ڕۆبێرت بێنکن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕۆبێرت لویس بێنکن
بێنکن لە ٢٠٢٢
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٧-٢٨) ٢٨ی تەممووزی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
نەتەوەئەمریکی
پیشەئەندازیاری تاقیکردنەوە پیشەی بۆشایی ئاسمان، مانەوەی لە بۆشایی ٩٣ ڕۆژ و ١١ کاتژمێر و ٤٢ خولەک
ڕێکخراوناسا

ڕۆبێرت بێنکن لەدایکبووی ٢٨ی تەممووزی ١٩٧٠ لە شاری سانت ئان (میزۆری). بێھنکن خاوەنی دکتۆرایە لە ئەندازیاری میکانیکی و پلەی عەقید لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکا، ھاوسەرگیری لەگەڵ ھاوڕێ ئاسمانییەکەی (مێگان مەکئارسەر) کردییە، بێنکن سەرۆکی فەرمانگەی بۆشایی ئاسمانی بوو لە ساڵی ٢٠١٢ تا ٢٠١٥. لە ساڵی ٢٠١٨ وەک بەشێک لە بەرنامەی تیمی بازرگانی ناسا لۆ کەپسولی ئەژدیھای سپەیس ئێکس دەستنیشانکرا، بێنکن لە مانگی ئایاردا لە یەکەم ئەرکی تیمی کەشتیی ئاسمانیدا لەگەڵ ھاوڕێ ئاسمانییەکەی دۆگلاس ھێرلی چوونە بۆشایی و توانیان بگەنە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی.[١][٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]