مانیتۆبا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای مانیتۆبا

ھەرێمی مانیتۆبا لە کەنەدا، سەرەتا ناوچەیەک بوو لەژێڕ ڕکێفی ھاوبەشگای ھێدسن بەی وەک بەشێک لە ڕووباری سوور (١٨١٢) ھەربۆیە بە ھەرێمی ڕووباری سوور بانگ دەکرا، پاشان بوو بە ئەندام لە یەکێتی کەنەدا لە (١٩٨١)وڕووبەرەکەی (٦٤٩٬٠٤٦)کم چوارگۆشەیە، ژمارەی دانیشتوانەکەی ١٬٠١٧٬٣٢٣کەسە بەپێی سەرژمێری ١٩٨١، پایتەختەکەی شاری وینیپیگە، ھەریەک لەشارەکانی براندن و تامپسن گرنگترین شارەکانیێتی.

ھەڵکەوتەی شوێن[دەستکاری]

ھەرێمی ساسکاچوان لەبەشی خۆڕئاوایتی، ھەرێمی ئەنتاریۆ لەبەری خۆرھەڵاتیەتی ئاودری ھێدسن لەباکوریێتی و وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکاش لە باشوریەتی.

زەوی[دەستکاری]

زۆرینەی زەویەکانی باشوری دەشتەنیە تا تێکەڵ بەدەشتەکانی ئەمریکا دەبێت ئەم دەشتانە بەرەو خۆڕئاوا بەرزدەبنەوە و چەندین تەپۆڵکە دروست دەکەن ئاوی ڕوبارەکانی ئەم ھەرێمە لە باشورەوە بەرەو باکور دەڕۆن تا دەرژێنە ئاودری ھێدسن.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

کەشێکی ساردی ھەیە لە زستاندا بەفر تەواوی زەویەکانی دادەپۆشێت، ھەرچەندە ھاوینی کورتە بەڵام بەکاری کشتوکاڵی دێت و چەندین ڕووەکی بەنرخی لێدەڕوێت جگە لەھەبونی دارستانی چڕ لەباشورەکەی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]