مورادی سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە موڕادی سێیەمەوە ڕەوانە کراوە)
   مورادی سێیەم
سوڵتان موڕادی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان موڕادی سێیەم
لە دایکبوون١٥٤٦
مردن١٥٩٥
پێش خۆیسەلیمی دووەم
دوای خۆیمحەمەدی سێیەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکسەلیمی دووەم
دایکعەفیفە نوربانو سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم کوڕی سوڵتان سولەیمان قانونی، یەکێکە لە خەلیفەکانی دەوڵەتی عوسمانی، ساڵی ٩٥٣ک بەرامبەر ١٥٤٦ز لە دایکبووە، و خەلافەتی گرتە دەست لە ساڵی ٩٨٢ک لە دوای مردنی باوکی دەسەڵاتی گرتە دەست فەرمانی کرد بە قەدەغەکردنی خوارنەوەی مەی، بەڵام شۆڕشی ئینکیشاری ناچاریانکرد واز لەو بڕیارە بھێنێت، ھەروەھا ھەستا بە کوشتنی براکانی تا خۆی دڵنیا بکات لە دەسەڵات کە ئەو خووە خەریک بوو ئەبوو بە عادەت لە نێویاندا.

پەیوەندی لەگەڵ ئەورووپا[دەستکاری]

پۆڵەندا چووە ژێر پارێزگاری دەوڵەتی عوسمانی ساڵی ٩٨٣ک، تایبەتەمەندییەکانی نوێکردەوە بۆ دەوڵەتەکانی ئەورووپا (فەڕەنسا و بوندقیە)، و باڵیۆزی فەڕەنسا لە پێشەوەی ئەو باڵیۆزانەدا بوو کە زۆر دەهاتنە بەردەم دەرگای سوڵتانی عوسمانی بۆ داواکردنی تایبەتمەندی بازرگانی، شای ئینگلتەرا ئیزابێلا توانی ئەو تایبەتمەندییە وەربگرێت کە ڕێگە بە کەشتییە بازرگانییە ئینگلیزییەکان بدرێت ئالای ئینگلیزی بەرز بکەنەوە، لە کاتێکدا هەموو کەشتییە ئەورووپیەکان بێجگە لە کۆماری بوندقیە ڕێگە نەئەدران بچنە بەندەرە عوسمانییەکانەوە ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئاڵای فەڕەنسایان بەرز نەکردبێتەوە.

شەری وادی مەخازن[دەستکاری]

شۆڕشێک ڕوویدا لە مەغریب کە کوڕی حاکمی کۆچکردوو و مامی حاکمە نوێکەی تیایدا کوژران، و ئیشەکە تەواو بوو بە هانابردنی شۆڕشگێڕەکان بە پورتوگالییە مەسیحییەکان، کە سوپایەکی گەورەیان پێکەوەنا و خۆبەخشەکان چوونە پاڵیەوە لە وڵاتە ئەورووپیە جیاوازەکانەوە وەک قشتاڵە و ئیتالیا لەگەڵ سەربازە پورتوگالییەکان و پاپا پیرۆزی خۆی پێدان و ئەم هەڵمەتە شێوازی هەڵمەتی خاچھەڵگری وەرگرت، لە کاتێکدا کە سوڵتانە نوێکەی مەغریب داوای یارمەتی لە خەلیفەی عوسمانی کرد، کە هەزاران ئینکیشاری بۆ ناردن لەگەڵ ژمارەیەک شارەزا و دەرگای کردەوە لەبەردەم خۆبەخشەکاندا، و سوپای عوسمانی گەیشتنە لای سوپای جەزائیری و مەغریبی و بەیەک گەیشتن لەگەڵ شۆڕشگێڕ و پورتوگالییەکاندا لە ناوچەی کۆشکی گەورە یان وادی مەخازن، سوپای عوسمانییەکان توانییان سەربکەون بەسەر پورتوگالی و شۆڕشگێڕەکاندا و سوپای موسڵمانان هەستان بە ڕوخاندنی ئەو پردەی کە ڕێگەی هەڵاتنی سوپای خاچھەڵگری بوو بەمەش ژمارەیکی زۆریان لێ نوقم بوو، سباستیانی پاشای پورتوگال کوژرا، کە ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو بۆئەوەی پورتوگال شوینە جیهانییەکەی لەدەستبدات وەک هێزێکی ئیستیعماری و بازرگانی کە ماوەیک دەستی گرتبوو بەسەر گەرووە دەریاییە گرنگەکاندا، پورتوگال چووە پاڵ ئیسپانیا کە خاڵی پاشا کوژراوەکە پاشایەتی ئەکرد و پورتوگال سەربەخۆیی خۆی لە دەستدا، و حاکمە نوێکەی گەڕێنرایەوە بۆ حوکمی مەغریب.

