ڕەی فارکەھارسن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەی فارکەھارسن
Rff-ww2.jpg
لەدایکبوون٤ی ئابی ١٨٩٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
Caledon لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١ی حوزەیرانی ١٩٦٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (٦٧ ساڵ ژیاوە)
ئۆتاوا لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
پیشەپزیشک لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
خەڵاتەکان
  • Member of the Order of the British Empire
  • Canadian Medical Hall of Fame (١٩٩٨)
  • honorary doctorate at the Laval University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ڕەی فلیچەر فارکەھارسن (بە ئینگلیزی: Ray Farquharson) پزیشک و توێژەر و مامۆستایەکی زانکۆی کەنەدی بوو. خاوەنی مەدالیای ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو، خاوەنی پلەی خانەدان بوو لەناو ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی، کە لەپلە ھەرەبەرز و نایابەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی بوو. لە ٤ئابی ١٨٩٧ لە شاری کالیدن لە ھەرێمی ئەنتاریۆی کەنەدا لەدایک بوو. بەتەواوی ژیانی مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی تۆرنتۆ، ھەروەھا مامۆستای کرداری و ڕاھێنەر بوو لە نەخۆشخانەی گشتیی تۆرەنتۆ. یاریدەدەری توێژەر ئارتەر سکوایرەز بووە. داھێنەری بارێکی تەندروستییە کە پێی دەڵێن دیاردەی فارکەھارسن. داھێنەری چەند بنەمای گرنگە لە بواری لینجەڕژێنەکان بەجۆرێک تێخستنی ھۆرمۆنەکانی لەڕێی دەرزی ئاژنینەوە ڕوون کردەوە کە چۆن ئەنجامێکی دروستی دەبێت و بەشێوەی ئاسایی لە جەستە کاردەکات.

بەشداری ھەردوو جەنگی جیھانیی یەکەم و دووەمی کردووە. بەھۆی خزمەتە پزیشکییەکانی بۆ ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی پلەی قارەمانیێتی بەدەست ھێناوە. سەرپەرشتی لیژنەی پەنسلینی کەنەدی کردووە، ھەروەھا وەک ڕاوێژکاری پزیشکی لە ھێزی بەرگریی ئاسمانیی شاھانەی کەنەدا کاری کردووە. لە ١٩٥٣ نیشانەی شکۆمەندی شاھانەیی پێ بەخشراوە لە بەرامبەر ھەموو ئەو خزمەتانەی کە کردوویەتی بۆ بەرگریی وڵات. ھەروەھا ئەندامی دامەزراوەکانی کۆلێژی شاھانەی پزیشکی و بریندارانی کەنەدی بووە.

فارکەھارسن بەشێوەیەکی بەرچاو بەشداری توێژینەوە و فێرکارییە پزیشکییە کەنەدییەکانی کردووە. بەھۆی ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی کەنەدا بۆ توێژینەوەکان بووە، ڕاپۆرتەکانی بوونەتە پەیڕەوی خوێندنی پەیمانگای کەنەدی بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان، کە خۆشی بووەتە یەکەم سەرۆکی پەیمانگاکە. چەندین بڕوانامەی شکۆداری وەرگرتووە لە زانکۆکانی کەنەدا، ھەروەھا ئەندام بووە لە یەکەم لێژنەی زانکۆی یۆرک. لە ١ یۆنیۆی ١٩٦٥ لە ئۆتاوا کۆچی دوایی کرد. دوو کچ و خێزانەکەی لەدوای خۆی جێھێشت. لە ساڵی ١٩٩٨ ناوی فارکەھارسن لە ڕیزی کەسە بەناوبانگەکانی بواری پزیشکی کەنەدا زیاد کرا.

ژیانی پێشینەی و خوێندنی[دەستکاری]

فارکەھارسن لەساتی ڕاھێنانی سەربازی لە جەنگی جیھانی یەکەم .

