یانەی بەرشەلۆنا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
بەرشەلۆنە
Barcelona-FC.jpg
ناوی تەواو FC Barcelona
نازناو یانەی شین و ھەناری
Culers or Culés (ھەواداران)
دامەزراندن ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٨٩٩
ساندرۆ رۆسێل
ڕاهێنەر لویس ئینریکی
خول لالیگا
٢٠١٣ - ٢٠١٢ یەکەم لە خولی ئیسپانیا
ماڵپەڕی فەرمی ماڵپەڕی فەرمی
گۆڵکەر لیۆنێل مێسی بە (367)گۆل
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێهەم


بەرشەلۆنە یەکێک لە یانەکانی تۆپی پێی ئیسپانیایە. کە یەکێکە لەیانەکانی ھەرێمی کەتەلۆنیا و بەیانەی پڵینگەکان ناسراوە لەناسراوترین یاریزانانی ئێستا مێسی و ئەنێستا و چاڤیە یانە ،، یانەی بەرشلۆنە لەگەڵ ڕیال مەدرید و ئەتلەنتیکۆ بلباو تاکە یانەن کە تا ئێستا نەچوونە پلە دووی خولی ئیسپانی یانەی بەرشلۆنە لەڕێکەوتی ٢٩ی نۆڤەمبەری ١٨٩٩ز بە سەرکردایەتی خوان گامبەر بەدروشمی "Més que un club" دامەزرا ،،تاکە ڕکابەری بەدرێژایی مێژوو یانەی ڕیال مەدریدە ئەویش بەھۆکاری جیا جیا ی وەرزشی و سیاسی و کۆمەڵایەتی

مێژووی درووستبوونی یانەکە[دەستکاری]

سەرەتای دامەزراندنی یانەی بەرشەلۆنە دەگەرێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەمینی زاینی کاتێک (( خوان گامبز )) لە گەڵ ھاورێکانی یاری تۆپی پێیان دەکرد لە شاری بەرشەلۆنە لەھەرێمی کەتەلۆنیا لە ‌‌ساڵی 1899 خوان گامبز بریاریدا یانەی بەرشەلۆنە دروست بکات پێکھێنەری یانەکە پیاوی سویسری بەناوبانگ (ھانس گامبز)بوو کەوا توانی گشت وەرزشەکان بەیەکەوە کۆ بکاتەوە

یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

یاریگای یانەی بەرشلۆنیە لەساڵی ١٩٥٤-١٩٥٧ز ماوەی کارکردن بوو لەم یارگایە تا بنیاد نرا لەلایەن ئەندازیار فڕانسیس فیمتجانس وە جۆزێڤ سوتیرنس کە تێچووی ئەم یاریگایە ٢٨٨ ملیۆن یۆڕۆ بوو ، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨.٧٨٧ کە زۆرترین شوێن بۆ ئامادەبووانی یاریەکان دانراوە ،، ئەم یارگایە لەوەرزی ١٩٩٨-١٩٩٩ پێنج ئەستێرەی پێ بەخشرا لەلایەن فیفاوە

گرنگتریان ڕووداوەکانی یاریگای کامپ نۆ[دەستکاری]

  • یەکەم یاری لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٨٢ز کە لە ئیسپانیا بەڕێوەچوو بوو
  • یاری کۆتایی پاڵەوانیەتی ئەوڕووپا بۆ ھەڵبژاردەکان لەساڵی ١٩٦٤ز
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئۆڵەمپیادی ساڵی ١٩٩٢ز

لاماسیا[دەستکاری]

قووتابخانەیەکە لەلایەن یانەی بەرشلۆنە دامەزراوە بۆ پێگەیاندنی یاریزانانی مێرد منداڵ ئەو یاریزانانەی لە لەدەرەوەی ئیسپانیا پێگەیشتوون لە لاماسیا

  • یۆھان کڕۆیف لە ھۆڵەندا
  • لیۆ مێسی لە ئەرنجەتین
  • تایگۆ سێلڤا لە بەڕازیل
  • جیۆڤانی دۆس سانتۆس لە مەکسیک

بەرھەمی یاریزانە ئیسپانیەکان لە لاماسیا ئەمانەن:

ئەو یاریزانانەی لەگەڵ بەرشە بوون بە باشترین یاریزانی جیھان[دەستکاری]

  • ڕۆماریۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٤
  • ڕۆناڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٦
  • ڕیڤاڵدۆی بەڕازیلی لەساڵی ١٩٩٩
  • ڕۆنالدینھۆی بەڕازیلی لەساڵی ٢٠٠٤
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠٠٩
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١٠
  • لیۆ مێسی لەساڵی ٢٠١١
  • لبۆ مێسی لەسالی 2012

گۆلەکەری یانە لەمێژوودا[دەستکاری]

ئەو یاریزانەیە کە لەمێژووی باڕشا زۆرترین گۆلی تۆمارکردووە ئەویش یاریزان لیۆنێل مێسی بە ٣٧١ گۆل (ئەو یاریزانە ھێشتا یاری بۆ یانەکەی دەکات بەمەش ئەگەری گۆلی زۆرتری ھەیە)

سەردەمی گواردیۆلا[دەستکاری]

سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨- ٢٠٠٩ وە بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ


ژمارەی دەستەکەوتەکانی یانە[دەستکاری]

  • خولی ئیسپانیا (٢٢جار )
  • شای ئیسپانیا (٢٦ جار)
  • سووپەری ئیسپانیا (١١ جار)
  • جامی جیھانی یانەکان (٢) جار
  • خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا (٤)جار ئەوانیش لەساڵانی (1992, 2006, 2009، 2011)
  • یۆڕۆ لیگ (یەکێتی ئەوڕووپا) (٤) جار لەساڵانی (1958، 1960، 1966)
  • سووپەڕی ئەوڕووپا (٤)جار
  • ئەمەو چەندەھا جام و دەستکەوتی تر

ئەو یاریزانانەی زۆرترین یاریان بۆ بەرشلۆنە کردووە[دەستکاری]

  • شاڤی ھێرناندز کە زۆرترین یاری بۆ بەرشلۆنە کردووە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠٠ یاری بۆ بەرشلۆنە کردووە.

سەردەمی گواردیۆلا[دەستکاری]

سەردەمی گواردیۆلا بەنرخترین سەردەمی زێڕینی بارسا دادەنرێت بەھۆی بردنەوەی ھەر شەش نازناوەکە لە وەرزی ٢٠٠٨- ٢٠٠٩ وە بردنەوەی پێنج نازناو لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ بەڕابەرایەتی مێسی و چاڤی و ئەنێستا و پیۆڵ و پیکێ


دەستکاری درێسی یانە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن دەستەی ھوونەری یانەکەوە[دەستکاری]

١٨٩٩
١٩١٠
١٩١٣
١٩٣٥
١٩٥٠
١٩٥٥ (تەنیا لەجامی یەکێتی ئەوڕووپا بەرکارهات !)[١]
١٩٨٤
١٩٩٢
١٩٩٥
١٩٩٧
١٩٩٨
٢٠٠١
٢٠٠٣
٢٠٠٤
٢٠٠٥
٢٠٠٦
٢٠٠٧
٢٠٠٨
٢٠٠٩
٢٠١٠
٢٠١١
٢٠١٢


سروودی یانە[دەستکاری]

20بک بە کەتەلۆنی 20بک بەکوردی

Tot el camp
és un clam
som la gent Blaugrana
Tant se val d'on venim
Si del sud o del nord
ara estem d'acord
estem d'acord
una bandera ens agermana
Blaugrana al vent
un crit valent
tenim un nom
el sap tothom
Barça, Barça, Baaaaaarrrrççaa

ھەموو یاریگا ھاوار کەن
بەیەک دەنگ
ئێمە گەلی کەتەلۆنیاین
گرنگ نیە ئێستا لەکوێین
لە باکور یان لە باشور !
ئێمە پاڵەوانین
بەڵێ پاڵەوان
ئەوەی کە ھەمووانی کۆکردیتەوە
مووشەکەکانی کەتەلۆنیا یە وەک باڵندە بۆ ئاسمان
مووشەکە بەھێزەکان
ئێمە ئێستا ناوێکمان ھەیە
ئەوەیش ھەموو جیھان دەزانن
بارسا بارسا باااااااااااارساااا

پەراوێز[دەستکاری]

  1. [١]

سەرچاوە[دەستکاری]

ویکیپیدیای عەرەبی