برێندان کوێڵ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

برێندان کوێڵ (بە ئینگلیزی: Brendan Cowell) ئەکتەر و شانۆنامەنووس و دەرھێنەری ئوسترالیایە. لە شاری سیدنی لەدایکبووە و لە گەڕەکی کرۆنۆلا لە کەنار دەریایەک گەورە بووە.[١] کاول بۆ ماوەی شەش ساڵ لەگەڵ ڕۆز بێرن پەیوەندی خۆشەویستی ھەبوو تا لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٠ بە شێوەیەکی دۆستانە جیابوونەوە.[٢] لە ساڵی ٢٠١٠ کۆیل یەکەم ڕۆمانی خۆی بە ناوی How it Feels بڵاوکردەوە.[٣] ئەو ستایشی دایکی و مامۆستای درامای ئامادەیی دەکات کە ھانیان داوە بۆ لێکۆڵینەوە لە لایەنی داھێنەرانەی خۆی. لە زانکۆی چارڵز ستۆرت لە شاری باتێرس خوێندوویەتی بۆ تەواوکردنی بەکالۆریۆس لە ھونەر لە شانۆ/میدیا. کوێڵ لە ساڵی ٢٠٢٢ بەشداری لە فیلمی ئەڤەتار: ڕێگەی ئاودا کردووە، کە جەیمز کامێرۆن کاری دەرھێنانی بۆ کردووە و بووە یەکێک لە پڕ داھاترین فیلمەکانی ئەو ساڵە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]