ئەلبێرتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ئەلبێرتا (بە ئینگلیزی: Alberta) ھەرێمێکە لە کەنەدا، سەرەتا لەساڵی ١٨٨١بە زەویەکانی خۆرئاوای باکور دەناسرا، کە نیوەی بەشی باکوری کەنەدای لەخۆ دەگرت، لەساڵی ١٩٠٥تەواوی بەشی باکوری خستراسەر، دواتر کرا بە بەشێک لەھەرێمە یەکگرتوەکانی کەنەدا، ڕووبەرەکەی(٦٦١٬١٨٨) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، ژماڕەی دانیشتوانی نزیکەی ٤١میلیۆن کەس دەبێت، لەگرنگترین شارەکانی ئەم ھەرێمە شاری کالگاری یە، ھەروەھا پایتەختی ھەرێمەکە شاری ئیدمۆنتۆنە، کە کۆگای ھەرەمەزنی نەوتی کەنەدایە.

ناونان[دەستکاری]

ھەرێمەکە بەناوی شازادە لویزکارۆڵاین ئالبێرتا نراوە کە کچی چوارەمی شاژنی کەندا شاژن ڤیکتۆریا بووە، کەدەکاتە کچی پاشا ئەلبێرت، شازادە ئەلبێرتا ھاوسەری مارکیز جۆن کامبڵ بوو کە دادوەری گشتی ھەموو کەنەدا بوو، لەنێوان ساڵانی ١٨٧٨ تا١٨٨٣، ھەروەھا ھەریەکە لەچیای ئەلبێرتا و دەریاچەی لویز بەناوی ئەوەوە نراون.[١]

شوێن[دەستکاری]

ھەرێمی کۆلۆمبیا بریتش کەوتۆتە خۆڕئاوای، ھەرێمی ساسکاچوانیش کەوتۆتە خۆرھەڵاتی، وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا کەوتۆتە باشوری، ھەرێمەکانی باکووریش کەوتۆتە باکوری.

زەویەکان[دەستکاری]

بڕێکی زۆری زەویەکانی بریتین لە کۆسار ئەم زەویە کوێستانی و کۆساریانە درێژدەبنەوە تا دەگەنە زەویەسنوریەکانی ئەمریکا، زەویەکانی تەختن بەشێوەیەکی گشتی وەک مێرگ ھەڵکەوتوون، بەڵام لە خۆرئاوای زەویەکانی بەرزدەبێتەوە بەئاراستەی زنجیرە چیاکانی ڕۆکی بەشێوەی قەدباڵی شکاوە، ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی ھەیە ئەمەش بەھۆی زۆڕی ڕووبارەکانیەوەیە، لەناوەڕاستی ھەرێمەکە دەریاچەی داخراوی وینبج ھەیە، زەویەکی بەپیتی کشتوکاڵی ھەیە.

کەش و ھەوا[دەستکاری]

زستانی سارد و وشکە، بەجۆرێک پلەی گەرمی دەگاتە بیست پلەی سلیلیزی ژێر سفر، بەڵام خۆرئاوای ھەرێمەکە دەکەوێتە ژێڕکاریگەری بای شێداری زەریای ھێمن، ھاوینی گەرم وفێنکە، بڕێکی زۆر لە ڕووەک و درەختی ھەمەجۆری لێدەڕوێت.

شارەکانی ھەرێمەکە[دەستکاری]

دەتوانین گرنگترین شارەکانی ڕێزبەندبکەین بەم شێوازەی خوارەوە:

  • کالگاری
  • ئیدمۆنتۆن
  • فۆرت ماکمۆری
  • رید دێر
  • لیسبردێدج
  • مێدسین ھێت
  • گراند بەربەری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "مقالة أرض الحریة والجمال وسمیت من أجل الحب (A land of freedom and beauty, named for love) علی موقع مئویة کندا التابع للحکومة الکندیة. بالإنکلیزی". Archived from the original on 3ی Juneی 2013. Retrieved 6ی Januaryی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١١ی ئازاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]