ناسر کازمی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ناسر کازمی
ناصر کاظمی
گۆڕی ناسر کازمی لە بەھەشتی زەھرا، دووەمین گۆڕ لەلای ڕاستەوە
لەدایکبوون٢ی حوزەیرانی ١٩٥٦
تاران، ئێران
مردن٢٨ی ئابی ١٩٨٢ (٢٦ ساڵ)
سەردەشت، ئێران
نێژرا لە
دڵسۆزیئێران
خزمەت/لقسپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
ساڵانی خزمەت١٩٧٩–١٩٨٢
فەرماندەییسپای پاسدارانی پارێزگای کوردستان
لیوای ٥٥ی تایبەتی شەھیدان
پێکدادانەکان/جەنگەکانسەربزێویی ١٩٧٩ی خووزستان
سەرھەڵدانی ١٩٧٩ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان 
شەڕی ئێران و عێراق (بریندار)

ناسر کازمی (بە فارسی: ناصر کاظمی‎؛ ٢ی حوزەیرانی ١٩٥٦ لە تاران – ٢٨ی ئابی ١٩٨٢ لە سەردەشت) کەسایەتیی سەربازیی ئێرانی و فەرماندەیەکی سپای پاسداران بوو. ئەو بەشداری سەربزێویی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو و لە ساڵی ١٩٨٢ لە ڕێگای سەردەشتپیرانشار لەلایەن چەکدارانی کوردەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

ناسر کازمی لە ساڵی ١٩٧٩دا بووبە ئەندامی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی. ئەو ماوەیەکی کورت دوای بەشداریی سپای پاسداران لە شارستانی زابۆل، لەلایەن سپاوە بەمەبەستی سەرکوتکردنی سەربزێویی ١٩٧٩ی خووزستان نێردرایە خوڕەمشار. کازمی چالاکییەکانی خۆی لە پاوە، بە پۆستی فەرماندار دەست پێکرد. دوای یەک ساڵ و نیو وەکوو بەرپرسی سپای پاسدارانی کوردستان دەستنیشان کرا. ئەو لە ڕێکەوتی ٢٨ی ئابی ١٩٨٢، لە پێکدادانێک لە ڕێگای پیرانشار بۆ سەردەشت کوژرا.[١]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ زندگینامه: ناصر کاظمی (۱۳۳۵–۱۳۶۱)(فارسی). ھەمشەھریی ئۆنڵاین (لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئایاری ٢٠١٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٧ی ئازاری ٢٠٢٣.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]