بریتش کۆلۆمبیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە ھەرێمی بریتش کۆلۆمبیاەوە ڕەوانە کراوە)

بریتش کۆلۆمبیا (بە ئینگلیزی: British Columbia) ھەرێمێکی کەنەدیە دەکەوێتە ئەوپەری خۆڕئاوای کەنەدا لە ١٨٤٩ یەکەمجار دورگەی ڤانکوڤەر لەلایەن ئینگلیزەکان دەستی بەسەرداگیرا کە دواتر لە ١٨٦٦زنجیرە چیاکانی پشتیشی خرایە پاڵی دواتر تەواوی خاکەکەی چوە ناوبازنەی ئینگلیزەکان لە ١٨٧١، ڕووبەری ھەرێمەکە ٩٤٤٬٧٣٥ کم چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانی بەگوێرەی سەرژمێری ٢٠٠٩ بڕی ٤٬٤١٩٬٩٧٤کەسە، شاڕی ڤیکتۆریا پایتەختی ھەرێمەکەیە و شاڕەکانی ڤانکۆڤەر و پرێنس جۆرج لەگرنگترین شارەکانیەتی.

ھەڵکەوتەی ھەرێم[دەستکاری]

ھەریەکە لە زەریای ھێمن و ئەلاسکا کەوتونەتە باکور و خۆڕئاوای ھەرێمەکە، ھەروەھا ھەرێمی دەڤەرەکانی باکوری خۆڕئاوا کەوتۆتە باکوری ، ھەرێمی ئەلبێرتا لەبەری خۆڕھەڵاتیتی و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاش لە باشوریەتی.

خاک[دەستکاری]

زۆرینەی پێکھاتەی زەویەکانی بەرزی و نزمی و شاخاوین کە زنجیرە چیاکانی ڕۆکی بەتەواوی ھەرێمەکە درێژبۆتەوە و دەڕوانێتە زەریای ھێمن، لەنێو زنجیرە چیایەکە ھەزاران کەژ و کێو و دۆڵ و ڕوبار و دارستانی چڕ ھەن.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەشی ھەرێمەکە لەژێڕ کاریگەری زەریای ھێمن و بای گەرمی باشوردایە کەبوەتە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەجۆرێک زستانێکی فێنک و ھاوینێکی گەرمی ھەیە جگە لەناوچە کەژ و کوێستانەکانی کە زستانی ساردودرێژیان ھەیە لەگەڵ ھاوینی کورت و فێنک ڕێژەی باران بارین زۆڕە و بەدرێژایی کەناراوەکانی باران دەبارێت بەمەش دارستانێکی بەرفراوان و شێداری دروست کردوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]