بۆب ئایگەر
بۆب ئایگەر | |
|---|---|
ئایگەر لە تەمووزی ٢٠١٣ | |
| لەدایکبوون | ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر ١٠ی شوباتی ١٩٥١ نیویۆڕک ستی، نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
| خوێندنگە | کۆلێژی ئایتاکا |
| چالاکبوون | ١٩٧٤ - تا ئێستا |
| کار | سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی |
| حیزبی سیاسی | دیموکرات (تاکو ٢٠١٦) سەربەخۆ (لەوەتەی ٢٠١٦وە)[١] |
| ھاوسەر | کەیتلین سوزان (جیابۆتەوە) ویلۆو بەی (ھاوسەرگیری ١٩٩٥) |
| مناڵ(ەکان) | ٤ |
| واژوو | |
ڕۆبێرت ئاڵن ئایگەر (لەدایکبووی ١٠ی شوباتی ١٩٥١) بەرھەمھێنەرێکی فیلم، جێبەجێکاری میدیایی، نووسەر، بزنسمانێکی ئەمریکییە کە ھاوکات سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری (CEO)ی کۆمپانیای واڵت دیزنیە. بەر لە کارکردنی بۆ دیزنی، ئایگەر سەرۆکی بەشی تەلەڤیزیۆنی کەناڵی ABC بووە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ بۆ ١٩٩٥. لە ساڵی ٢٠٠٥ کرایە سەرۆکی کۆمپانیای دیزنی و جێگای مایکڵ ئایزنەری گرتەوە.
لەوکاتەوە ئایگەر ڕۆڵێکی کاریگەری ھەبووە لە بوژاندنەوەی دیزنی، بەشێوەیەک کە داھاتی ساڵانەی کۆمپانیاکەی لە ٤٨٫٤ میلیارد بۆ ٢٥٧ میلیارد دۆلار بەرزکردەوە لەماوەی سێزدە، و توانی ھەریەک لە کۆمپانیاکانی پیکسار لە ٢٠٠٦ بەبڕی ٧٫٤ میلیارد دۆلار، ماڕڤڵ ئینتەرتەینمێنت لە ٢٠٠٩ بەبڕی ٤ میلیارد دۆلار، لوکاسفیلم لە ٢٠١٢ بەبڕی ٤٫٠٤ میلیارد دۆلار و فۆکسی سەدەی بیستەم لە ساڵی ٢٠١٩ بەبڕی ٧١٫٣ میلیارد بۆ دیزینی بکڕێتەوە.
لە نیسانی ٢٠١٩دا، ئایگەر ڕایگەیاند دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەکۆتاییەکانی ٢٠٢١ وەک سەرۆک و بەرپرسی جێبەجێکاری کۆمپانیای واڵت دیزنی، بەیەکجارەکی واز لە کارەکان دەھێنێت و خۆی کاندید ناکاتەوە بۆ سەرۆکایەتی کردنی کۆمپانیاکە.[٢]
کتێبەکان
[دەستکاری]ئایگەر، ڕۆبێرت (٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩). داستانی ژیانی من: ئەو وانانەی لەماوەی ١٥ ساڵی سەرۆکایەتیکردنی دیزنیدا فێریانبووم. Penguin Random House. ژپنک ٩٧٨-٠-٣٩٩-٥٩٢٠٩-٦. OCLC ١١١١٢٤٢٢٠٣.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ Rutenberg، Jim (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧). «For Disney's Iger, an Unlikely Political Turn». New York Times. لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ↑ «Abigail Disney tells House committee CEO Bob Iger's $65M pay is "a moral issue"». www.cbsnews.com (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ھێنراوە.