بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو

ئەمە وتارێکی باشە. بۆ زانیاریی زۆرتر کرتەی لەسەر بکە.
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو
دەرھێنەرجەیمز کامێرۆن
بەرھەمھێنەرجەیمز کامێرۆن
جۆن لانداو
کاستسام وۆرسینگتن
زۆی سالدانا
سیگۆرنی ویڤەر
ستیڤن لانگ
کەیت وینسلێت
دەستکاریستیڤن ریڤکین
دەیڤد برێنەر
جۆن ریفاو
جەیمز کامێرۆن
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەفۆکسی سەدەی ٢٠ەم
ڕێکەوتی دەرچوون٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (لەندەن)
١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٩٢ خوولەک
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون٣٥٠ - ٤٦٠ ملیۆن دۆلار
داھات١،٧٣١ ملیار دۆلار

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو (بە ئینگلیزی: Avatar: The Way of Water) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەمریکییە، لە دەرھێنانی جەیمز کامێرۆن لەساڵی ٢٠٢٢ نمایشکراوە.[١]ئەم فیلمە درێژەی فیلمی ئەڤەتار ١ و بە بەشی دووەمی زنجیرەی فیلمی ئەڤەتار دادەنرێت.[٢][٣][٤][٥] کامیرۆن و جۆن لانداو بەرھەمھێنەری فیلمەکەن و سیناریۆی فیلمەکە لەلایەن کامیرۆن و ڕیک یافا و ئاماندا سیلڤەر لەسەر بنەمای چیرۆکێک کە لەگەڵ جۆش فریدمان و شەین سالیرنۆ نووسراوە. کاستی فیلمەکە بریتین لە سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانیا، ستیڤن لۆنگ، جوڵز دەیڤید مۆر، سی سی ئێچ  پاوندەر، جیۆڤانی ڕیبیسی، دیلیپ ڕاو و مات جیراڵد ڕۆڵی خۆیان لە فیلمی یەکەمەوە دووبارە دەکەنەوە، سیگۆرنی ویڤەر لە ڕۆڵێکی جیاوازدا دەگەڕێتەوە.[٦] کەیت وینسلێت، کلیف کورتیس، ئیدی فالکۆ، جەیمین کلیمەنت و برێندان کاول ئەکتەری نوێی فیلمەکەن.[٧] کامیرۆن لە ساڵی ٢٠٠٦ ڕایگەیاندبوو کە ئارەزووی دروستکردنی بەدواداچوونی فیلمی ئاڤاتاری ھەیە ئەگەر سەرکەوتوو بێت. دوای سەرکەوتنی گەورەی فیلمی یەکەم، لە ساڵی ٢٠١٠ دوو بەشی دیکەی لە فیلمەکە ڕاگەیاند، ئەو پلانی هەبوو کە لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕێگای ئاوی بڵاوبکاتەوە.[٨][٩][١٠] بەڵام ڕاگەیاندنی سێ بەشی نوێ، پێویستی بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیای نوێ تۆمارکردنی دیمەنی ژێر ئاو هەبوو کە پێشتر نەکرابوو، دەرەنجام ئەمەش بووە ھۆی دواکەوتنێکی زۆر لە پەرەپێدانی فیلمەکە، لە پێناو ئەوەی کە کاتێکی زیاتر بدرێت بە ستافەکە بۆ کارکردن لەسەر نووسینی سیناریۆ و پێش بەرھەمھێنان و کاریگەرییە بینراوەکان. وێنەگرتنی سەرەکی فیلمەکە لە ١٥ی ئابی ٢٠١٧ لە مانھاتن بیچ لە ویلایەتی کالیفۆرنیا دەستیپێکرد و وێنەگرتنی سەرەکیش ھاوکات لەگەڵ ئاڤاتاری ٣ لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ لە نیوزیلاند دەستیپێکرد. دوای سێ ساڵ لە وێنەگرتنی فیلم لە کۆتایی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ کۆتایی ھات.  ئەم فیلمە بە بودجەی ٣٥٠-٤٠٠ ملیۆن دۆلار دروستکراوە و یەکێکە لە گرانترین فیلمەکانی مێژوو.

فیلمی ئەڤەتار: ڕێگای ئاو لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە نمایشێکی تایبەتدا بۆیەکەمینجار لە لەندەن نمایشکرا، لە ١٦ی کانوونی دووەمدا لە شاشەکانی سینەمای ئەمریکا نمایشکرا. بڵاوبوونەوەی فیلمەکە چەند جارێک دواکەوتووە، دوایین دواکەوتنی فیلمەکە لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٠ ڕوویدا.[١١] فیلمەکە داھاتی یەک ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێناوە و زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٢ و حەوتەم فیلمە لە جیھاندا. بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کە ستایشی کاریگەرییە بینراوەکانی و دەستکەوتە تەکنیکییەکانی دەکرد، بەڵام ھەندێک گێڕانەوەکەیان ڕەخنەیان لە درێژی ماوەی فیلمەکە و چیڕۆکەکەی گرت.  سێ بەدواداچوونەکەی داھاتوو بە ڕێککەوت لە ساڵانی ٢٠٢٤، ٢٠٢٦ و ٢٠٢٨ بڵاودەکرێنەوە،[١٢][١٣] ھەرچەندە بەرھەمھێنانی دوو فیلمی دووەم بەندە بە وەرگرتنی بازرگانیی ڕێگای ئاو.[١٤] ئەڤەتار: ڕێگای ئاو لەلایەن دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوەی فیلم و پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک یەکێک لە باشترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠٢٢ پاڵێوراو بوو. ئەم فیلمە پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی باشترین فیلمی دراما و باشترین دەرھێنەر لە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.[١٥]