فارکەھارسن لە چواری ئابی ١٨٩٧لەشاری کالیدنی ئەنتاریۆ لەدایک بوو، کەشاڕۆچکەیەکی بچووکە لەباکووری خۆڕئاوای تۆرەنتۆ. باوکی قەشەیەکی بڕوادار بوو (ڕیفێرند ولیام فارکەھارسن) و دایکیشی ناوی ماکدۆنالد کۆتس بوو.[١][٢] چارڵزی براشی پزیشک بوو، براھەرە بچووکەکەی سەرۆکی پێداچوونەوە بوو لە ڕۆژنامەی گلوب ئاند مەیل کەدواتر بوو بە ڕاوێژکار لە باڵوێزخانەی کەنەدا لەئەمریکا.[٣] خوێندنی بنەڕەتی لە دۆرھەم تەواوکرد و لەپەیمانگای ھاربۆردلە تۆرەنتۆ بڕوانامەی دیبلۆمی باڵای بەدەست ھێنا.[٤] دوای دەرچوونی ڕاستەوخۆ پەیوەندی کرد بە قوتابخانەی پزیشکی سەربە زانکۆی تۆرەنتۆ پێش ئەوەی بانگھێشت بکرێت بۆ خزمەتی سەربازی لە١٥مەێ ١٩١٨، کە بوو بە تۆپھاوێژ لە سووپای کەنەدا (لەشکری ٦٧). نەنێردرا دەرەوەی وڵات بۆ خزمەتی سەربازی، بەبیانووی تەواوکردنی خوێندنەکەی تا ساڵی ١٩٢٢.[٥][٦][٧] درێژەی بەخوێندنەکانی دا لەخوێندنی باڵادا لە زۆرێک لەبوارە پزیشکییەکان لەماوەی نێوان (١٩٢٢–١٩٢٧)[٨]، لەدوای ئەمە بوو بە ڕاھێنەر و مامۆستا لە نەخۆشخانەی گشتی تۆرەنتۆ لەژێرسەرپەرشتی پرۆفیسۆر دەنکان ئێرشیبالد گراھام.[٩]

فارکەھارسن دەرفەتی خوێندنی پێ بەخشرا لە نەخۆشخانەی گشتی ماساچۆستس، لەوێ لەگەڵ جۆزێف چارڵز ئۆوب و ویلیام سالتەر دەبێتە ھاوڕێ،[٢] کەدواتر دەچێتە زانکۆی ھارفارد[٨] پێش ئەوەی ببێتە مامۆستای یاریدەدەر لە زانکۆی تۆرەنتۆ.[١٠] ھەڵسا بە بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانی لەبارەی کالسیۆم کەدەبێتە ھۆی زیادبوونی ترشەلۆک لە جەستەدا و چارەسەرییەکانی جگەر (تێکچوونی جگەر) کەچۆن کارنەکاتە سەر درکە پەتک.[١١] لە ساڵی ١٩٣١ لەگەڵ کریستینا جەین فراسەر ژیانی ھاوسەری پێکھێنا و بوون بە خاوەنی دوو کچ: ھێلین و کاسرین، کە بوون بە پسپۆری نەخۆشییەکانی خوێن.[١][١٢][١٣]

ژیانی پیشەگەری[دەستکاری]

لەگەڵ خوێندنی لە زانکۆی تۆرەنتۆ، وەک ڕاوێژکارێکی پزیشکیش کاری دەکرد، کە نازناوی پزیشکی پزیشکەکانی پێ بەخشرابوو بەجۆرێک چارەسەری پزیشکەکانی دەکرد.[٢] لە ساڵی ١٩٣٤بوو بە سەڕۆکی بەشی برینپێچی لە نەخۆشخانەی گشتی تۆرەنتۆ. فارکەھارسن ماوەماوە ئەنجامی توێژینەوەکانی لەبوارەجیاوازییە پزیشکییەکان بڵاودەکردەوە بۆ نموونە بڵاوکراوەی (ھۆکاری لەدەستدانی ئارەزووی خواردن). فارکەھارسن ئەندام بوو لە دامەزراوەی کۆلێژی شاھانە بۆ پزیشک و نەشتەرکارانی کەنەدا، کە سەرپەرشتی سەرجەم توێژینەوەکانی خوێندنی باڵای دەکرد لەبواری پزیشکی لەکەنەدا؛ لە لیژنەکە بەردەوام بوو لە ساڵی ١٩٣٩ تاوەکو ١٩٤٣، دواتر بوو بە سەرۆکی لێژنەکە لە ١٩٤٥ تاوەکو ١٩٤٧. پێش تێکەڵبوونی بە جەنگی جیھانی دووەم، بروانامەی پزیشکی دادی بەدەست ھێنا و لە دادگاکان وەک پسپۆری پزیشکی کاری دەکرد.[١٤]

ڕەی فارکەھارسن لەماوەی جەنگی جیھانی دووەمدا.

