مێژووی کەنەدا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مێژووی کەنەدا باسکردنە لە مێژووی وڵاتی کەنەدا و ئەو ڕوودا و و پێشھاتانەی لە سەدەکانی ڕابردوو لەم ناوچەیە ڕویداوە بەمەبەستی ئاشنا کردنی نەوەکانی ئێستا بە ڕابردووی ئەم وڵاتە. توێژینەوە بۆماوەیی و شوێنەوارییەکان پاڵپشتی بوونی ئادەمیزاد دەکەن لەباکوری یۆکۆن بۆ ٢٦٫٥٠٠ساڵ پێش زاین، وە لەباشوری ئۆنتاریۆ پێش ٩٥٠٠ساڵ بەر لەزاین مرۆڤی لێ ژیاوە. بلۆڤیچ کیڤز ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤی (بالیۆ ھیندی) لە زۆڕکۆنەوە لەم نیشتمانە ژیاون. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگا ڕەسەنەکانی کەنەدا ئەوەبووە کە بەشێوەی ھەواری ھەمیشەیی ژیاون و خەریکی کاری کشتوکاڵی بوون بۆیە خاوەنی بنچینەیەکی کۆمەڵایەتی بەھێز بوون کە بەشێوەی قوچەکێکی ئاڵۆز لەسەرۆک خێڵەوە بۆ دوایین ئەندام دەھاتە خواڕ. دوای بڵاوبونەوەو تێکەڵبونیان بە ڕۆشەنبیری ئەوروپی (کۆتایی سەدەی پانزەھەم و سەرەتای سەدەی شازدەھەم) گۆڕانکاری نوێیان ھاتە ناو. ڕێژەی دانیشتوانی خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا بەنزیکەیی ٢٠٠٠٠٠ کەس دەبوو. ھەروەھا گەیشتە نزیکەی میلیۆنێک کەس لەکۆتایی سەدەی پازدەھەم بەگوێرەی سەرژمێری لیژنەی شاھانەی کەنەدی دانیشتوانە ڕەسەنەکان ٥٠٠٠٠٠ کەس بووینە تووشبونیان بەونەخۆشیانەی کە ئەوروپییەکان لەگەڵ خۆیان ھێنابوویان و چارەسەری بوونیان بەدەرمانە سروشتییەکان ناچاربووینە لە ئەوروپییەکان نزیک ببنەوە و تێکەڵیان بن، دانبشتوانە ڕەسەنەکانیش دابەش ببون بەسەر دوو کۆمەڵە کۆمەڵەی ئەنوێت کۆمەڵەی مێتیس. مێتیسەکان ئەو خەڵکانەی بوون کە خوێنێکی تێکەڵیان ھەبوو لەنێوان ئەنوێتەکان و ئەوروپییەکان.

ئاوارە ئەوروپییەکان[دەستکاری]

کۆچی دوایی ژەنەڕاڵ وۆڵف بە فڵچەکانی بینجامین وێست ١٧٧١ جەستەی کۆچکردوو وۆڵف لەجەنگی بەرزایییەکانی ئەبرەھام کەوتووە لە کیبیک ١٧٥٩.

