دەزگای بۆشاییی ئەورووپی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەزگای بۆشایی ئەوروپی / ئیسا (ESA)
دامەزراوە لە٣٠ ئابی ١٩٧٥
شوێنی سەرەکیپاریس, فەرەنسا
ژمارەی نووسینگەکانکۆلن مەدرید ئیتاڵیا ھۆڵەندا
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتیدانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو
داھات٧.٠٨ میلیارد یۆرۆ _ ساڵی ٢٠٢٣
ماڵپەڕhttp://www.esa.int/ESA


دەزگای بۆشایی ئەورووپی (بە ئینگلیزی: European Space Agency) ئەوە دەزگایەکی نێودەولەتیە لەبۆ ئاشکراکردنی نھێنی و زانیاریەکانی بۆشایی ئاسمان (گەردوون)، وە ٢٢ دەوڵەت لەو دەزگایە ئەندامن و یارمەتی پرۆژە و چالاکیەکانی ئەو دەزگایە دەدەن. نەمسا و بەلجیکا (ئەندامی ھەمیشەی ئەو دەزگایەن بەپێی گرێبەستیان لەگەل یەکێتی ئەورووپا لە مانگی تشرینی یەکەمی سالی ٢٠٠٨) وە دانیمارک و فینلاند و فەرەنسا و ئەڵمانیا و ئێرلەندا و ئیتاڵیا و ھۆڵەندا و نەرویج و ئیسپانیا و سوید و سویسرا و شانشینی یەکگرتوو ئەندامن، بەلام ھەر یەک لە ولاتانی کەنەدا و فینلاند بەس بەشدارن.

بارەگای دەزگای بۆشایی ئەورووپی لە پاریس لە پایتەختی ولاتی فەرەنسا

ئەو دەزگایە لە ٣٠ ئابی سالی ١٩٧٥ دامەزرا وە بارەگای سەرەکی لە وڵاتی فەرەنسایە لە شاری پاریس، وە بە نزیکەی ٢٠٠ کارمەندی ھەیە لە ھەموو جیھان و بوودجەی سالانەی نزیکی ٥٫٢٥ میلیارد یۆرۆیە / دەکاتە ٥٫٧٧ میلیارد دۆلار بۆ سالی ٢٠١٦. دەزگای بۆشایی ئەورووپا پەیوەندی ھەیە لەگەل وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی لەبۆ زانیاری وەرگرتن و لیکۆلینەوەی زیاتر دەربارەی مانگ و ھەسارەکان و زەوی.

ئەو دەزگایە جگە لە بارەگای سەرەکی چەندین بارەگای دیکەی وەک لق ھەیە ئەوانیش:

  • ناوەندی ئەورووپی لۆ گەران بۆ بۆشایی (ESTEC): ئەوە بەرپرسیارە لە رێکخستنی بەرنامە بۆشاییەکان لە نۆردریکە لە ولاتی ھۆڵەندا
  • ناوەندی جێبەجێکاری بۆشایی ئەورووپی (ESOC): ئەوە بەرپرسیارە لە مانگە دەسکردەکانی تیبەت بە دەزگای بۆشایی ئەورووپی لە دارمستاد لە ولاتی ئەڵمانیا
  • ناوەندی ئەورووپی لۆ جێبەجێکردنی بۆشایی (EAC): ئەوە بەرپرسیارە لە راھێنان و ئاگاداری بۆشایی ئەو ناوەندەش ھەیە لە شاری کۆلن لە ولاتی ئەڵمانیا
  • پەیمانگای ئەورووپی لۆ بۆشایی (ESRIN): ئەوە بەرپرسیارە لە بلاوکردنەوە و زەخیر کردن و نامە ناردنی پەیوەندیەکان لە مانگە دەسکردەکان لۆ دەزگای بۆشایی ئەورووپا ئەو پەیمانگایەش بارەگای لە شاری فراسکاتی لە وڵاتی ئیتاڵیا
  • ناوەندی زانستی بۆشایی ئەورووپی (ESAC): ئەوەش لە شاری مەدریدە لە ولاتی ئیسپانیا

سەرچاوەکان[دەستکاری]