چیرۆک

[دەستکاری]

دوای شازدە ساڵ لە دوورخستنەوەی ئیدارەی پەرەپێدانی سەرچاوەکان (ئاڕ دی ئەی)ی ئەڤەتارەکان لە ناوچەی پاندۆرا، جەیک سولی وەک سەرۆکی خێڵی ئۆماتیکایا لەگەڵ خێزانەکەی بەناوی تێتیری دەژی و منداڵەکانی پەروەردە دەکات، کە پێکھاتوون لە دوو کوڕ نێتیام و لۆئاک، کچەکەی توکتێری، و ھەروەھا کچە بەخێوکراوەکەی بەناوی کیری (ئەڤەتارێکی لەدایکبووی بێھێزی دکتۆر گرەیس ئۆکستن. مایڵز «سپایدەر» سۆکۆرۆ، کوڕی کۆلۆنێل مایڵز کواریتچی کۆچکردوو، زۆرجار سەردانی منداڵەکانی ئەوان دەکات لەکاتێکدا لەلایەن مرۆڤە زاناکانەوە پەروەردە و چاودێری دەکرێت کە لەسەر پاندۆرا ماونەتەوە.

ئاڕ دی ئەی دەگەڕێتەوە بۆ تێکشکانی پاندۆرا. دەیانەوێت بگەڕێنەوە و بەتایبەتی جەیک سولی بکوژن، جەیک سەرکردایەتی ھەڵمەتێکی جەنگاوەران دەکات دژی داگیرکارییەکانی ئاڕ دی ئەی. لە کاتێکی دیاریکراودا منداڵەکانی جەیک دەگیرێن، جەیک و نەیتیری دەگەن و ئازادیان دەکەن، بەڵام کواریچ (سەرکردەی ئاڕ دی ئەی) توانی سپایدەر بگرێت، دواتر وەک دەیناسێتەوە کە کوڕی خۆیەتی. دوای ئەوەی ئاڕ دی ئەی بەبێ سەرکەوتن لێکۆڵینەوە لە سپایدەر دەکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، کواریچ بڕیار دەدات کات لەگەڵ سپایدەر بەسەر ببات بۆ ئەوەی بتوانێت لەگەڵ ئەڤەتارەکان لەسەر ناوچەی پاندۆرا بتوانێت قسە بکات و فێری کلتووری ئەوان ببێت.

جەیک و خێزانەکەی ئاگاداری ئەو مەترسییەن کە زانیارییەکانی سپایدەر دروستی دەکات، خۆیان لە ئۆماتیکایا دەگوازنەوە بۆ دەریای ڕۆژھەڵاتی پاندۆرا کە خێڵی مێتکاینا تێیدا نیشتەجێن. لەوێدا خێزانەکە لەگەڵ مێتکاینادا تێکەڵ دەبن: کیری پەیوەندییەکی ڕۆحی لەگەڵ دەریادا پەرەپێدەدات، جەیک و نێیتیری یارمەتی سەرۆک تۆنۆواری و ڕۆناڵی ھاوسەری دەدەن، لەکاتێکدا لۆئاک ھاوڕێیەتی تسیرێیا دەکات کە کچەکەیانە. دوای شەڕ و ئاژاوە لە نێوان کوڕەکانی تۆنۆواری و جەیک، دوای ئەوەی یەکێکیان گاڵتەی بە کیری کرد، لۆواک داوای لێبوردن دەکات بەھۆی ئەوەی باوکی پێی دەڵێت کە دەبێت ڕێزیان لێ بگرین. پاشان ئاونونگ، کوڕە گەورەکەی تۆنۆواری و ھاوڕێکانی لۆئاک بۆ گەشتێکی دوور ڕادەکێشن، لەوێدا فێڵی لێ دەکەن و پاشان لۆئاک گیر دەخوات. لۆئاک لەوێدا لەلایەن دڕندەیەکەوە پەلامار دەدرێت و پێویستە خۆی ڕزگار بکات، بەڵام ھەر زوو تولکونێک کە جۆرێکی ئاژەڵی دەریایە و شێوەی نزیکە لە نەھەنگ، دەتوانێت لۆئاک ڕزگار بکات. لەگەڵ ئەوەی لۆئاک دەگەڕێتەوە، لەجیاتی سکاڵا بکات لە کوڕی سەرۆکەکە، بەپێچەوانەوە دەڵێت کە ھەڵەی من بوو ئەو گەشتەمان کرد. دواتر کیری لەلایەکی ترەوە لەژێر دەریا پەیوەندییەکی ڕۆحی دەبەستێت و بۆ ساتێک خەیاڵی دەڕوات بۆ یادەوەری کۆن کە ڕوویداوە، پاشان نەخۆش دەکەوێت نزیک دەبێتەوە لەوەی بخنکێت. جەیک نۆرم سپێلمان و ماکس پاتەل بانگ دەکات بۆ یارمەتی، لەوێدا بە جەیک ڕادەگەینن کە نابێت جارێکی تر کیری پەیوەندی ڕۆحی دروست بکات لەبەر تەندروستی خۆی.