لە ڕێکەوتی ٢٥ئابی ١٩٤٣، چووە ڕێز ھێزی بەرگری ئاسمانی شاھانەی کەنەدا، بوو بە نوێنەری سەرۆکی تیپی سەرکردایەتی یەکەمی ئاسمانی، کە بارەگاکەی لە ترەنتن بوو لە ئەنتاریۆ. دواتر نێردرا بۆ شانشینە یەکگرتووەکان لە ١٩٤٤ و دوای ماوەیەکی کورت گەڕێندرایەوە بۆ ھێزی بەرگری ئاسمانی بەرلەوەی ماوەکەی تەواوبێت لە خزمەتی سەربازیدا(٢٢تشرینی دووەمی ١٩٤٥)بەپلەی سەرۆکی باڵ. لەکاتی جەنگدا، سەرۆکایەتی لێژنەی پەنسلینی دەکرد لە کەنەدا، کەکاری دابەشکردنی پەنسلینی ێکدەخست، لەگەڵ دەرمانەکانی دژەھەوکردن کەئەوسا زۆربەکاردەھات لەکاتی جەنگدا، بەتایبەت ھێزە چەکدارەکان،[١٥] و وەک ڕاوێژکاری بەرێوەبەری خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان لە ھێزی بەرگری ئاسمانی کاری دەکرد. ھەروەھا لە بەش و کۆمەڵەکانی تری سەربازی ڕاوێژیان پێدەکرد. ھەروەھا سەرپەرشتی ئەزموونە نوێیە پزیشکییەکانی دەکرد بەتایبەت چارەسەرییەکانی پەنسلیین لەنەخۆشخانەکانی ئەنتاریۆ (١٩٤٣–١٩٤٤)،[١٦] بەشێوەیەکی کاتی وەک بەرێوەبەری نەخۆشخانەی جەنگاوەرە دێرینەکان دامەزراکە کەوتبوە شەقامی کریستی لە تۆرەنتۆ.[١٧] دوای جەنگەکانی ئەورووپا فارکەھارسن سەردانی بەلژیکای کرد بۆ سەرپەرشتی کردنی بەشی چارەسەرییەکان لەڕێگای پەنسلیین، دواتر بەشداری چارەسەری سەربازە بریندارەکانی کرد. بەھۆی کۆششەکانی لەساتی جەنگدا، فارکەھارسن لە یەناری ١٩٤٦بوو بەئەندام لە پلەدارەکانی ئیمپراتۆرییەتی بەریتانی. ھەروەھا براکەی (چارڵز) بەشداری ھەردوو جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم کرد.