داگیرکاری ئەوروپی دەستی پێکرد دوای نیشتەجێبوونی خەڵکانی باکوری ئەورووپا لە لانس و میدۆز لە ساڵی ١٠٠٠ زاینی، لەوکاتە ھیچ گەڕان و دۆزینەوەیەکی ئەوروپی ئەنجام نەدرابوو. ھیچ لەم زەویانە نەدۆزرابوونەوە تاوەکو دەریاوانی ئیتاڵی جۆن کابوت لە ساڵی ١٤٩٧ز زەویەکانی کەناراوی زەریای ئەتڵەسی دۆزییەوە بۆ بەرژەوەندی ئینگلیزەکان. دواتر دەریاوانە پورتوگاڵی و باسکییەکان مەڵبەندی ڕاوکردنی نەھەنگیان دامەزراند بەدرێژایی کەناراوەکانی ئەتڵەسی. لە ساڵی ١٥٣٤گەریدە جاک کارتیێ ڕوباری سانت لۆرانسی دۆزییەوە بۆ فەڕەنسییەکان. لە ساڵی ١٥٨٣بەڕێز ھێمفری جیلبێرت لە سانت جۆنز یەکەم ناوچەی داگیرکراوی بەریتانیای ڕاگەیاند لە ئەمەریکای باکوردا وەک دەستکەوتێک بۆ شاژن ئەلیزابێسی یەکەم لە ساڵی ١٦٠٣ گەریدەی فەڕەنسی سەموایڵ دوشامبەڵان یەکەم ناوچەی داگیرکراوی فەڕەنسای ڕاگەیاند لە بەندەری پۆرت ڕۆیاڵ و کیبیک. فەرەنسا وەک فەڕەنسای نوێ ناساندی، کەنەدییەکان لەناوچەی دۆڵی ڕوباری سانت لۆرانس وئەکادین نیشتەجێبوون کە ناوچەیەکی کەناراویە، ھەروەھا بازرگانان توانیان ناوچەکانی دەریای گەورە و کەنداوی ھیدسن بدۆزنەوە لەگەڵ ڕێچکەی میسیسیبی تاوەکو لویزانا، دواتر جەنگی بیفر ھەڵگیرسا لەسەر بازرگانیکردنی پێستە و فەروو. ئینگلیزەکان ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لە ناوچەی کیوبیدس و فێریلاند لە دورگەی نیوفینلاند وە لەسەرەتای ساڵی ١٦١٠سێزدە ناوچەی داگیرکراوی تریان ڕاگەیاند لەباشوور. لەنێوان ساڵانی ١٦٨٩تاوەکو ١٧٦٣زنجیرەیەک جەنگ ڕوویاندا لەنێوان فەڕەنسییەکان و کەنەدییە ڕەسەنەکان. ئینگلیزەکان ناوچەی نۆڤا سکۆشیا یان دەست بەسەرداگرتن بەگوێرەی پەیماننامەی ئۆترێخت لە ساڵی ١٧١٣,دواتر فەرەنسییەکان ناچاربوون دەستبەرداری بەشی زۆری باکوری کەنەدا ببن ئەمیش دوای ڕێککەوتنامەی پاریس لە ساڵی١٧٦٣دوای جەنگێکی حەوت ساڵەی نێوانیان. بەپێی ڕاگەیاندراوێکی شاھانە لە ساڵی ١٧٦٣ھەرێمی کیبیک لەفەڕەنسای نوێ دابڕێنراو خرایە سەر ھەرێمی نۆڤاسکۆشیا. ھەروەھا دورگەی سانا جۆن (دورگەی ئێدوارد) کەوتە ژێر ڕکێفی ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٧٦٩. بەمەبەستی ڕێگرتن لە تێکھەڵچوونی سەربازی لەسەر ھەرێمی کیبیک لە ساڵی ١٧٧٤یاسای کیبیک دەرچوو، کە دەکرێت زمانی فەڕەنسی بەکاربێت لەگەڵ پەیڕەوکردنی ڕێبازی کاسۆلیکی بەئازادی و جێبەجێکردنی یاسای شارستانی فەڕەنسی بەتەواوی. ئەم یاسایە بووە ھۆی توڕەبونی دانیشتوانی سێزدە ھەرێمەکەی تر شۆڕشی ئەمەریکیش ڕۆڵی ھەبوو لەم تووڕەبونەی دانیشتوان.

دامەزرێنەرانی یەکێتی کەنەدا بە پەرەموچی ڕۆبێرت ھاری،[١] دیمەنێکی تێکھەڵکێشە لە کۆربەندی شارڵۆت تاون و پەیماننامەی کیبیک.