لە کۆتاییدا ڕۆناڵ، کیری چاک دەکاتەوە، بەڵام کواریچ شوێنپێی فڕۆکەکانی نۆرم و ماکس دەگرێت بۆ دوورگەکانی مێتکاینا. کواریتچ بە ھێنانی سپایدەر لەگەڵ خۆی، ھێزەکانی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە دەریایییەکانی ئاڕ دی ئەی یەکدەگرێت و فەرماندەیی کەشتییەک دەکات و پاشان نەھەنگێکی جۆری تولکون ڕاو دەکەن. سکوادەکانی کواریچ دەست دەکەن بە ھەڵکوتانە سەر دوورگەکان بەڵام دوای لێکۆڵینەوە لە ھۆزە جیاوازەکان شکست دەھێنن لە دۆزینەوەی جەیک. بڕیار دەدات گوندەکان کۆمەڵکوژ بکات و تولکونەکان بکوژێت بۆ ئەوەی جەیک خۆی بەدەستەوە بدات. لۆئاک لەگەڵ ئەو نەھەنگەی کە پێشتر بووە ھاوڕێی، پەیوەندییەکی ڕۆحی دەبەستێت تا بزانێت چی لە پێشتر ڕوویداوە کە وا دەکات نەھەنگەکان ترسناک بن و خەڵکی ھۆزەکان بترست لێیان، پاشان بۆی دەرەکەوێت کە پێشتر لەلایەن ھێزە ئاسمانییەکانەوە کۆمەڵکوژ کراون و دایکی ئەو نەھەنگە مردووە.

لە ھەوڵێکی لۆئاک و منداڵەکانی تر بۆ ڕزگارکردنی تولکونەکان، لەلایەن کواریچ دەگرترێن و پاشان جەیک و نەیتیری دەگەنە ئەوێ بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکانیان. کواریچ جەیک ناچار دەکات خۆی ڕادەست بکات، بەڵام یەکێک لە کولکونەکان ھێرش دەکاتە سەر کەشتییەکە و شەڕێک لە نێوان ھۆزی مێتکاینا و مرۆڤەکاندا دەستپێدەکات. سپایدەر کەشتییەکە لە کار دەکات، پاشن نێتیامی برا گەورەی لۆئاک دەیەوێت لۆئاک ھاوڕێکانی ڕزگار بکات، ھەرزوو بەھۆی تەقەی دوژمنەکانەوە دەمرێت. جەیک و نەیتیری کە بەھۆی مردنی نێتیامەوە تووشی زەبر و زەنگ بوون، بڕیار دەدەن کچەکانیان ڕزگار بکەن، کە کچەکانیان دووبارە دەستبەسەر کراون لەلایەن کواریچەوە. جەیک ڕووبەڕووی کواریچ دەبێتەوە کە کیری بە بارمتە دەگرێت، بەڵام کاتێک نێیتیری ھەمان شت لەگەڵ سپایدەر دەکات و بە بارمتە دەیگرێت، ئەوا کواریچ واز لە کیری لێدەھێنێت. جەیک و کواریچ شەڕ لەگەڵ یەکتر دەکەن، پاشان جەیک کواریچ دەخنکێنێت و دەیکاتە ژێر ئاوەکەوە، ھەر زوو یارمەتی نەیتری ھاوسەری دەدات لەکاتێکا خەریکە دەخنکێت لەژێر ئاودا لەلایەکی ترەوە. سپایدەر دەچێتە ژێر ئاوەکەوە و دەیەوێت باوکی کە کواریچە ڕزگار بکات. دوای پرسەی نێتیام، جەیک تۆنۆواری لەوە ئاگادار دەکاتەوە کە دەیەوێت ئەم شوێنە جێبھێڵێت؛ بەڵام تۆنۆواری بە ڕێزەوە خێزانەکەی وەک بەشێک لە خێڵەکە دەناسێنێت و پێشوازییان لێدەکات بۆ مانەوە. خێزانی جەیک ژیانی نوێی خۆیان لە دەریادا قبوڵ دەکەن بەڵام سوێند دەخۆن بەردەوام بن لە خەباتیان دژی ئاڕ دی ئەی.