فارکەھارسن بەرێوەبەری پزیشکی نەخۆشخانەی جەنگاوەرانی دێرین بوو لە تۆرەنتۆ (١٩٤٥–١٩٤٧)لەھەمان ساتدا سەرۆکی کۆلێژی شاھانەی پزیشکان بوو لە کەنەدا. لە ساڵی ١٩٤٧وەک مامۆستایەک لە زانکۆی تۆرەنتۆ دامەزرا؛ لەھەمان ماوەدا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی تۆرەنتۆ بوو تاوەکوو ساڵی ١٩٦٠ کە خانەنشیین کرا. یەکێک لەنەخۆشە ھەرەبەناوبانگەکانی سیاسەتمەداری کەنەدی جۆرج ئەلیکساندەر درو بوو، کە ڕێنموونی کرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی بێت وەک سەڕۆکی پارتی بەرھەڵستکارانی کەنەدا چونکە پێی ڕاگەیاند دژایەتی کردنی حکوومەتی کەنەدا تووشی ئەم نەخۆشییەی کردووە (ھەوکردنی پەردەکانی مێشک[١٨] بەڕێز درو ئامۆژگارییەکەی لەگوێ گرت و دەستبەرداری پۆستەکەی بوو بۆ جۆن دیڤن باکەر کە دواتر بوو بە سەرۆک وەزیرانی کەنەدا.[١٩] فارکەھارسن بەرنامەی پەیرەوی خوێندنی نۆرینگەیی خانمانی داناوە بۆ نەخۆشخانە فێرکارییەکانی تۆرەنتۆ وسەنی برۆک، کەدواتر بەرنامەکەی پەرەی پێدرا و گێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی مایکلی پیڕۆز و خۆڕئاوای تۆرەنتۆ. ھەروەھا وەک یەکێک لە چل توێژەرە پسپۆرەکان لە زانکۆی تۆرەنتۆ دانرا کە دواتر ژمارەیان لە چل پسپۆر بۆ سەد پسۆر بەرزبوویەوە. فارکەھارسن لە ١٩٤٧ لە زانکۆی ئەمریکی پزیشکی کورسی خوێندنی وەرگرت دواتر لە ١٩٥٠لە کۆلێژی پزیشکی شاھانە وەرگیرا.[١] فارکەھارسن وەک ئەندامێک لە کۆمەڵەی بەرەنگاربوونەوەی میکرۆبەکان دامەزرا، کەلەساڵی ١٩٥٠ لەلایەن لێژنەی توێژینەوە بەرگرییەکان دامەزرابوو بەڕێز دکتۆر چارڵز بێست بەرێوەبەرایەتی دەکرد.[٢٠] بەھۆی کۆششەکان بۆ وڵات، لە ١٩٥٣مەدالیای شکۆداری لەلایەن شاژن ئەلیزابێسی دووەم وەرگرت.

لەساتی توێژینەوەکانی لە لینجە ڕژێنەکان لەگەڵ ھاوکارەکەی ئارتەر سکوێرس، دیاردەیەکی پزیشکی دانا کەدواتر بە دیاردەی فارکەھارسن: «کارلێکەرە دەرەکییە بەردەوامەکان بۆ سەر ھۆرمۆنەکان دەبێتە ھۆی بەردەوامیان بەشێوەیەکی سروشتی و خۆگرانە لەجەستەی نەخۆشەکە دەمینێتەوە و وەک بەشێکی بەرپرس لە جەستە بەردەوامی بەکارەکەی دەدات».[٢][٤] ئەم دیاردەیەی بوو بە بنەمایەک بۆ زانستی ڕژێنەکان و بوو بەبنەمایەکی لاوەکی بۆ نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ھۆرمۆنەکان. فارکەھارسن پشکی شێری بەردەکەوێت لە توێژینەوە تایبەتییەکانی پەیوەند بە ئەنیمیا و مێتابۆلیزم. یەکەم پزیشکی کەنەدی بوو کە کۆنیشانی شیھانی ڕاگەیاند و یەکەم پزیشکە لە ھەموو ئەمریکای باکوور کە درکی بەنەخۆشی سیمۆند کردبێت. فارکەھارسن وەک مامۆستا و توێژەرێک، لەیەکەمین پزیشکە دەستپێشخەرەکان بووە کە ڕێگای زانستی پشکنینی ئەنجامداوە لەبارەی چۆنییەتی گەشەسەندنی نەخۆشییەکان و کاریگەرییە دەروونییەکان بۆ پەرەسەندنی نەخۆشییەکەیان.