نوێبوونەوەی شەڕ لەگەڵ ئێران[دەستکاری]

عوسمانییەکان سوودیان وەرگرت لە وەفاتی تهماسبی شای دەوڵەتی سەفەوی سالی ٩٨٤ک و کوژرانی کوڕەکەی، سوپایەکی گەورەیان نارد بۆ گرتنی کەرەج و چوونە تەقلیسی پایتەختییەوە ساڵی ٩٨٥ک پاشان رێگەکەیان تەواوکرد بەروە شیروان لە ئازەربایجانی باکووری و چوونە ناویەوەساڵی ٩٨٦ک.

عوسمانییەکان داوایان لە خانی قرم کرد یارمەتییان بدات لە جەنگان لەگەڵ سەفەوییەکان، بەڵام ڕەتی کردەوە، سوپایەکیان نارد بۆ دەرسدادانی بەڵام هیلاک بوون بە هۆی سەختی ڕێگاکەوە و خانی قڕم بە سوپایەکی گەورەوە چواردەوری گرتن، عوسمان پاشای سەرکردەی سوپای عوسمانی بەڵێنی دا بە برای خان کە حوکمی بداتە دەست ئەگەر یارمەتییان بدات ئەویش هەستا بە کوشتنی براکەی بە ژەهر، و عوسمان پاشا چووە کافای پایتەختی خانەوە، و کاتێک گەڕایەوە بۆ ئیستەنبوڵ پاداشت درایەوە بە کرانی بە سەدڕی ئەعزەم.

کوژرانی سەدری ئەعزەم و تێکچوونی ڕژێمی سەربازی[دەستکاری]

سەدڕی ئەعزەم محەمەد سەقڵی پاشا کوژرا کە چوار سەردەمی سوڵتانە عوسمانییەکانی بینی لە سەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمەوە هەروەها وڵاتی پاراست لە دارووخان لە دوای وەفاتی سولەیمان قانوونی، لە دوای ئەو ماوەیەک هات کە سەدری ئەعزەمیان دائەناو لایان ئەبردن، و سەرکردەکانی وڵات نەیانئەتوانی دەست بگرن بەسەر سەربازە ئینکیشارییەکان کە ئاگربەستی نێوان تورک و فارسیان بە دل نەبوو و ڕاهاتبوون لەسەر تێکدان و تاڵان کردن و چەند شۆڕشێکیان کرد لەو ناوچانەی سەربازگەی لێیە، و سەدری ئەعزەمی ئەو کاتە سینان پاشا سەرگەرمی کردن بە شەڕ لەگەل نەمسادا، ژمارەیەکی زۆریان نێرران بۆ مەجەڕ، و شەڕکەوتەوە لە نێوان هەردوو لادا، دەرنەچوونی سوڵتان لەسەری سوپاکەیدا هۆکارێک بوو بۆ ئەوەی دەست نەگیرێت بەسەر ئینکیشارییدا دوای کوژرانی محەمەد پاشا سەقڵڵی.

شۆڕشێک ڕوویدا کە فەرمانڕەواکانی ئەفلاق و بەغدان و ترانسلڤانیا پێی هەستان و چوونە پاڵ نەمسا، سینان پاشا ڕۆیشت بۆیان و چووە بوخارستی پایتەختی ئەفلاقەوە بەڵام ئەمیری ئەفلاق لە کۆتاییدا توانی سەربکەوێت بەسەر عوسمانییەکاندا و پاشاکشەیان کرد بۆ دوای ڕووباری دانووبەوە و ژمارەیەک شاریان لە دەستدا، و ئەم ڕووداوانە بانگێک بوون بۆ سەرەتای داڕوخانی ڕژێمی سەربازی عوسمانی لەوە دوا.

سوڵتان موردی سییەم کۆچی دوایی کرد ساڵی ١٠٠٣ک بەرامبەر ١٥٩٥ز.

سەرچاوەکان[دەستکاری]