ڕۆڵەکان

[دەستکاری]
لەچەپەوە بۆ ڕاست: سام وۆرسینگتن، زۆی سالدانا، جەیمز کامێرۆن، سیگۆرنی ویڤەر، ستیڤن لانگ
  • سام وۆرسینگتن وەک جەیک سولی، مرۆڤێکی ڕابردوو کە دوای ئەوەی پەیوەندی بە بەرنامەی ئەڤەتارییەوە کرد، عاشقی نیتیری بوو، هەروەها بووە هاوڕێی ناڤیەکان و لە کۆتاییدا لایەنگری ئەوان بوو لە ململانێی مرۆڤەکاندا و بەرەو سەرکەوتنیان برد. جەستەی مرۆڤی خۆی بەجێهێشت تا بۆ هەمیشە ببێتە ئەندامی ئەوێ.[١٦][١٧]
  • زۆی سالدانا وەک نیتیری، کچی سەرۆکی پێشووی هۆزەکە، ڕێبەندی داهاتووی هۆزەکە و هاوسەری جەیک.[١٦][١٧]
  • سیگۆرنی ویڤەر وەک کاری، کچە هەرزەکارەکەی بەخێوکراوی نیتیری و جەیک.[١٨] لە سەرەتادا لە یەکەم فیلمدا وەک دکتۆر گرەیس ئۆگستین دەرکەوتووە. هەرچەندە هەردووکیان، ویڤەر و کامیرۆن پشتڕاستیان کردەوە کە لە ئەڵقەکانی داهاتوودا دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ ڕایگەیاند کە ڕۆڵی کارەکتەری ناگێڕێت. بەڵام وەک زۆرێک لە ئەکتەرەکان گەڕایەوە نێو فیلمەکە.[١٩][٢٠][٢١] هەروەها ویڤەر ڕۆڵی خۆی وەک دکتۆر گرەیس ئۆگستین دووبارە دەکاتەوە، کە زانایەکی مرۆییە و لایەنگرێکی باشە و لە کاتی ململانێدا دەمرێت. بەڵام ئاشکرا دەبێت کە جەستەی ئەڤەتارییەکەی سەرەڕای مردنی، وای کردووە کاری لەدایک بێت.[٢٢]
  • ستیڤن لانگ وەک کۆلۆنێل مایڵز کواریتچ، پیاوێک کە سەرکردایەتی هێزە ئەمنییەکانی RDA، ڕێکخراوی مرۆیی کۆلۆنی پاندۆرای کردووە، لە ململانێیەکدا لەگەڵ ئەڤەتارەکان.[٢٣] دوای ئەوەی لە فیلمی یەکەمدا لەلایەن نیتیریەوە کوژرا، وەکو پێکەوەلکاوێک زیندوو دەبێتەوە، و دەبێتە "ئەڤەتارێکی چەسپاو، کە بە یادەوەرییەکانی مرۆڤ" وەسف دەکرێت، و بەدوای تۆڵەسەندنەوەدا دەگەڕێت.[٢٤][٢٥] کامیرۆن لە ساڵی ٢٠١٠ ڕایگەیاند کە لانگ لە سێ بەدواداچوونی یەکەمدا دەگەڕێتەوە و وتیشی: "نامەوێت بە تەواوی بڵێم چۆن دەیهێنینەوە، بەڵام لە کۆتاییدا، ئەوە زانستی خەیاڵییە". هەروەها لانگ لە شوێنە چاوەڕواننەکراوەکان دەبینینەوە.
  • کەیت وینسلێت لە ڕۆڵی ڕۆناڵ، وەک غەواسێکی ئازاد، کە هاوسەری تەنوارییە کە دووگیانە.[٢٦][٢٧] وینسلێت ڕۆناڵی بە "کارەکتەری ناوەندی لە چیرۆکە بەردەوامەکەدا" ناوبردووە، بەڵام هەروەها بە "کارەکتەری ناوەندی کورت" ناوی بردووە "بە بەراورد بە وێنەگرتنی درێژ" چونکە هەموو دیمەنەکانی تەنها مانگێکی خایاندووە بۆ وێنەگرتن.[٢٨] ئەمە یەکەمجارە کاردەکات لەگەڵ گرتنی ئەدای کارکردن و گرتنی جوڵە بەگشتی.  وەک زۆرێک لە ئەکتەرەکان ناچار بوو فێری غەواسکردنی ئازاد بێت بۆ فیلمەکە.  زیاتر لە حەوت خولەک هەناسەی خۆی ڕاگرت لەکاتی وێنەگرتنی دیمەنێکی ژێر ئاودا، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێیە بۆ هەر دیمەنێکی فیلم کە لە ژێر ئاودا تۆمارکرابێت.[٢٨][٢٩][٣٠][٢٢]
  • جۆڵ دەیڤد مۆر وەک دکتۆر نۆرم سپێلمان، ئەندامی پێشووی بەرنامەی ئەڤەتاریی، کە لە فیلمی یەکەمدا لایەنگری ئەڤەتارەکان بوو.[٣٤]
  • ئیدی فالکۆ وەک ژەنەڕاڵ فرانسیس ئاردمۆر، فەرماندەی بەرپرسیار لە بەرژەوەندییەکانی ARDA.[٣٧]
  • برێندان کوێڵ ڕۆڵی کاپتن میک سکۆرسبی، سەرۆکی کەشتییەکی دەریایی کەرتی تایبەت لەسەر هەسارەی پاندۆرا.[٣٨]
  • جامین کلیمنت وەک دکتۆر ئیان گارڤین، زانای بایۆلۆجی دەریایی.[٣٩]
  • جەیمس فلاتێرز وەک نێتیام، کوڕی یەکەم و منداڵی گەورەی جەیک و نیتیری.[٤٠][٤١]
  • بریتن داڵتۆن وەک لواک، کوڕی دووەمی جەیک و نیتیری.

بەبازاڕیکردن

[دەستکاری]
ناوی فیلمەکە کە لە سینەماکۆنی ساڵی ٢٠٢٢ ئاشکرا بوو

دیزنی بە شێوەیەکی بەرفراوان بانگەشەی بۆ فیلمی ئەڤەتار: ڕێگای ئاو لە چەندین پلاتفۆرمی میدیاییدا کرد، لەوانە بازرگانی، بەرهەمی بەکاربەریی و پارکە گەشتیارییەکانی.[٤٢] لە سینەماکۆنی ساڵی ٢٠٢٢،[٤٣] ناونیشانی نوێی بەدواداچوونەکەی بە فەرمی ڕاگەیەندرا و یەکەم ترەیلەر لە چالاکییەکەدا نمایشکرا، لەگەڵ چوار وێنەی نوێ، کە سەرکێشییەکانی ئەڤەتارەکان لە کەناراوەکانی پاندۆرا و لە دەرەوەی کەناراوەکانی پاندۆرا نیشان دەدا.[٤٤] نووسەری ئەمریکی ستیڤن گۆڵد بەکرێ گیرا بۆ نووسینی چوار ڕۆمان لەسەر بنەمای چوار بەدواداچوونی فیلمی ئەڤەتار، کە بە ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو دەستی پێکرد. دوای ئەوەی چەندین دەزگای میدیایی دەنگۆی ئەگەری ناونیشانەکانی بەدواداچوونەکانی ئەڤەتاریان بڵاوکردەوە، لەوانەش ئەڤەتار: وەک ئاو یان ئەڤەتار ٢، کامیرۆن پشتڕاستی کردەوە کە ئەو ناونیشانانەی پێشتر باسکراون "لە نێو ئەو ناونیشانانەدان کە لەبەرچاو دەگیرێن، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە".[٤٥][٤٦]