فارکەھارسن لە ١٩٥١ ئەندام بووە لە ئەنجومەنی نیشتمانی کەنەدی بۆ توێژینەوەکان، لە ساڵی ١٩٥٧ نازناوی بەرێوەبەری توێژینەوە پزیشکییەکانی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٥٨، سەرۆکایەتی لێژنەیەکی کردوە لەبارەی ئاستی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان لەسەرانسەری کەنەدا؛ کەدواتر دەرەنجامەکانی لە ١٩٥٧ لەڕێگای یەکێتی زانکۆ پزیشکییەکانی کەنەدا پێشکەش بە سەرۆک وەزیرانی کردووە، کە لەراپۆرتەکە ئاماژەی بەوە دابوو کە حکوومەت پالپشتی ماددی تەواوی توێژینەوە پزیشکییەکان ناکات.[٢] لەساتی نووسینەوەی ڕاپۆرتەکەی لە ١٩٥٩ سەردانی یەکێتی سۆڤیەت دەکات وەک نوێنەری لێژنەی توێژینەوە پزیشکییەکان؛ کە دەستپێکی کۆبوونەوەکانی باس لە پاڵپشتییەکانی دەولەت دەکرد بۆ توێژینەوە پزیشکییەکان ھەروەھا بانگێشتی زانا ڕووسییەکانی کرد تا سەردانی کەنەدا بکەن.[٢١] کۆتایی ڕاپۆرتەکەی لەبارەی ھەوڵە شکستخواردووەکان بوو کەچۆن توێژینەوەکان ئەنجامێکی باشیان نەبووە بەھۆی گرنگی پێنەدانیان لەلایەن حکوومەتەوە.[٤] کە دواتر لێژنەیەکی پێکھێنا لەبارەی توێژینەوە پزیشکییەکان کە تا کۆچی دوایی سەرۆکایەتی لێژنەکەی کرد. لەماوەی سەرۆکایەتییەکەی دا ئاستی توێژینەوە پزیشکییەکان بەشێوەیەکی باش پێشکەوتنیان بەخۆوە بینی بووە ھاندانێک بۆ بەردەوامی توێژینەوەکان لەلایەن پزیشکەکان. ھەروەھا ڕێژەی بودجەی ڕێکخراوە پزیشکییەکانی زیادکرد بۆ خەڵات و ڕێپێدانە پزیشکییەکان لە ٤ ملیۆنەوە بۆ ٩ ملیۆن دۆلاری کەنەدی لەماوەی ساڵانی ١٩٦٣ بۆ ١٩٦٥.

لە ساڵی ١٩٥٨ بوو بە ئەندام لە ئەنجومەنی زانکۆی ئەمریکی بۆ خوێندنە پزیشکییەکان دوای سێ ساڵ بوو بەنوێنەری ئەنجومەنەکە لە تۆرەنتۆ. بەشداری یەکەم لێژنەی دامەزرێنەرانی زنکۆی یۆرکی کرد لە ١٩٥٩، کە ئەندامی ئەنجومەنی باڵای زانکۆی تۆرەنتۆ بوو لەھەمان ساتدا.[٢] نازناوی پزیشکی شاھانەی کەنەدی بوو لە ١٩٦٠.[٢٢] ھەروەھا ئەندامی چەندین ڕێکخراوی تری پزیشکی بوو لە کەنەدا و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،[٢٣] سەرۆک و ئەندامی بیست کۆمەلەی توێژینەوە پزیشکییەکان بوو.

خانەنشیین بوون[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٦٠ بەھۆی تەمەنەکەیەوە، بەناچاری خانەنشین کرا لە زانکۆی تۆرەنتۆ، لە زانکۆ و نەخۆشخانەکان دوورخرایەوە.[٢] وەک سووپاسێک بۆ ھەموو خزمەتەکانی لە زانکۆی تۆرەنتۆ بەشی نۆرینگەی لەنەخۆشخانەی فێرکاری تۆرەنتۆ بەناوەوە کرا، ھەروەھا لە ١٩٦١ ناوی فارکەھارسن نرا لەیەکەی توێژینەوە نۆرینگەیییەکان، ھەروەھا دامەزراوەی فارکەھارسن بەردەوامی پێدرا بۆ پاڵپشتی توێژینەوە زانستییەکان کە لەلایەن نەخۆشخانەی فێرکاری تۆرەنتۆ سەرپەرشتی دەکرێت.[٢٤] لەھەمان ساڵ سەردانی وڵاتی ھیندستانی کرد و لەوێ ڕێزێکی زۆری لێنرا لەلایەن پزیشکانی ھیندەوە.[٢٥] فارکەھارسن بەردەوام بوو لەپاڵپشتی زانکۆکان لەبارەی توێژینەوە زانستییەکانیان.[٢٦]