ڕێککەوتنامەی پاریس (١٧٨٣)دانینا بە سەربەخۆیی ئەمریکا لەگەڵ ددەستبەرداربوونی زەویەکانی باشووری دەریامەزنەکان بۆ وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، لەپێناو پێشوازی کردنی سەرمایەدارانی بەریتانیا و ھاوردەکردن و نیشتەجێکردنی ئینگلیز زمانەکان بۆ ھەرێمی کیبیک لە ساڵی ١٧٩١یاسای دەستوری دەرچوو، کە بوە ھۆی سەرھەڵدانی جەنگ لەنێوان ھەردوو کەنەدایی سەروو و خواڕوو. کەنەدا (سەروو وخواروو) ببونە سەنگەری سەرەکی ململانێکانی نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لەجەنگی ساڵی ١٨١٢دا. بەڵام لەدوای جەنگدا لە ساڵی ١٨١٥ کەنەدا ڕووبەرووی شاڵاوێکی گەورەی پەنابەرانی ئینگلتەرا و ئێرلەندا بوویەوە. لەنێوان ساڵانی ١٨٢٥–١٨٤٦بڕی ٦٢٦٬٦٢٨کۆچبەری ئەوروپی لەبەندەرەکانی کەنەدا ناویان تۆمارکرا. لە ساڵی ١٨٩١ زیاتر لەنیوەی ئەو کۆچبەرانی کۆچیان بۆ کەنەدا کردبوو بەھۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست دا. لەدوای شۆڕشی ١٨٣٧ ویست لەسەر دروستبونی حکومەتێکی بەرپرس لەسەر ھەموو کەنەدا زیادی کرد لەگەڵ گونجاندنی فەڕەنسییەکان بە ڕۆشەنبیری ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٨٤٠ھەردوو کەنەدا کۆکرانەوە لەچوارچێوەی یەک یەکێتی کەنەدی بەپێی یاسای دەستوری ھەروەھا لە ساڵی ١٨٤٩حکومەتێکی بەرپرس دروست بوو لەسەر ھەموو ھەرێمەکانی ژێر ڕکێفی بەریتانیا لەتەواوی ئەمەریکای باکوور. ی لە ساڵی ١٨٤٦ڕێککەوتنامەی ئەریگۆن مۆرکرا لەنێوان بەریتانیا و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ کۆتایی ھێنان بەکێشەی سنوری نێوان کەنەدا و ئەمریکا.

یەکێتییەکە و فڕاوانبوونی[دەستکاری]

refer to caption
نەخشەی بەرفراوان بوونی کەنەدا.

دوای بەستنی چەندین کۆربەند و ڕێککەوتنامە، یاسای دەستوری دەرچوو لە ساڵی ١٨٦٧ وە لەڕێکەوتی ١یۆلیۆی١٨٦٧یەکێتی کەنەدا ڕاگەیێندرا کە لە چوار ھەرێم پێکھاتبوو کەبریتین بوون لە ئۆنتاریۆ و کیبیک و نۆڤاسکۆشیا و نیو برانزویک. کەنەدا دەسەڵاتی گرت بەسەر زەویەکانی ڕۆبێرت و ھەرێمەکانی باکوری خۆرئاوای بەمەبەستی پێکھێنانی ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوا، ھەروەھا تروسکەی شۆڕشی میتیس ھەڵگیرسا (شۆڕشی ڕووباری سور) لەئەنجامدا ھەرێمی مانیتوبا دروست بوو ١٨٧٠. لە ساڵی ١٨٦٦کۆلۆمبیای بەریتانی و دورگەی ڤانکۆڤەر لکێندرا بە کەنەدا، لەساڵیو١٨٧١ دورگەی ئێدوارد لکێندرا بە کەنەدا. سەرۆک وەزیرانی ئەوکات جۆن ماکدۆناڵد ڕامکاری پاراستنی پێناسەی گومرگی ڕاگەیاند لەپێناو پاراستنی پیشەسازی کەنەدا. حکومەت دەستی کرد بە دروستکردنی سێ ھێڵی ئاسنین کە تەواوی یەکێتییەکەی پێکدەبەستەوە، ھەروەھا کۆشش کرا بۆ ئاوەدانکردنەوەی خۆرئاوای کەنەدا و دیاری کردنی زەویەکانی دۆمینۆن و دامەزراندنی پۆلیسی سواری بەمەبەستی نیشاندانی دەسەڵاتی میری لەو ناوچانەدا. لە ساڵی ١٨٩٨و دوای گەڕان لەدوای زێڕ لە کڵۆندایک لە ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوادا، بڕیاردرا بە دامەزراندنی ھەرێمی یۆکۆن، دوای نیشتەجێبوونی ئاوارە ئەوروپییەکان لە دەشت و کۆسارەکانی ئەلبێرتا و ساسکاچوان ھەریەکەیان بوون بە دوو ھەرێمی سەربەخۆ لە ساڵی١٩٠٥.

سەرەتاکانی سەدەی بیستەم[دەستکاری]

Group of armed soldiers march past a wrecked tank and a body
سەربازە کەنەدییەکان لە جەنگی فیمی ڕیدج ١٩١٧ .