بڵاوکردنەوە

[دەستکاری]

یەکەم نمایشی جیهانی فیلمی ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە گۆڕەپانی ئۆدیۆن لێستەر لە لەندەن بەڕێوەچوو.[٤٧] فیلمەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەمریکا نمایشکرا و لەلایەن فۆکسی سەدەی ٢٠ەم دابەشکرا.[٤٨] ئەم فیلمە یەکەم فیلمە لە زنجیرەکەدا کە لە ژێر دەستی کۆمپانیای دیزنی نمایش دەکرێت، لەوەتەی ستۆدیۆی فۆکسی سەدەی ٢٠ەم مافی فیلمی ئەڤەتاری لە ساڵی ٢٠١٩ کڕیووە. ئەم فیلمە بە فۆرماتەکانی ڕیەڵدی تری دی و دۆڵبی سینەما و ئایماکس بڵاوکرایەوە.[٤٩][٥٠][٥١][٥٢]

پێشوازی

[دەستکاری]

بۆکس ئۆفیس

[دەستکاری]

تا ٨ی کانوونی دووەم ٢٠٢٣، فیلمی ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو لە ئەمریکا و کەنەدا ٥١٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە، لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ١.١٩١ ملیار دۆلاری بەدەستهێناوە، کە کۆی گشتی داهاتی جیهانی ١.٧٠٨ ملیار دۆلار بووە. فیلمەکە بە کردنەوەی ٤٤١،٧ ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا، ١١ەمین و گەورەترین فیلمی سەردەمی کۆڤید-١٩یە لە دوای فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان (٦٠١ ملیۆن دۆلار) و فیلمی دکتۆر سترەینج لە فرەگەردوونی شێتیدا (٤٥٢،٤ ملیۆن دۆلار). کۆمپانیای ئایماکس بە بڕی ٤٨.٨ ملیۆن دۆلار، دووەم بەرزترین ئاستی لە کۆتایی هەفتەی جیهانیدا بۆ کردنەوەی فیلمەکە لە سینەماکانیدا تۆمارکرد. زۆرترین داهاتی ساڵی ٢٠٢٢ ھەیە، بەشێوەیەک لە ماوەی نمایشکردنیدا فیلمی "تۆپ گەن"ی تێپەڕاندووە.[٥٣] جگە لەوەش، چوارەم فیلمە کە لە سەردەمی کۆڤید-١٩دا ڕێژەی یەک ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، دوای فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان، تۆپ گەن و جیھانی جوراسیک، هەروەها شەشەمین فیلمە بە گشتی بگاتە ئەم بەربەستە.[٥٤][٥٥] تا ١٤ی کانوونی دووەم، پێش بڵاوبوونەوەی فیلمەکە لە ئەمریکا، بۆکس ئۆفیس پرۆ پێشبینی کۆتایی هەفتەی کردنەوەی فیلمەکەی لە ئەمریکا و کەنەدا لە نێوان ١٤٥ بۆ ١٧٩ ملیۆن دۆلاردا کردبوو، کە کۆی گشتی کۆتایی ناوخۆیی ٥٧٤ بۆ ٨٠٣ ملیۆن دۆلار بوو.[٥٦] فیلمەکە لە ڕۆژی دەستپێکردنیدا ٥٣،٢ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، لەنێویاندا ١٧ ملیۆن دۆلار لە پێشبینییەکانی شەوی پێنجشەممەدا. فیلمەکە لە کۆتایی هەفتەی یەکەمیدا ١٣٤،١ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، کە نزیکەی دوو هێندە بوو لە سەرەتای کردنەوەی فیلمەکەدا کە ٧٧ ملیۆن دۆلار بوو، هەروەها پلەی یەکەمی بۆکس ئۆفیسیشی بەدەستهێنا.[٥٧][٥٨][٥٩] فیلمەکە لە یەکەم هەفتەی خۆیدا لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا لە ٥٢ وڵاتدا ٣٠٧،٦ ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا. گەورەترین بازاڕەکانی کردنەوەی فیلمەکە لە کۆتایی هەفتەدا بریتیین لە چین (٥٦،٨ ملیۆن دۆلار)، کۆریای باشوور (٢٤،٩ ملیۆن دۆلار)، فەڕەنسا (٢١،٧ ملیۆن دۆلار)، ئەڵمانیا (١٩،٤ ملیۆن دۆلار) و ھیندستان (١٩،٢ ملیۆن دۆلار).[٦٠][٦١] لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (١٣ ڕۆژ دوای بڵاوبوونەوەی) بووە زۆرترین داهاتی ساڵی ٢٠٢٢ لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا. پێنج وڵاتی سەرەکی داهاتی کۆی گشتی بریتین لە چین (١١٥.٨ ملیۆن دۆلار)، فەرەنسا (٨١.٦ ملیۆن دۆلار)، کۆریای باشوور (٦١.٦ ملیۆن دۆلار)، ئەڵمانیا (٥٧.٧ ملیۆن دۆلار) و بەریتانیا (٤٥.١ ملیۆن دۆلار).[٦٢]

