محەممەدی سێیەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە محەمەدی سێیەمەوە ڕەوانە کراوە)
   محەممەدی سێیەم
سوڵتان موڕادی سێیەم
ناوی سوڵتانسوڵتان محەمەدی سێیەم
لە دایکبوون١٥٦٦
مردن١٦٠٣
پێش خۆیموڕادی سێیەم
دوای خۆیئەحمەدی یەکەم
بنەماڵەی فەرمانڕەواعوسمانییەکان
بنەماڵەی پاشایەتیعوسمانی
باوکموڕادی سێیەم
دایکسەفیە سوڵتان
بیروباوەڕئیسلامی سوننە

محەمەدی سێیەم کوڕی موڕادی سێیەم کوڕی سەلیمی دووەم، سیانزەیەم خەلیفەی عوسمانی بوو. لە نێوان ساڵانی ١٥٦٦ و ١٦٠٣دا ژیاوە و لە ساڵی ١٥٩٥ حوکمی گرتووەتە دەست. ئەو شاعیر بوو و ھۆنراوەی دەنووسی.

سەرەتای دەسەڵاتی[دەستکاری]

محەمەدی سێیەم کوڕی سوڵتان موراد و سەفیە سوڵتان بوو. سەفیە سوڵتانی دایکی کۆیلەیەکی ئالبانیایی بوو.[١] سولتان موڕاد ھەڵیبژارد بۆ خۆی و دواتر کاریگەرییەکی گەورەی ھەبوو لە سیاسەتدا. محەممەدی سێیەم لە سەرەتای دەسەڵاتیدا براکانی کوشت و وازی لە بەرێوەبردنی کاروباری ناوخۆی وڵات ھێنا. ئەو کارەی دانا بۆ وەزیرەکانی. لە سەردەمی ئەودا دراوی عوسمانی گەڕایە دواوە و گەندەڵییەکی گەورە بڵاوبوویەوە لە وڵاتی عوسمانیدا.

بیروباوەڕی[دەستکاری]

محەمەدی سێیەم خاوەن باوەڕی ئیسلامی بوو و لەو شەڕەی کە فەتحی حوسن کەڕای لێکەوتەوە زۆر لە یاریدەدەرەکانی ھەڵھاتن و لەودا بوو سوڵتان بکەوێتە دیلی. بەڵام سەعدەددین ئەفەندی بیری خستەوە کە خۆی ڕابگرێت و ھەستا و پاڕایەوە لە خوا تا سەرکەوتووی بکات و پاشان دەرچوو لەگەڵ دوژمنەکەی کەوتە شەڕەوە تا سەرکەوت بە سەریاندا.[ژێدەر پێویستە]

سولتان محەمەدی سێیەم لە جێگاکەی خۆی ھەلئەسا کە ناوی پێغەمبەر محەممەد ئەھێنرا لە ڕێزلێنان و پیرۆزییدا بۆی.[ژێدەر پێویستە]

شۆڕشی ھەڵاتووەکان[دەستکاری]

لە ڕۆژەکانی محەمەدی سێیەمدا یاخی بوونێک ڕوویدا لە ئەنادۆڵ کە سەربازە ھەڵاتووەکانی ڕووداوی کرزت ھەڵیانگیرساند، دەوڵەت نەفی کردبوون بۆ ئەنادۆڵ و ناوی نابوون بە ھەڵاتوو، و شۆڕشەکەیان لە کاتێکی زۆر ھەستیاردا ھات، کە سەربازە عوسمانییەکان سەرگەرمی شەر بوون لە ھەرێمەکانی مەجارستان، بەڵام عوسمانییەکان توانیان گەمارۆیان بدەن، سەرکردەکەیان خۆیدا بە دەستەوە لە بەرامبەر ئەوەی بکریتە والی ئاماسیا، خەلیفە ڕازی بوو بەڵام دواتر گەڕایەوە و شۆڕشی نویی دەست پێکرد سەرۆکی یاخیبووەکان کوژرا و براکەی حەسەن شێت (ئودلی حەسەن) سەرکردایەتی شۆڕشەکەی گرتە دەست، و توانی ئەو سوپایە بشکێێت کە ئیستەنبوڵ ناردبووی، حکومەت زۆر دیاری پێدا و پێشنیاری ویلایەتی بۆسنەی بۆکرد ئەویش ڕازی بوو، کە دەوڵەت ئەیویست خۆی و سوپاکەی بەکار بھێنێت لە کەنارەکاندا بۆ سوود وەرگرتن لێی، و قەدەر لە ڕیزی خەلیفەدا ھات کە سوپاکەی حەسەن ھیلاک بوون لە ڕووبەڕوو بوونەوەی بەردەوام لەگەڵ سوپای نەمسا-مەجەڕ.

شۆڕشی سەبا[دەستکاری]

شۆڕشێکی تر ھەڵگیرسا ئەویش شۆرشی سەبا بوو لە ئیستەنبوڵ، ئەمەش لەبەرئەوەی دەوڵەت نەیتوانی لە ڕووی ماڵیەوە قەرەبووی ئەوانە بکاتەوە کە لەدەستیاندابوو لە ئاسیادا بە ھۆی ئاژاوەی ھەڵاتووەکان، دەوڵەت پشتی بە ئینکیشاری بەست بۆ دەستگرتن بەسەر ئەم شۆڕشەدا، و دەستی بەسەرداگرتن دوای ئەوەی ئەو مزگەوتەکان و ئەو شوێنانەیان تێکدابوو کە دەستین پێی گەیشتبوو.

ئەو شۆڕشانەی لەم سەردەمەدا ڕوویاندا ئاماژەبوو بۆ لاوازبوونی ڕژێمی سەربازی عوسمانی و بێ تواناییان لە پاراستنی ئاسایش ناوخۆ و سەرکردایەتی کردنی ھەرێمەکانی دەرەوە.

سولتان محەمەدس سییەم کۆچی دوایی کرد لە ساڵی ١٦٠٣ز و کوڕەکەی ئەحمەدی یەکەم جێگەی گرتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Jardine, Lisa (2004-12). "GLORIANA RULES THE WAVES: OR, THE ADVANTAGE OF BEING EXCOMMUNICATED (AND A WOMAN)1". Transactions of the Royal Historical Society (بە ئینگلیزی). 14: 209–222. doi:10.1017/S0080440104000234. ISSN 0080-4401. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)