دوورگەی پرینس ئێدوارد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرێمی دورگەکانی شازادە ئێدوارد (بە ئینگلیزی: Prince Edward Island) لە کەنەدا، دورگەیەکە بەرامبەر کەناراوەکانی ھەرێمی نیو برانزویک لە زەریای ئەتلەسی، سەرەتا لەژێردەستی فەرەنسیەکان بوو بەڵام دواتر لە ١٧٥٨ کەوتە دەست ئینگلیزەکان لە ساڵی ١٨٧٣ بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا، ڕووبەری دورگەکە ٥٦٥٦کم چوارگۆشەیە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٥٠٠٠٠ کەس دەبێت گرنگترین شارەکانی شارلۆت تاون و سەمەرسیدە، شاری شارلۆت تاون پایتەختی ھەرێمەکەیە٠

ناونانی بۆ شازادە ئێدوارد دەگەڕێتەوە کە کوری چوارەمی شاجۆرجی سێیەم پاشای بەریتانیا بوو ھەروەھا باوکی شاژن ڤیکتۆریا بوو.

خاک و خەڵک[دەستکاری]

زەویەکی تەختی دەشتەنی ھەیە کە بۆ کشتوکاڵ گونجاوە، زستانێکی وشک و ساردی ھەیە بەڵام ھاوینەکەشی زۆر گەرمە، ڕووبەرێکی باش دارستانی کاژی ھەیە بەرھەمی کشتوکاڵی زۆرە داھاتی ساڵی ١٩٨٢ بڕی ١٨٤ میلیۆن دۆلار بوو جگەلەمە دانیشتوانەکەی خەریکی ماسیگری و پیشەسازی جۆربەجۆرن.

لە کولتوری باودا[دەستکاری]

دوورگەی شازادە ئێدوارد بە شوێنی ڕۆمانەکان ناسراوە کە لەلایەن لوسی مۆد مۆنتگۆمێری نووسراون لەنێویاندا ئان لە گرین گەیبڵز. هەروەها گرنگە بۆ ئەوەی "شوێنی لەدایکبوونی کۆنفیدڕاڵی" بێت، چونکە کۆنفرانسی شارلۆتتاون لە ساڵی ١٨٦٤ لە دوورگەی شازادە ئێدوارد بوو.

سەرچاوەکان[دەستکاری]