وەڵامی ڕەخنەگرانە

[دەستکاری]

لە ماڵپەڕی پێداچوونەوەی ڕاتن تۆمەیتۆز، ٧٧٪ی ٣٩٩ پێداچوونەوەی ڕەخنەگران ئەرێنین، وە فیلمەکە تێکڕای ڕیزبەندی ٧،١/١٠ی هەیە. کۆدەنگی ماڵپەڕەکە دەڵێت: "لە ڕووی چیرۆکەوە، ڕەنگە شتێکی تاڕادەیەک ستاندارد بێت، بەڵام لە ڕووی بینراوەوە، ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەرە".[٦٣] ڕۆژنامەی تۆرۆنتۆ ستار ڕایگەیاندووە کە فیلمەکە لەلایەن خەڵکی ڕەسەنی کەنەدییەوە پێشوازییەکی خراپی لێکرا چونکە وەک هەوڵێک بۆ وێناکردنی خەباتی کۆلۆنیالیزمی دانیشتووانێکی ڕەسەن سەیر دەکرا.[٦٤]

بەدواداچوونەکان

[دەستکاری]

ئەڤەتار: ڕێگەی ئاو یەکەم فیلمە لە چوار بەدواداچوون کە پلانیان بۆ دانراوە بۆ فیلمەکانی ئەڤەتار. فیلمی ئەڤەتار ٣ لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە نیوزلەندا دەستی بە وێنەگرتنی کراوە. تەواوی کاستی فیلمەکانی پێشوو، لەوانە وۆرسینگتۆن، سالدانیا، لانگ، ویڤەر، پۆندەر، وینسلێت، کورتیس، ڕیبیسی، مۆر، ڕاو، جیراڵد، داڵتۆن، بلیس، چامپیۆن، باس و گۆڵجۆ، لە هەموو بەدواداچوونەکاندا دەردەکەون، لەکاتێکدا ئۆنا چاپلین، میشێل یوو و دەیڤید تیولیس ڕۆڵی کارەکتەری نوێ دەگێڕن لە فیلمەکەدا.[٦٥][٦٦][٦٧][٦٨] لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ لە بەرامبەر کڕینی کۆمپانیای واڵت دیزنی بۆ فۆکسی سەدەی ٢٠ەم، بۆب ئایگەر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دیزنی پشتڕاستی کردەوە کە هەردوو فیلمی ئەڤەتار ٤ و ئەڤەتار ٥ لە قۆناغی پەرەپێداندان بەڵام گڵۆپی سەوزیان بۆ دانەنراوە.[٦٩] بە گوتەی بەرهەمهێنەری لانداو لە شوباتی ٢٠١٩، کە وتی: ڕەنگە لێدوانەکەی ئایگەر بە هەڵە لێکدرابێتەوە، چونکە ئیگەر وتی کە ئەڤەتاری ٤ و ٥ "نەک تەنها گڵۆپی سەوزیان بۆ دانراوە"، بەڵکو سێیەکی ئەڤەتاری ٤ پێشتر وێنەیگیراوە.[٧٠]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Mahajan، Viraj (٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «Too much pressure on James Cameron for Avatar 2 after Avengers: Endgame?». International Business Times. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Fleming Jr.، Mike (١ی ئابی ٢٠١٣). «'Avatar' Sequels Upped To Three; Fox, James Cameron Set Trio of Writers to Spearhead». ددلاین ھالیوود. لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ Vijay، Amar (November 26, 2014). «James Cameron Talks Avatar Sequels». امپایر (مجلە). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  4. ^ Medina، Joseph (November 28, 2014). «James Cameron Opens Up About 'Avatar' Sequels». Inquisitr. لە October 22, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  5. ^ Fleming Jr.، Mike (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «James Cameron Has Found Avatar's Darth Vader: It's Stephen Lang». ددلاین ھالیوود. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  6. ^ Briers، Michael (٢ی ئازاری ٢٠١٥). «Avatar 2 Will See Sigourney Weaver Play a Brand New Character». Wegotthiscovered.com. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  7. ^ Nayak، Greeshma (٢٤ی شوباتی ٢٠٢١). «Zoe Saldana To Feature In Netflix's 'The Bluff', To Be Directed By Frank E. Flowers». Republic TV. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ Carroll، Larry (June 29, 2006). «'Titanic' Mastermind James Cameron's King-Size Comeback: Two Sci-Fi Trilogies». امتیوی. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە October 18, 2006 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  9. ^ Rosenberg، Adam (January 8, 2010). «'Avatar' Sequel Confirmed By James Cameron... And Here's What We'd Like To See». امتیوی. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە January 11, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  10. ^ McClintock، Pamela (October 27, 2010). «James Cameron's 5-year plan». ورایتی. لە January 12, 2011 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە October 27, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ «Avatar 2 delayed indefinitely due to coronavirus, confirms James Cameron». ایندیپندنت (بە ئینگلیزی). July 23, 2020. لە March 22, 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  12. ^ Mendelson، Scott (٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Box Office: 'Avatar 2' Delay Means Universal's 'F9' And 'Jurassic World: Dominion' Could Rule 2021». فوربز. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  13. ^ Reimann، Tom (July 23, 2020). «The 'Avatar' Sequels Have Been Delayed Again, So I Guess Things Are Returning to Normal». کلایدر (وبگاه) (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە July 23, 2020 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  14. ^ «James Cameron is Prepared to Wrap Things up with Avatar 3 if the Sequels Aren't Profitable». ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.
  15. ^ Lattanzio، Ryan (٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «AFI's Top 10 Films and TV of 2022 Revealed: 'Avatar,' 'Elvis,' 'The Bear,' 'Severance' Honored». IndieWire (بە ئینگلیزی). لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  16. ^ ئ ا Robertson، Lindsay (١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠). «James Cameron Planning 'Avatar' Trilogy». یاهو! موویز. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ ھێنراوە.
