرنجی خستە سەر گەڕەکە مەدەنییەکانی بەختیاری و ڕزگاری. ھەروەھا ناوچەی ئازادیش بە قورسی و بە ھێرشی ھەلیکۆپتەرەکان لێی درا. لە ١ی نیساند
دا، پێشمەرگە ھێرشی کردە سەر ھێزەکانی عێراق لەو گردانەوە کە بەسەر گەڕەکی بەختیاریدا دەڕوانێت، لە ھێرشەکەدا چارەکێکی تانکەکانی سوپای عێراقی تێکشکێندران بەڵام ل ٢ ی نیسان پێشمەرگە داوای لە خەڵکی سڤیل کرد شارۆچکەکە چۆڵ بکەن و بەرەو باکوور ھەڵبێن پێش ئەوەی ھێزەکانی عێراق بێنە شارەکەوە. لە دوایین ھەوڵیدا بۆ ھێشتنەوەی شارەکە لەژێر کۆنترۆڵیدا، پێشمەرگە ھێرشێکی خۆکوژی د پس تپێکرد بەناوی شەھید مەحموود، کە تێیدا چەندین یەکەی ھێزەکانی پیادەی عێراقیان کۆتایی پێبھێنا و تا کۆتیایی ٢ی نیسانبە سەرکەوتوویی ڕێگای سنەیان کۆنترۆڵدکرپ. بۆ ئەوەی لە قڕکردن دوورکەونەوە، ئەو پێشمەرگانەی مابوون کشانەوە بۆ چیای قەندیل. لە ٣ی نیسان سوپای عێراق کۆنترۆڵی شارەکەی کرد کە وەک شارێکی تارمایی وابوو بەھۆی ئەوەی ھەموو خەڵکی مەدەنی لە ترسی تۆڵەکردنەوەی کوومەت ەڵھاتبوون. شارەکە دواترڕووبڕووی تاڵانکاری ھێزە عێراقییەکان بوویەوە.
دەرەنجام
[دەستکاری]دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە کوردەکان گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە مانگی تەمموزدا پێشمەرگە بڕیاری دا جارێکی دیکە ڕوبەڕوی سوپای عێراق ببنەوە. ڕۆژی ٢٠ی تەممووز، پێشمەرگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، ھێرشێکی ھاوبەشیان کردە سەر شارەکانی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی. لە تشرینی یەکەمی ١٩٩١ ئاگربەست واژوو کرا کە تێیدا حکومەت کۆنترۆڵی چەند ١٦ ھەزار کیلۆمەتر دووجای لە خاکی عێراق بەجێ ھێشت لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی پێشمەرگەدا. ئەم ناوچەیە بوو بە ھەرێمێکی کوردی خۆبەڕیوەبەری بەشێک لە عێراق و بەتەواوی لەلایەن سەدام حوسێنەوە ئابڵوقە درا و لە باقی وڵات دابڕدرا.[٢][٣]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریshura
نەدراوە - ^ ئ ا ب «The 1991 Uprising in Iraq And Its Aftermath». Hrw.org. لە 16 October 2014 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «History of Peshmerga» (PDF). Etd.lib.fsu.edu. p. 59. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 29 October 2013 ئەرشیڤ کراوە. لە 16 October 2014 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
و|archivedate=
(یارمەتی) ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.