ویکیپیدیا:کردنەیەک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

کردنەیەک یان تێکەڵکردن پێکھاتووە لە تێکەڵکردنی دوو پەڕە یان زیاتر پێکەوە. کردنەیەک بە لەبەرگرتنەوەی ھەندێک یان ھەموو ناوەڕۆکی پەڕەکان و دانانی لەسەر پەڕەی مەبەست ئەنجام دەدرێت، دواتر ئەو پەڕانەی کە ناوەڕۆکەکانیان گواستراوەتەوە لەوانەیە وەک ڕەوانەکەر ڕۆڵ ببینن. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن کرداری کردنەیەک ئەنجام بدەن و بەربەست لەبەردەم ھیچ بەکارھێنەرێک نییە و پێویستیش بە مافی تایبەت ناکات بۆ ئەنجامدانی. ئەگەر پێتوایە کردنەیەکەکە دژایەتی نییە و کێشە دروست ناکات، دەتوانیت بەبێ وتووێژ بیگوازیتەوە. ئەگەر زانیت پێویستە سەرەتا وتووێژ بکەیت، تکایە وا بکە. ئەوە لەبەر چاو بگرە کە لەوانەیە دەستکارییەکەت لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە لەبەر ھەر ھۆکارێک پووچەڵ بکرێتەوە. ئەگەر کرداری کردنەیەکت ئەنجام دا، تکایە لە کورتەی دەستکاری ئاماژەی پێ بدە بە دانانی «گواستنەوەی پەڕە لە — بۆ —».

ھۆکار بۆ کردنەیەک[دەستکاری]

  • دووبارەبوونەوە: دوو پەڕە لەبارەی ھەمان بابەتەوە ھەیە، لە حاڵەتێک ئەگەر ناوەڕۆکی یەکێکیان جیاواز بوو لەوی تریان دەکرێ بکرێنە یەک
  • جیاکردنەوە: ھەندێک جیاکردنەوە ناپێویستن و وا پێویست دەکات بە وتارێکی ترەوە بلکێنرێت
  • دەقی کورت: ئەگەر پەڕەیەک کورت بوو و پێشبینی لێ نەکرا دەوڵەمەند بکرێت، باشتر وایە لەگەڵ پەڕەیەک کە باسی بابەتەکە دەکات تێکەڵ بکرێت.
  • ناوەڕۆک: ئەگەر ناوەڕۆکی وتارێکی کورت پێویستی بە ڕوونکردنەوەی وتارێکی تر بوو، ڕەنگە کردنەیەک باش بێت

دەبێت خۆ لە کردنەیەک لادرێت ئەگەر:

  1. ئەنجامەکەی وتارێکی زۆر درێژ دەبێت
  2. وتارەکان دەربارەی بابەتێکن کە شایەنی ئەوەن پەڕەی تایبەت بە خۆیان ھەبێت
  3. وتارەکان دەتوانن پەرەیان پێ بدرێ و دەوڵەمەند بکرێن

پێشنیازکردنی کردنەیەک[دەستکاری]

دەتوانیت پەڕەیەک پێشنیار بکەیت بۆ تێکەڵکردن لەگەڵ پەڕەیەکی تر بە بەکارھێنانی داڕێژەی {{کردنەیەک}}. بۆ نموونە: {{کردنەیەک|ئێڤەنێسنس|ئۆقیانووسەکان (گۆرانیی ئێڤەنێسنس)}}. دەبێت ئەم تاگە لە بەشی سەرەوەی وتارەکە دابنرێت.