  17. ^ ئ ا Ditzian، Eric (December 21, 2009). «James Cameron Talks 'Avatar' Sequel Plans». ام‌تی‌وی. لە ڕەسەنەکە لە January 14, 2010 ئەرشیڤ کراوە. لە January 2, 2010 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی) ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ Travis، Ben (١ی تەممووزی ٢٠٢٢). «Sigourney Weaver Plays Jake And Neytiri's Adopted Teenage Na'vi Daughter In Avatar 2 – World-Exclusive». Empire. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  19. ^ Klein، Brennan (٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢). «Avatar 2 First Images Reveal What James Cameron Has Spent 13 Years On». ScreenRant (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «Sigourney Weaver Avatar 2 role confirmed». بی‌بی‌سی نیوز. September 18, 2011. لە ڕەسەنەکە لە September 18, 2011 ئەرشیڤ کراوە. لە September 18, 2011 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  21. ^ Valdez، Rubi (September 14, 2014). «Avatar 2 Movie Spoilers, Release Date: Sigourney Weaver Alive, Will Play Crucial Role in New Trilogy». Breathecast.com. Breathe Cast. لە ڕەسەنەکە لە August 25, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  22. ^ ئ ا Rawden، Jessica (١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠). «Kate Winslet Beats Tom Cruise's Underwater Record In Avatar 2». Screen Rant. لە ڕەسەنەکە لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  23. ^ Travis، Ben (July 3, 2022). «Stephen Lang's Quaritch Is 'Bigger, Bluer, And Pissed Off' In Avatar 2 – Exclusive Image». لە July 3, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  24. ^ Jr، Mike Fleming (٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣). «James Cameron Has Found 'Avatar's Darth Vader: It's Stephen Lang». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  25. ^ «Avatar 2 Filming Starts This Week! - SuperHeroHype». web.archive.org. ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠١٩. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)
  26. ^ Fleming، Mike Jr. (October 3, 2017). «Kate Winslet Joins 'Avatar' Universe For 'Titanic' Reunion With James Cameron». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە October 4, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە October 4, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  27. ^ Couch، Aaron (October 3, 2017). «Kate Winslet Joins James Cameron's 'Avatar' Universe». هالیوود ریپورتر. لە ڕەسەنەکە لە October 4, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە April 27, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  28. ^ ئ ا Setoodeh، Ramin (October 24, 2017). «Kate Winslet on Woody Allen, 'Wonder Wheel' and the 20th Anniversary of 'Titanic'». ورایتی. لە ڕەسەنەکە لە October 24, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە October 29, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  29. ^ Mitchell، Bea (١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «Zoe Saldaña has already finished shooting Avatar 2 and 3». دیجیتال اسپای. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  30. ^ Rawden، Jessica (١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨). «Zoe Saldaña Has Wrapped Filming, And Other Details About Avatar 2 And 3». فیوچر پی‌ال‌سی. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە. ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ Chitwood، Adam (٩ی ئایاری ٢٠١٧). «'Avatar' Sequels Add 'Fear the Walking Dead' Star Cliff Curtis in Lead Role». کلایدر (وبگاه). لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  32. ^ Anthony D'Alessandro (May 9, 2017). «'Avatar' Sequels Update: 'Fear The Walking Dead's Cliff Curtis Signs On For Lead Role». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە September 25, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  33. ^ D'Alessandro، Anthony (August 7, 2017). «Matt Gerald Returning To James Cameron's 'Avatar' World; Boards Crackle's 'The Oath'». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە September 11, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  34. ^ N'Duka، Amanda (May 31, 2017). «Joel David Moore Returning For 'Avatar' Sequels». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە September 9, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  35. ^ McNary، Dave (July 24, 2017). «CCH Pounder to Return for 'Avatar' Sequels». ورایتی. لە September 25, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  36. ^ Hipes، Patrick (July 24, 2017). «CCH Pounder Rejoins 'Avatar' Team For Sequels». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە September 30, 2017 ئەرشیڤ کراوە. لە September 25, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  37. ^ D'Alessandro، Anthony (٦ی شوباتی ٢٠١٩). «Edie Falco Joins James Cameron's 'Avatar' Franchise». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی شوباتی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  38. ^ Couch، Aaron (٢٨ی ئازاری ٢٠١٩). «'Avatar' Sequels Cast 'Game of Thrones' Actor Brendan Cowell». هالیوود ریپورتر. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  39. ^ McNary، Dave (١٥ی ئایاری ٢٠١٩). «James Cameron's 'Avatar' Sequels Casts Jemaine Clement». ورایتی. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  40. ^ Goldberg، Matt (٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧). «'Avatar' Sequels Reveal First Look at the Young Cast». کلایدر (وبگاه). لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  41. ^ Hibberd، James (September 27, 2017). «Avatar 2: First look at sequel's next generation cast». انترتینمنت ویکلی. لە September 27, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە September 27, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  42. ^ Herren، Parker (December 15, 2022). «Inside Disney's 'Avatar' Marketing Strategy—reviving the franchise 13 years later». Ad Age. لە December 16, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  43. ^ «'Avatar 2' Gets A Title, With 3D Teaser Trailer Shown At CinemaCon». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢. لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  44. ^ Ryan، Patrick (٢٩ی نیسانی ٢٠٢٢). «Check out the breathtaking first teaser trailer for James Cameron's 'Avatar: The Way of Water'». USA Today (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  45. ^ «Fox & James Cameron Announce 'Avatar' Novels Based On Movie & Upcoming Sequels». ددلاین هالیوود. ٢٢ی ئابی ٢٠١٣. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٣ ھێنراوە.
