فێستیڤاڵی فیلم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی فیلم (بە ئینگلیزی: Film Festival) فێستیڤاڵێکە کە لە شانۆیەک یان چەند شانۆیەکدا بەڕێوەدەچێت، لەگەڵ بەرنامەیەکی تایبەتی نمایشکردن و کێبڕکێی کۆمەڵێک فیلم، ئەم فیلمانە بەزۆری بەم دواییە بەرھەم دەھێنرێن و تیشک دەخەنە سەر شێوازێکی دیاریکراو (بۆ نموونە ئەنیمەیشن یان دۆکیۆمێنتاری)) یان بابەتێکی تر (بۆ نموونە تیشک دەخاتە سەر ژینگە، شەڕ، ژن و پیاو). ئەمانە نموونەی حاڵەتەکانی ساڵانەن.[١]

یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی گرنگ لە جیھاندا لە ساڵی ١٩٣٢ لە شاری ڤێنیز بەڕێوەچوو، فێستیڤاڵە گرنگەکانی دیکەی فیلم لە جیھاندا (فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەرلین، فێستیڤاڵی فیلمی کان، مۆسکۆ و کارلۆڤی ڤاری) پەیوەست بوون بە ڕووداوەکانی ساڵانی ١٩٤٠ و ١٩٥٠. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ئەدینبۆرگ لە سکۆتلەندا کە لە ساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە، درێژترین فێستیڤاڵی فیلمە لە جیھاندا.  فێستیڤاڵی فیلمی ئەمریکای باکوور لە شوێنی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم و ڤیدیۆی کۆلۆمبۆس لە ساڵی ١٩٥٣ دامەزراوە کە بە خەڵاتی مەسیحیش ناسراوە.[٢] بەپێی ئاماری دامەزراوەی ھونەری فیلمی جوڵاو لە سانفرانسیسکۆ، "خەڵاتی مەسیح" یەکێکە لە بەناوبانگترین پێشبڕکێب کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی، بازرگانی و نافەرمیەکانی ئەمریکا، ھەروەھا کۆنترین ئاھەنگە لە جۆری خۆیدا لە ئەمریکای باکوور کە تەمەنی ٥٤ ساڵە.


سەرچاوەکان[دەستکاری]