دۆناڵد ترامپ
دۆناڵد ترامپ | |
---|---|
٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠١٧ – ٢٠ی کانوونی دووەمی، ٢٠٢١ | |
جێگری سەرۆک | مایک پێنس |
پێشینە | باراک ئۆباما |
پاشینە | جۆ بایدن |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | دۆناڵد جۆن ترامپ ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦ شاری نیویۆرک |
پارتی سیاسی | کۆماری (٢٠١٢– ئێستا) |
لایەنگیری سیاسی تر |
|
ھاوسەر(ەکان) |
|
منداڵ(ەکان) | |
نیشتەجێ | |
پەروەردە | |
پیشە | |
واژوو | |
ماڵپەڕ |
دۆناڵد جۆن ترامپ (بە ئینگلیزی: Donald John Trump؛ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦) کەسایەتی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە کە ٤٥مین سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان پێشوو بوو لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لەسەر حیزبی کۆماری. ئەو لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە، ھاوکات لەگەڵ خوێندنەکەیدا لە کۆمپانیاکەی باوکیدا کاری کردووە. ترامپ سەرۆک و بەڕێوبەری گشتی ڕێکخراوی ترامپە، تاوەر و وەبەرھەمھێنانەکانی ترامپ لەچەندین ناوچەی ئەمریکا دیارە لەسەرووی ھەموویانەوە شاری نیویۆرک و لاس ڤێگاس و ئەتلەنیک سیتی. دۆناڵد ترامپ لەدەیان فیلمدا وەکوو کەسێتییە سەرمایەدارییەکەی دەرکەوتووە لەوانە (Home Alone 2: Lost in New York). ھاوکات دۆناڵد سێ جار ھاوسەرگیری کردووە لەگەڵ (ئیڤانا زاڵنیکۆڤا ١٩٧٧–١٩٩٢) و (مارڵا مەیپلز ١٩٩٣–١٩٩٢) و (مەڵانیا کناوس ٢٠٠٥- ئێستا). لە مانگی تەممووزی ٢٠٢٤ لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن لە گردبوونەوەیەکی بانگەشەی ھەڵبژاردن ڕزگاری بوو.[١]
ژیان
[دەستکاری]ترامپ لەدایکبووی ١٤ی حوزەیرانی ١٩٤٦. کەسێکی سەرمایەدار و بازرگانێکی ئەمریکییە لە کوینز، شاری نیویۆرکدا لەدایکبووە و گەورەبووە. لە ١٩٦٨ دا بڕوانامەی ئابووری لە زانکۆی پێنسیلڤانیا بەدەستھێناوە؛ و چوارەم کوڕی فرێد ترامپە. ڕەچەڵەکیان لە باوکیانەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانی و لە دایکیانەوە بۆ سکۆتلەندی. دوای ئەوەی برا گەورەکەی بڕیاردەدات ببێتە فڕۆکەوان، ئەمیش دەبێتە جێگرەوەی باوکی و کۆمپانیاکانی بەڕێوەئەبات. برا گەورەکەی لە تەمەنی ٤٣ ساڵیدا بەھۆی زۆر خواردنەوەی کحول گیان لەدەستدەدات، ئەمەش دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی تەرمپ واز لە خواردنەوەی کحول و کێشانی جگەرەش بھێنێت. ترەمپ لە سەرەتادا یەک ملیۆن دۆلاری لە باوکی وەرگرت و کاری پێوەکرد و لە پاشاندا بووە جێگرەوەی باوکی و دەبێتە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ترامپ لە ساڵی ١٩٧١. کارەکانی ترەمپ زیاتر لە نیویۆرکن و لە دروستکردنی باڵەخانەی ھەوربڕ و ھۆتێل و یانەی قومار خۆیان دەبیننەوە و بەناوبانگترین باڵەخانەشی لە مانھاتن دروست کردوە کە ٦٨ نھۆمە.
ترامپ لەگەڵ کاری بازرگانیدا، لە بواری ڕاگەیاندن و بەرنامەی کاتبەسەربردنی تەلەڤیزیۆنیشدا ناوبانگی زۆری پەیدا کردوە و لە ساڵی ١٩٩٦ تا ٢٠١٥ چەندین بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی بەرھەمھێناوە و بەناوبانگترینیان پڕۆگرامی (ئەبرانتیس) بوو کە لەسەر شاشەی تۆڕی ھەواڵی ئێن بی سی پەخشەکرا، ھەروەھا پڕۆگرامەکانی شاجوانی گەردوون و پێشبڕکێی شاجوانی کچانی ئەمریکای بەرھەمھێناوە، زنجیرەیەک فرۆشگای بە ناوەکانی ترامپ ھەیە کە کاری فرۆشتنی کەلوپەلە جۆراوجۆرەکان دەکەن، گۆڤاری فۆربیس ترامپی دیاری کرد وەک ٣٢٤ەین ملیاردێر لە جیھاندا و ١١٣ەمینیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کە سامانەکەی بە ٤٫٥ ملیارد دۆلار ەخەمڵێنرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Lowe، Yohannes (2024-07-14). «FBI names 'subject involved' in Trump rally shooting – as it happened». the Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە 2024-07-14 ھێنراوە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ئابووری
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی کۆمپانیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دۆناڵد ترامپ تێدایە. |
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- Pages using Lang-xx templates
- دۆناڵد ترامپ
- ئەمریکییە سیاسەتوانەکانی سەدەی بیستەم
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز ئاڵمانی
- ئەمریکییەکانی بە ڕەگەز سکۆتلاندی
- ئەو کەسانەی ھەوڵی تیرۆریان دراوە
- بازرگانانی ئەمریکی لە سەدەی بیست و یەکەم
- بازرگانە ئەمریکییەکانی سەدەی ٢١ەم
- خوێندکارێکی پێشووی قوتابخانەی وارتۆن لە زانکۆی پێنسلڤانیا
- خێزانی ترامپ
- دەسەڵاتخوازی
- زیندووان
- سەرۆک کۆمارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان
- سەرۆکی کۆمپانیا ئەمریکییەکان
- کات کەسایەتیی ساڵ
- کۆمارییەکانی نیویۆرک (ویلایەت)
- لەدایکبووانی ١٩٤٦
- میمەکانی ئینتەرنێت
- نووسەرانی ئەمریکیی سەدەی ٢١ەم
- نووسەرانی سیاسیی ئەمریکی
- نووسەرانی نیویۆرکی
- میلیاردێرە ئەمریکییەکان