  46. ^ Anderton، Joe (٧ی شوباتی ٢٠١٩). «James Cameron confirms those weird Avatar sequel title rumours are true». دیجیتال اسپای. لە ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
  47. ^ Ritman، Alex (٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «James Cameron Joins Sigourney Weaver, Kate Winslet for Avatar: The Way of Water World Premiere in London». هالیوود ریپورتر. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  48. ^ White، Adam (July 23, 2020). «Avatar 2 delayed indefinitely due to coronavirus, confirms James Cameron». ایندیپندنت (بە ئینگلیزی). لە ڕەسەنەکە لە January 28, 2021 ئەرشیڤ کراوە. لە March 22, 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  49. ^ Faughnder، Ryan (December 14, 2022). «'Avatar: The Way of Water' won't save movie theaters. But here's how it can help». Los Angeles Times. لە December 16, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  50. ^ Buckley، Thomas (November 30, 2022). «The Avatar Sequel Is a Make-or-Break Moment for Disney's $71 Billion Fox Deal». بلومبرگ بیزنس‌ویک. لە December 16, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  51. ^ D'Alessandro، Anthony (٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢). «'Avatar 2' Gets Title, 3D Teaser Unveiled -CinemaCon». Deadline. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  52. ^ Keegan، Rebecca (November 26, 2017). «James Cameron on Titanic's Legacy and the Impact of a Fox Studio Sale». ونتی فر. لە November 27, 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە November 27, 2017 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  53. ^ «Top 2022 Movies at the Worldwide Box Office». نامبرز. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  54. ^ McClintock، Pamela (December 28, 2022). «Box Office Milestone: 'Avatar 2' Crosses $1B Globally in 14 Days». The Hollywood Reporter. لە December 28, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  55. ^ «Avatar The Way of Water box office: James Cameron movie crosses $1 billion in 14 days; 6th fastest film ever to do so». Hindustan Times. December 28, 2022. لە December 29, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  56. ^ «Weekend Box Office Forecast: Diving Deep Into Avatar: The Way of Water's Potential Outcomes». Boxoffice Pro (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢. لە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  57. ^ Hogg، Ryan (December 17, 2022). «'Avatar: The Way of Water' failed to live up to box office expectations on its opening weekend, reports say — putting pressure on Disney's $2 billion bet». Business Insider. لە December 17, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  58. ^ Thomas Buckley (December 18, 2022). «Disney's 'Avatar 2' Brings In $134 Million in Domestic Opening». Bloomberg News. لە December 20, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  59. ^ «Domestic Box Office For Dec 16, 2022». Box Office Mojo. لە December 20, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= (یارمەتی)
  60. ^ Charles Gant (December 19, 2022). «'Avatar: The Way Of Water' storms global box office with $441.6m opening». Screen International. لە December 20, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  61. ^ «Weekend Box Office: Avatar: The Way of Water Opens to $134.1M Domestic, $441.7M Global». Box Office Pro (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). December 18, 2022. لە December 20, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  62. ^ Tartaglione، Nancy (٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «'Avatar: The Way Of Water' Tops $810M Overseas On Way To $1.3B+ Global Through Sunday». ددلاین هالیوود. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  63. ^ D'Alessandro، Anthony (١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «Avatar: The Way Of Water Opens To $134M; Why Pic's Box Office Fate Will Be Determined Through The Holidays – Sunday AM Update». ددلاین هالیوود. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  64. ^ Taylor، Drew Hayden (December 20, 2022). «James Cameron's 'Avatar: The Way of Water' unites Canada's Indigenous population — in dislike for this movie». The Toronto Star. لە December 19, 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  65. ^ Fleming، Mike Jr. (September 25, 2017). «'Avatar' Starts Production Today On Four Consecutive Sequels At Over $1 Billion Budget». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە December 6, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە September 26, 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  66. ^ Steve Hopkins (٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). «James Cameron says he's already filmed Avatar 3 and 4 to avoid the 'Stranger Things' effect».
  67. ^ Guttman، Graeme. (January 19, 2021). «Avatar 2 Or 3? Kate Winslet Couldn't Tell Them Apart When Filming». Screen Rant. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  68. ^ N'Duka، Amanda (١٥ی نیسانی ٢٠١٩). «Michelle Yeoh Boards 'Avatar' Sequels». ددلاین هالیوود. لە ڕەسەنەکە لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  69. ^ Hough، Jack (January 8, 2019). «Disney's Bob Iger Talks Streaming, Park Plans, and Learning From Kodak». Barron's. لە ڕەسەنەکە لە February 3, 2019 ئەرشیڤ کراوە. لە February 5, 2019 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=، |date=، و |archivedate= (یارمەتی)
  70. ^ Alita: Battle Angel – The Cast & Filmmakers discuss making the Manga epic. HeyUGuys. February 3, 2019. لە October 26, 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە December 20, 2022 ھێنراوە – via YouTube. {{cite AV media}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]