ڕووباری جەغەتوو
ڕواڵەت
| ڕووباری جەغەتوو | |
|---|---|
| سەرچاوە | کوێستانەکانی چلچەمە، خوڕخوڕە و کێلەشین |
| زارک | گۆلی ورمێ |
| درێژایی | ٣٠٢ km (١٨٨ mi) |
| Avg. discharge | ۱۸۱۳m³/s |
| Basin area | ١١٬٨٥٠ km2 (٤٬٥٨٠ sq mi) |
ڕووباری جەغەتوو (بە فارسی: زرینه رود) لە کوێستانەکانی زاگرۆس نێوان سەقز و بانە و دیواندەرە سەرچاوە دەگرێ و درێژای ئەگاتە ٣٠٢ کیلۆمەتر. ئەم ڕووبارە خاوەن چوار سەر چاوەی گەورەیە بە ناوەکانی چەمی جەغەتوو، چەمی خوڕخوڕە، چەمی سارۆقامیش و چەمی سەقز. چەمی سەقز یەکێک لە سەرچاوە ھەرە گرینگەکانییەتی کە لە کویستانەکانی کێلەشین و گەردەنەی خان خۆڕ دەبێتە خوارە. چەمی جەغەتوو لە زنجیرە کوێستانەکانی چلچەمە، چەمی خوڕخوڕە لە کوێستانەکانی خوڕخوڕە و تیلەکۆ و چەمی سارۆقامیش لە کوێستانەکانی نیوان سەقز و تیکاب سەرچاوە دەگرن. ئەم چوار چەمە لە دەشتی لەگزی و عەبدولڕەزاق یەک دەگرن و ڕووباری جەغەتوو دروست دەکەن. جەغەتوو لەسەر ڕێگەی خۆی لە میاندواو ئەگوزەرێ و دەرژێتە ناو گۆلی ورمێ.[١][٢]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ڕووباری جەغەتوو، ئیسنا، ٢٠١٦
- ↑ ڕووباری جەغەتوو ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.، شار، ٢٠١٦
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ڕووباری جەغەتوو تێدایە.