کەنەدا چووە ناو جەنگی جیھانیی یەکەممەوە لەبەرەی ئینگلیزەکان بەوپێیەی یەکێکە لە ھاوپەیمان و شوێنکەوتووانی بەریتانیا، لە ساڵی١٩١٤سەربازە خۆبەخشەکانی ناردە بەرەی خۆراوا کە دواتر ناسران بە لەشکری کەنەدییەکان، لەجەنگی فیمی ڕیدج ڕۆڵێکی گەورەیان بینی جگە لەچەندین جەنگی تر. نزیکەی ٦٢٥٬٠٠٠سەرباز بەشداریان لە خزمەتی سەربازی کرد بە بەردەوامی کە لەتەواوی جەنگەکە ٦٠٬٠٠٠سەربازی شەھید بوون و ١٧٣٬٠٠٠سەربازیش برینداربوون. لە ساڵی ١٩١٧قەیرانی سەربازی سەری ھەڵدا لەوکاتەی کەسەرۆک وەزیران یاسای سەربازی زۆڕەملێی سەپاند سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی کیبیک کە بە فەڕەنسی دەدوان، لە ساڵی ١٩١٩کەنەدا بووە ئەندام لەکۆمەڵەی نەتەوەکان بەشێوەی سەربەخۆ لەبەریتانیا. ھەروەھا یاسای دەستوری ستمنستر لە ١٩٣١سەربەخۆیی کەنەدای سەپاند. کەنەدا توشی نەھامەتییەکی گەورەبووە ئەویش بریتیبوو لە قەیرانی ئابوری کە تەواوی کەنەدای گرتبۆوە جگە لە ھەندێک ھەرێم کە زۆر خراپ نەبوون وەک ئەلبێرتا و ساسکاچوان کە تۆنی دۆگلاس سەرۆکایەتی دەکردن لەم ماوەیە (پلەکان و پەنجاکان). لەجەنگی جیھانی دووەم کەنەدا بەشێوەی سەربەخۆ جەنگی ڕاگەیاند دژی ئەڵمانەکان، لەژێڕسەرکردایەتی سەرۆک وەزیرانی لیبرالەکان وەلیم لیۆن ماکێنزی کە دوای سێ ڕۆژ بوو لە بەشداریکردنی بەریتانیا، یەکەم کاروانی سەربازی کەنەدی لە ١٩٣٩گەیشتە کەناراوەکانی بەریتانیا. سوپای کەنەدا ڕۆڵێکی گەورەی بینی لەجەنگی دییپی (١٩٤٢)جگە لە بەشداری جەنگی ھاوپەیمانانی ئیتاڵی و دەستبەسەرداگرتنی نۆرماندی و جەنگی شیلدت لە ساڵی ١٩٤٤. کەنەدا مافی پەنابەرانی بەخشی بە پاشای نێزەرلاند دوای کەوتنی شانشینەکەی لەلایەن نازییەکانەوە، ھەروەھا ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە ئازادکردنی خاکەکانی نێزەرلاند لەدەست ھێزە نازییەکانەوە. ئابوری کەنەدا گەشەی سەند بەگەشەسەندنی پیشەسازی چەک و تەقەمەنی لە ھەریەکە لە بەریتانیا و چین و یەکێتی سۆڤیەت سەرەرای قەیرانی سەربازی کیبیک کەنەدا بە وئابورییەکی بەھێز و خاوەن سوپایەکی بەھێز لەجەنگ کۆتایی ھات.

سەردەمی ھاوچەرخ[دەستکاری]

لەھۆڵی ڕیدۆ، دادوەری گشتی ئەلفسکۆنت ئەلێکساندەر (لەناوەڕاستی))چاودەخشێننەوە بە ڕەشنوسی کۆتایی یەکێتییەکەینیوفنلاند ولابرادۆر وکەنەدا لە ٣١١ئازار١٩٤٩..

