بەنداوی شەھید کازمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە بەنداوی شەهید کازمیەوە ڕەوانە کراوە)
وێنەی بەنداوی شەھید کازمی لە ئاسمانەوە

بەنداوی شەھید کازمی[١] (بە فارسی: سد شهید کاظمی‎، پێش شۆڕشی ئیسلامیی ئێران: سد کوروش کبیر) یان بەنداوی بۆکان[٢] لە ساڵانی ١٩٦٨ تا ١٩٧١ دروست کراوە. ئەم بەنداوە گەورەترین بەنداوکانی باکووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە نیوان پاریزگاکانی سنە و ورمێیە و ئاوی شارەکانی سەقز و بۆکان و تەوریز و میاندوئاو و مەراغە تامین دەکا. ئاوی پشت ئەو بەنداوە لە چەم و ڕووبارەکانی ڕووباری خوڕخوڕە، ڕووباری سارۆقامیش، ڕووباری جەغەتوو و چەم سەقز لە کویستانەکانی نەکەرۆز و چلچەمە و کێلەشین نێوان ناوچەی سەقز و بانە سەرچاوە دەگرێ و ئاوی پشت بەنداوەکە دەگاتە ٨٠٠ ملیۆن مەتری چوارپاڵو.[١][٣]

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]