پێڕاگوێز
پێڕاگوێز یا پێگوێزەرەوە مەکینەیەکی گەڕۆکە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ یا بار. نموونە ئاسایییەکانی بریتین لە واگۆن، دووچەرخە، ئۆتۆمۆبیل، بارکێش، باس، شەمەندەفەر، کەشتی، فڕۆکە و ھتد.
پێڕاگوێزەکان ھێزی پێویست بۆ بەرەوپێشەوەچوونیان لە یەکێ لەم سەرچاوانەوە بە دەست دێنن:
- ماسوولکەکانی مرۆڤ، وەک دووچەرخە و سکەیتبۆرد
- مۆتۆر، وەک ئۆتۆمۆبیل و کەشتی و فڕۆکە
- کارەبا، وەکوو زۆر قەتاری ناوشاری
- گیانەوەران، وەک گالیسکە و عەرەبانە
- با، وەک بەلەم
باوترین پێڕاگوێزەکان
[دەستکاری]زیاتر لە یەک میلیارد دووچەرخە لە سەرانسەری دنیادا بەکار ئەھێنرێن. [١] لە ٢٠٠٢دا، وا خەمڵی بۆ کرا کە لانی کەم ٥٩٠ میلیۆن ئۆتۆمۆبیل و ٢٠٥ میلیۆن مۆتۆرسایکڵ لە جیھاندا لە سووڕانەوەدا بن. [٢] [٣]
زۆرتر لە گشت مۆدێلەکانی تری ھەموو چەشنە پێگوێزەرەوەیەک، لانی کەم ٥٠٠ میلیۆن دووچەرخەی فڵایینگ پیجن (کۆتری ھەڵفڕیو) لە چیندا درووست کراوە. [٤] [٥] ھۆندای سووپەر کاب -یش کە لە ٢٠٠٨دا ٦٠ میلیۆن یەکەی تێپەڕاند، بە بەرھەمھێنراوترین پێگوێزەرەوەی مۆتۆری ئەژمێردرێ. [٦] [٧] لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکانیشدا تۆیۆتا کۆرۆلا زۆرترین ژمارەی لێ بەرھەم ھێنراوە، واتە لانی کەم ٣٥ میلیۆن تا ساڵی ٢٠١٠. [٨] [٩]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Bicycles, Worldometers
- ^ "Passenger Cars; Map No. 31". Worldmapper: The world as you've never seen it before. 2002. Archived from the original on 12ی Novemberی 2017. Retrieved 9ی Novemberی 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ "Mopeds And Motorcycles Map No. 32". Worldmapper: The world as you've never seen it before. 2002. Archived from the original on 20ی Marchی 2018. Retrieved 9ی Novemberی 2017.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٢٠ی ئازاری ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ Koeppel, Dan (January–February 2007), "Flight of the Pigeon", Bicycling, Rodale, Inc., vol. 48, no. 1, pp. 60–66, ISSN 0006-2073, retrieved 28 January 2012
- ^ Newson, Alex (2013), Fifty Bicycles That Changed the World: Design Museum Fifty, Octopus Books, p. 40
- ^ Squatriglia, Chuck (23 May 2008), "Honda Sells Its 60 Millionth – Yes, Millionth – Super Cub", Wired, retrieved 31 October 2010
- ^ "That's 2.5 billion cc!", American Motorcyclist, Westerville, Ohio: American Motorcyclist Association, p. 24, May 2006, ISSN 0277-9358, retrieved 31 October 2010
- ^ Toyota ponders recall of world's best-selling car, Australian Broadcasting Corporation News Online, 18 February 2010
- ^ 24/7 Wall St. (26 January 2012), The Best-Selling Cars of All Time, Fox Business, archived from the original on 1ی Januaryی 2016
{{citation}}
: Check date values in:|archivedate=
(help) ١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- دەروازەی پزیشکی
- دەروازەی ئینتەرنێت
- دەروازەی تەکنۆلۆژیا
- دەروازەی ئۆتۆمۆبیل
- دەروازەی وزە
- دەروازەی کەش و ھەوا
- دەروازەی شەمەندەفەر
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پێڕاگوێز تێدایە. |