کۆڕبەندی نیوفینلاند (ئێستانیوفینلاندیو لابرادۆر) بەسترا لە ساڵی١٩٤٩. أدبوە ھۆی گەشەسەندنی ئابوری کەنەدا دوای جەنگ ھەنگاو بەھەنگاو لەگەڵ ڕامیاری حکومەتەکانی لیبراڵی و سەرھەڵدانی ناسنامەی کەنەدی نوێ کە خۆی دەبینەوە لەپسولەیەکی ناساندن وەک ئەوەی ئێستا کە ھەیە(١٩٦٥). وە پشت بەستن بە دوو زمانی سەرەکی (ئینگلیزی و فەڕەنسی)(١٩٦٩) فرە فەرھەنگی فەرمی لە ساڵی ١٩٧١. ھەروەھا دامەزراندنی بەرنامەی دیموکراتی ھاوبەش وەک چاودێری پزیشکی و موچەی خانەنشینی و ھاوکاری خوێندکاران، سەرەرای دژایەتیکردنی ھەرێمی ئەلبێرتا و کیبیک بەوەی ئەم پرۆژانەی دەستوەردانێکی ڕوونە لەکاروبارەکانیان. کە دواتر بووە ھەوێنی بەستنی چەندین کۆربەند لەبارەی جیاکردنەوەی یاسای دەستوری وڵات لە یاسای دەستوری بەریتانیا لەبارەی مافە ئازادی و تاکییەکان(١٩٨٢). لە ساڵی ١٩٩٩ھەرێمی نۆناڤۆت بوە سێیەم ھەرێم ئەمیش دوای چەندین دانیشتن و دانوستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی. لەھەمان کاتدا ھەرێمی کیبیک چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی ئەنجامدا لەبارەی بنچینەی کۆمەڵایەتی و ئابوری ئەمیش لە ڕێگای شۆڕشێکی ھێمنەوە لە شەستەکاندا سەدەی ڕابردوو جگە لە دروستبونی بزوتنەوەی میللی ھاوچەرخ، سەرھەڵدانی بەرەی ئازادی کیبیک و قەیرانی تشرینی یەکەمی١٩٧٠. پارتی کیبیکی دەنگێکی زۆری بەدەست ھێنا کە بەپارتی سەروەری دەناسرا ئەمیش دوای ئەنجامدانی گشتپڕسی ١٩٧٠بۆ جیابوونەوەی کیبیک بەڵام لە ساڵی ١٩٨٠لە ھەوڵەکانی شکستی خوارد، ھەروەھا شکستی خوارد لە ھەوڵەکانی جیاکردنەوەی گەڵی کیبیک دەستوریانە لەگەڵی کەنەدا ١٩٩٠. لەگەڵ دروستبوونی دەستەی کیبیکی لەکیبیک چاڵاکی پارتی چاکسازی کەنەدی دەستی پێکرد لەخۆڕئاوا. ھەروەھا گشتپڕسی دووەمیش شکستی خوارد بەجیاوازی کی کەم لە ساڵی ١٩٩٥کە ٥٠٬٦٪ بەرامبەر ٤٩٬٤٪بوو. لە ساڵی ١٩٩٧دادگای باڵا بریاری دا کە سەربەخۆیی ھەرێمێک بەتام لایەنە کارێکی نادەستوریانەیە بەپێی یاسا، ھەربۆیە پەرلەمان یاسای نوێی لە بارەوە دەرکرد. سەرەرای دۆزی سەروەری کیبیک، چەندین قەیرانی تر کۆمەڵگای کەنەدی ھەژاند لە کۆتایی ھەشتاکان و سەرەتای نۆھەدەکان، وەک کەوتنی فڕۆکەیەکی ھێڵی ئاسمانی ھیندی لە١٩٨٢کە قوربانییەکی زۆری لێکەوتەوە کە بەگەورەترین ڕووداوی مردنی بەکۆمەڵ دادەنرێت لەکەنەدا. ھەروەھا قەسابخانەکەی قوتابخانەی ھونەرە تەکنیکییەکان لە ساڵی ١٩٨٩ ھەروەھا قەیرانی ئۆکا لە ساڵی ١٩٩٠کە زنجیرەیەک پێکدادانی توندی چەکداری بوو لەنێوان حکومەت و خەڵکە ڕەسەنەکانی کەنەدا. کەنەدا بەشداریکرد لەجەنگی کەنداو دژ بە ڕژێمی سەددام لە١٩٩٠بەسەرکردایەتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، ھەروەھا ئەندامێتی لەچەندین چاڵاکی لەبارەی پاراستنی ئاشتی گشتی جیھانی لەکۆتایی نۆھەدەکان. لە ساڵی ٢٠٠١ھێزی نارد بۆ ئەفغانستان بەڵام ڕەتی کردەوە ھێز بنێرێت بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣بۆ مەبەستی ڕوخانی ڕژێمی سەددام حوسێن.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ھذھ صورە التقطت عام 1885 للوحە المرسومە عام 1884 والتی دمرت لاحقاً.