ئەفریقای باشوور: جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناوەڕۆکی سڕاو ناوەڕۆکی زیادکراو
دەربازدانی 3 سەرچاوە و تاگکردنی 0 بە مردوو #IABot (v1.6.1)
No edit summary
ھێڵی ١٨: ھێڵی ١٨:
[[پۆل:کۆمارەکانی کۆمۆنوێلت]]
[[پۆل:کۆمارەکانی کۆمۆنوێلت]]
[[پۆل:موستەعمەرەکانی بریتانیا]]
[[پۆل:موستەعمەرەکانی بریتانیا]]
[[پۆل:دیموکراسیی ئازاد]]
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا]]
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی یەکێتیی ئەفریقا]]
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت]]
[[پۆل:دەوڵەتانی ئەندامی وڵاتانی کۆمۆنوێلت]]

وەک پێداچوونەوەی ‏١٩:٠٧، ٢٨ی شوباتی ٢٠١٨

پۆتانەکان: 30°S 25°E / 30°S 25°E / -30; 25

کۆماری ئافریقای باشوور وڵاتێکە کەوتووەتە باشووریترین شوێنی ئافریقا کە ٢،٧٩٨ کیلۆمەتر کەنارەی ھەیە[١] لەسەر شازەریای ئەتڵەس و ھێند[٢]. لە باکوورەوە لەگەڵ نامبیا و بۆتسوانا و زیمباوە، و لەلای ڕۆژئاواوە لەگەڵ مۆزامبیک و سوازیلەند ھاوسێیە.

ئافریقای باشوور بە ھۆی جۆراجۆربوونی زمانەکان و فەرھەنگەکانی، لە دنیادا ناسراوە. لە دەستووری ئەو وڵاتەدا یازدە زمانی فەرمی دانراوە[٢]. دوو لەم زمانانە، بنچکەی ئەوڕووپیان ھەیە؛ ئافریکانس، زمانێکە کە لە زمانی ئەڵمانی وەرگیراوە و لە ئافریقای باشووردا زۆرینەی سپی پێستەکان بەم زمانە قسەدەکەن. ئەگەرچی زمانی ئینگلیسی دەورێکی زۆری ھەیە لە ژیانی گشتییدا، بەڵام لە بەکارھێناندا پەنجەمین زمانی زۆربەکارھێنراوی ئەو وڵاتەیە[٢].

ئافریقای باشوور لە ڕەگەزیشدا جۆراجۆرە. تا ڕادەی ٧٩.٥٪ دانیشتوانی ئەم وڵاتە لە ڕەگەزی ڕەشپێستی ئافریقایین[٣]؛ ژمارێکی زۆر ئەوڕووپی و ھێندی و پاشماوە بەڕەگەز تێکەڵن. نزیک چارەکێ لە دانیشتوانی ئەم وڵاتە بێکارن و بە ڕۆژی کەمتر لە ١.٢٥ دۆلار لەڕۆژێکدا دەژین[٤]. ئافریقای باشوور پڕجەماوەرترین وڵاتەی سەرانسەر جیھانە کە ژیانی ھاوسەریی دوو لە یەک جۆر بە فەرمی ڕێگە دەدات.

پەراوێزەکان