فاڵکۆن ٩

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
فاڵکۆن ٩ کۆپی ١٫١ کە مەکۆی دراگۆنی تێدا ھەڵگرتییە

فاڵکۆن ٩ (بە ئینگلیزی: Falcon 9)‏ مووشەکێکە دروستدەکرێ لەلایەن دەزگایی ئەمریکی لۆ تەکنەلۆژیای بۆشایی (سپەیس ئێکس).

مێژوو[دەستکاری]

کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە ئەیلوولی ٢٠٠٥ ڕای گەیاند: پەرە بە مووشەکێکی گەورە و ھەڵگر دەدەن کە بەھێزترە لە فاڵکۆن ٥ و ناوی (فاڵکۆن ٩) دەبێت، یەکەمین قۆناغی بەکارھێنانی فاڵکۆن لە ڤێرژنی (Falcon 9 v1.0) بوو کە نۆ بزوێنەری مووشەکی لە جۆری Merlin-1C لەسەرە، ھەروەھا لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠ یەکەمین قۆناغی ھەڵدانی فاڵکۆن ٩ سەرکەوتوو بوو کە لە ناوچەی کیپ کانیڤیرال هەڵدرا، لەسەر دەزگایی LC40 کە گەیشتە خولگەی دیاریکراوی دەوری زەوی خۆی ھەروەھا بەشی یەکەمی جیابویەوە لە مووشەکەکە بە سەرکەوتوویی کە کێشەکەی ١٠ تەن بوو.

سەرکەوتنەکان[دەستکاری]

کۆمپانیایی سپەیس ئێکس لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ مووشەکی فاڵکۆن ٩ی لە کیپ کانیڤیرال ھەڵدا، مووشەکەکە ھەڵگری ١١ مانگی دەستکرد بوو، پاشی ١٠ خولەک لە ناردنی لۆ دەرێی بۆشایی بەشی یەکەم جیابوەوە لە مووشەکەکە لە بەشی دووەمی مووشەک و گەڕایەوە کیپ کانیڤیرال بە سەرکەوتووی نیشتەوە.[١]

ئەو چالاکییەش کە گەڕانەوەی بەشی یەکەمی مووشەک بە سەرکەوتووی یەکەکە لە سەرکەوتنەکانی مرۆڤایەتی دەربارەی زانست تەکنەلۆژیایی بۆشایی لە مێژوودا، ئەو چالاکییە سەرکەوتووەشی مووشەکی فاڵکۆن ٩ پاشی چەندین تاقیکردنەوە شکستخواردوو بوو (کۆتایەمین جاری سەرکەوتوو جاری ٢٠م بوو) تێکرای خەرجی مووشەک گەیشتە ١٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی و ھەموو ھەڵدانەکانی خەرجی ٦١٫٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.[٢]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ مووشەکی سپەیس ئێکس لە کاتی نیشتنەوە مێژووەکی تۆمارکرد (لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). سەردان لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە ماڵپەری وەیباک مەشین.
  2. ^ تواناکی سپەیس ئێکس و خزمەتگووزارییەکانی (لە ڕێکەوتی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ٣ی ئایاری ٢٠١٦.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]