فارکەھارسن لە ١٩٦٠نازناوی خەڵاتی دامەزراوەی (دڵی نیشتیمان) ی بەدەست ھێنا،[٢] دواتر لە ١٩٦٤شکۆدارکرا لەلایەن یەکێتی دەرمانسازان و توێژەرانی پزیشکی کەنەدا، وەک مامۆستایەک و پزیشکێکی پێشەنگ، کە یەکێک بوو لەو ھەژدەکەسەی ئەو شکۆدارییەی پێ ببەخشرێتەوە لەوساڵەدا.[٢٠] فارکەھارسن لە ١٩٦٣وێنەی دەرکەوت لەسەر بەرگی گۆڤاری (پزیشکی ھاوچەرخ). ھەروەھا چەندین بڕوانامەی شکۆمەندی وەرگرت لەلایەن زانکۆکانی کەنەداوە وەک زانکۆی کۆلۆمبیای بەریتانی لە ١٩٤٩؛ زانکۆی ساسکاچوان لە ١٩٥٧؛ زانکۆی لاڤال ١٩٥٩؛ زانکۆی کوینز لە ١٩٦٠؛ زانکۆی ئەلبێرتا لە ١٩٦٠؛ زانکۆی تۆرەنتۆ لە ١٩٦٢؛ زانکۆی مۆنتریال لە ١٩٦٥. ھەروەھا نازناوی ئەندامی شکۆداریان پێ بەخشی لە یەکێتی پزیشکان لەشاری تۆرەنتۆ.[٣] ھەروەھا دامەزرا وەک سوارچاک لە ڕێکخراوی یوحەننای پیڕۆز لەشاری ئۆرشەلیم و ئەندامی شکۆدار لە زانکۆی شاھانەی پزیشکی لە لەندەن.

باڵاخانەی فارکەھارسن بۆ زانستە ژیانییەکان لە زانکۆی یۆرک .

لە ١ یۆنیۆی ١٩٦٥ لەنەخۆشخانەی ئۆتاوا لەتەمەنی شەست و ھەشت ساڵیدا بەھۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[٣][٢٠] لەساتی ناشتنیدا لە ئۆتاوا سەرجەم ئەندامانی توێژینەوە پزیشکییەکان ئامادە بوون.[٢] زانکۆی تۆرەنتۆش بە دروستکردنی پەیکەرێک بەشداربوون لەیادکردنەوەی بەرامبەر ھەموو خزمەتەکانی بۆ زانکۆکە و کۆمەڵگە پزیشکییەکەی.

ناوی فارکەھارسن ھەڵواسرا لەسەر باڵاخانەی زانستە ژیانییەکان لە زانکۆی یۆرک. ھەروەھا ھەوڵدرا لەبارەی نووسینەوەی ژیاننامەی ڕەی فارکەھارسنوبەڵام نەکرا تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت. ھەروەھالە ١٩٦٨ سەرجەم سمینارەکانی لەبارەی کالسیۆم کۆکرانەوە و لە زانکۆی جۆنز ھۆپکینز نمایشکرا لەلایەن جۆن ئیجەر ھاوارد.[٢٧] لە ١٩٩٨ ناوی فارکەھارسن زیادکرا لەھۆڵی گەورەی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی بواری پزیشکی لەڕێز ھەموو ناودارەکانی تر وەک تۆمی دوگلاس نۆرمان بیسیۆن و ڕۆبێرت بۆندار.

بەڕێز ویلیام گۆلدبریج لە زانکۆی ماکماستەر ڕایگەیاند کەوا «فارکەھارسن دژی ڕەگەزپەرستی بوو وەک بەشێک لەپەیرەوی خوێندنی نۆرینگەکان دەیگوتەوە» و دڵنیایدەدا کە نابێت سەیری ڕەگ و ڕیشەی خێزانی نەخۆشەکە بکرێت تەنھا لەکاتی پێویستی پزیشکی نەبێت؛ ھەروەھا پاڵپشتی جولەکەکانی دەکرد و ڕێزی دەگرتن لەبەر ھەوڵەکان لەبارەی نەھێشتنی ڕەگ و ڕیشەیان. فارکەھارسن بەیەکێک لەسرووشەکانی پزیشکی کەنەدی دادەنرێت لە ھەریەک لە بارەکانی توێژینەوە و وانە وتنەوە. وەک ئەوەی دەگوترێت لەبارەیەوە: «ھیچ کەنەدییەک لەدوای ویلیام ئۆسلەر شوێنەواری بەسەر ئاستی پزیشکی کەنەدی جێنەھێشت جگە لە فارکەھارسن».

