لۆکھید مارتن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لۆکھید مارتن
جۆرگشتی
پیشەسازیلە ئاسمان بەرگری
بوارزانستی - ئاسمانی - بەرگری
دامەزراوە لە١٩١٢
ژمارەی نووسینگەکانماریلاند
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیئەمریکا
بەرھەمەکانمووشەکی بالیستیکی، گوولە، مانگی دەستکرد، فڕۆکەی جەنگی
تێکڕای مایە٣٧٫٢١٣ میلیارد دۆلار (ساڵی ٢٠٠٥)
ماڵپەڕکۆمپانیای لۆکھید


کۆمپانیای لۆکھید مارتن (بە ئینگلیزی: Lockheed Martin) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە و گەورەترین کۆمپانیای پیشەسازیی دروستکردنی کەل و پەلی سەربازییە لە ھەموو جیھان، نزیکەی ١٤٠,٠٠٠ کارمەندی ھەیە، ئەم کۆمپانیایە یەکەم بەرھەمی (سیستەمی خۆ ون) کردنی دروستکرد و لەگەڵ یەکەم فڕۆکەی جەنگی بەکارھێنا ئەویش فڕۆکەی (لۆکھید ئێڵ- ١٠١١ ترای ستار) بوو.

مێژووی کۆمپانیا[دەستکاری]

کۆمپانیای لۆکھید مارتن لە مانگی ئازاری ساڵی ١٩٩٥ دامەزرا، لە ڕێگەی یەکگرتنەوەی ھەردوو کۆمپانیای (یەکێتیی کۆمپانیای لۆکھید) بە ئینگلیزی: Lockheed Corporation) لەگەڵ کۆمپانیای (مارتن ماریتا) بە ئینگلیزی: (Martin Marietta).

شوینگەی ئابووری و سەربازی کۆمپانیا[دەستکاری]

ھەرەوک دانپێندراوە کۆمپانیای لۆکھید مارتن گەورەترین کۆمپانیایە لە بواری بەرھەمھێنانی سەربازی، لە ساڵی ٢٠٠٩ فرۆشتنی ئەم کۆمپانیایە گەشتە لە ٪٧٤ لە کۆی گشتی فرۆشتنەکانی، وە لە ٪٧٫١ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن پێداویستی جەنگی لەم کۆمپانیایە دەکرێ، لە ھەمان کاتدا وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پنتاگۆن لە سالی ٢٠٠٩ بری ٣٨٫٤ میلیارد دۆلار پێداویستی کریوە.

رێگەدانی کارکردنی کۆمپانیا[دەستکاری]

کۆمپانیای لۆکھید مارتن کار دەکات لە ٤ بەشی سەرەکی کارکردنیدا ئەوانیش

  • کارکردن لە بواری ئاسمانی (Aeronautics) بە رێژی ٪٢٧
  • کارکردن لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان (Electronic Systems) بە رێژەی ٪٢٧
  • تەکنەلۆژیای زانیاری و گەرانی کار (Information Systems & Global Solutions) بە رێژەی ٪٢٧
  • پیشەسازی بۆشایی (Space Systems) بە رێژەی ٪١٩

ھەندێک لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە[دەستکاری]

ئەو کۆمپانیایە چەندین فڕۆکە و مانگی دەسکرد و گوولە و پێداویستی سەربازی و مووشەک و ئامێری ئەلیکترۆنی دروستکردوە ھەندێک لەوان:

  • مووشەکی تایتان
  • مووشەکی ترایدنت
  • مانگی دەستکردی: DSCS-3
  • مانگی دەستکردی: A2100
  • مانگی دەستکردی: Martin Marietta 3000
  • مانگی دەستکردی: Martin Marietta 4000
  • مانگی دەستکردی: Martin Marietta 7000
  • مانگی دەستکردی: Tiros-N meteorological satellite
  • مانگی دەستکردی: 1 Vinasat
  • فڕۆکەی: ئێف-٢٢ ڕاپتۆر
  • فڕۆکەی: ئێف-٣٥
  • فڕۆکەی: Lockheed P-3 Orion
  • فڕۆکەی: General Dynamics F-16 Fighting Falcon
  • فڕۆکەی: Lockheed C-130 Hercules
  • فڕۆکەی: Lockheed C-5 Galaxy

سەرچاوەکان[دەستکاری]