دەروازە:کەنەدا/زانیاری
ڕواڵەت
زانیاری ١
- …کە کەنەدا دووەم گەورەترین وڵاتی جیھانە لەڕووی ڕووبەرەوە، کە ڕووبەرەکەی ٩٬٩٧٠٬٦١٠ کم دووجایە.
- …کە بنەچەی ناوی کەنەدا بۆ وشەی کینتا دەگەڕێتەوە، ئەم وشەیەش لەبنەڕەتدا لە زمانی ئیرۆکواسی وەرگیراوە کە بەواتای گوند یاخود نشینگە دێت.
- …کە ئاڵای ئێستای کەنەدا لە ساڵی ١٩٦٥ بەفەرمی ناسێندرا، کە لە دوو ڕەنگی بنەڕەتی پێک ھاتووە کە سوور و سپین.
- …کە درێژترین شەقام لە جیھاندا لە شاری تۆرەنتۆی کەنەدایە بەناوی شەقامی یانگ.
زانیاری ٢
- … کە کەنەدا بە سێ زەریای ھەرەمەزنی جیھان دەورە دراوە ئەوانیش زەریای ھێمن و زەریای ئەتلەسی و زەریای بەستەلەکی باکوورە.
- … کە یەک چارەگی ئاوی شیرین و سازگاری ھەموو جیھان لە کەنەدایە.
- … کە یەکەم سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ناوی جۆن ماکدۆنالد بوو.
- … کە کەنەدا سێیەم وڵاتی جیھانە لە بەرھەم ھێنانی ئەلماسدا.