یووکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھەرێمی یۆکانی کەنەدی، ھەرێمێکی فیدرالیە و بەیەکێک لە ھەرێمەکانی باکوری خۆڕئاوای کەنەدا ھەژماڕ دەکرێت، لە ١٨٩٨ بوە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا ،ئەلەسکا کەوتۆتە خۆڕئاوای و ھەرێمی بریتش کۆلۆمبیا کەوتۆتە باشوری، ڕووبەرەکەی ٤٨٢٬٤٣٣ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژماڕەی دانیشتوانی ٣١٬٢٢٧ کەسە بەپێی سەرژمێری ٢٠٠٥، پایتەختەکەی شاری وایت ھۆرسە و گرنگترین وگەورەترین شاری ھەرێمەکەیە ھەروەھا شارەکانی ڤاڕۆ و داوسن لەیک یەکێکن لە شارە گرنگەکانی.

ھەرێمی یۆکان بە سامانە کانزاییەکانی بەناوبانگە بەتایبەت لەبەرھەم ھێنانی قورقشم و زێڕ و زەنک و زیو ھەروەھا خاوەنی ڕووبەرێکی فراوان لە دارستانە و دار تەختەکانی لەھەرە باشترین جۆرەکانە،ناوی ھەرێمەکە لە ڕووباری یووکان خواسترایە کە درێژترین ڕووباری ھەرێمەکە و ئەلاسکایە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]