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئ ا ب "Farquharson, Ray Fletcher". The Canadian Who's Who. 7. Trans-Canada Press. 1955–57.
  2. ^ ئ ا ب پ ت ج چ ح خ "Ray Fletcher Farquharson". Proceedings of the Royal Society of Canada, series 4. 4. 1966.
  3. ^ ئ ا ب "Physician was head of Medical Council". The Globe and Mail. 2 June 1965.
  4. ^ ئ ا ب Wallace, W. Stewart; McKay, WA, eds. (1978). "Farquharson, Ray Fletcher". MacMillan Dictionary of Canadian Biography. MacMillan.
  5. ^ Dauphinee, James (1966). "Ray Fletcher Farquharson". Proceedings of the Royal Society of Canada, series 4. 4. pp. 83–89.
  6. ^ "Associated Image(s) - Soldiers of the First World War - CEF - Library…". archive.is. 2012-08-04. Retrieved 2021-09-26.
  7. ^ "Honouring Excellence | Preserving History | Inspiring Generations". CMHF. Retrieved 2021-09-26.
  8. ^ ئ ا "Obituaries". Canadian Medical Association Journal. 93 (3): 133. 1965-07-17. ISSN 0008-4409. PMC 1928688.
  9. ^ Hill, Nicholas P (1 October 1995). "Fifty years in anaesthesia". Canadian Journal of Anesthesia. 42 (10): 948–951. doi:10.1007/BF03011045. PMID 8706207.
  10. ^ Group, British Medical Journal Publishing (1965-06-19). "Obituary Notices". Br Med J. 1 (5450): 1616–1616. doi:10.1136/bmj.1.5450.1616. ISSN 0007-1447.
  11. ^ Farquharson, Ray F.; Graham, Duncan (1930-08). "LIVER THERAPY IN THE TREATMENT OF SUBACUTE COMBINED DEGENERATION OF THE CORD*". Canadian Medical Association Journal. 23 (2): 237–244. ISSN 0008-4409. PMID 20317938. Check date values in: |date= (help)
  12. ^ Detweiler, H. K. (1966). "Ray Fletcher Farquharson". Transactions of the American Clinical and Climatological Association. 77: l–li. ISSN 0065-7778. PMC 2441115. PMID 5328601.
  13. ^ Hot docs: heroes of Canadian medicine (CD). Canadian Medical Hall of Fame. 2000.
  14. ^ "Court-martial hears witness in hospital". The Globe and Mail. 14 April 1943.[بەستەری مردوو]
  15. ^ Horlick 2007
  16. ^ "'Terrifying magnitude' of venereal diseases put before conference". The Globe and Mail. 7 December 1943.
  17. ^ "Appoint two directors at Christie St. Hospital". The Globe and Mail. 26 September 1945.
  18. ^ Creighton 1976
  19. ^ Bliss 2004
  20. ^ ئ ا ب Best 2003
  21. ^ "Canadians see USSR stressing research". The Globe and Mail. 19 November 1959.
  22. ^ "Farquharson, Ray Fletcher". The Canadian Who's Who. 9. Trans-Canada Press. 1961–63.
  23. ^ "Farquharson, Ray Fletcher". The Canadian Who's Who. 8. Trans-Canada Press. 1958–60.
  24. ^ "Hospital unit honors Dr. Farquharson; foundation will support research". The Globe and Mail. 14 December 1961.
  25. ^ "MD advises patients to clarify symptoms". The Globe and Mail. 28 February 1961.
  26. ^ "Plan to use funds to assist research". The Globe and Mail. 23 June 1961.
  27. ^ "Delicate balance kept by calcium in body". The Globe and Mail. 21 February 1968.

سەرچاوەکانی تر[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]