شێرپەنجە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پزیشکان لەکاتی دەرهێنانی جگەری مرۆڤێک کەتووشی شێرپەنجەی جگەر بووە

شێرپەنجە نەخۆشیەکە کە بە نەخۆشیی ترسناک ناسراوە. شێرپەنجە ساڵانە زۆرێک لە خەڵک دەکوژێت لە ھەموو جیھان، بەڵام ھەوڵێکی دڵ خۆشکەر ھەیە، چەند ملیۆن لەخەڵکی شێرپەنجەیان ھەیە و ھێشتاش دەژین. شێرپەنجە نەخۆشی نییە. زیاتر لە ١٠٠ جۆری جیاواز دەگرێتەوە کە ھەموو بەشەکانی لەش ئەگەری تووشبوونیان ھەیە پێیەوە لە هەموو لەشی مرۆڤێکدا هەیە. بەڵام ھەموو جۆرەکانی شێرپەنجە یەک سیفەتی وەک یەکیان ھەیە ئەویش بریتیە لە ئەو خانەیەیەی کە تووشی شێرپەنجە دەبێت کۆنتڕۆڵیان لەدەست دەدەن.

ھەموو بوونەوەرێکی زیندوو لە خانە پێکھاتووە. لەشی مرۆڤێکی پێگەیشتوو نزیکەی سی ترلیۆن خانەی ھەیە. خانەکان زیاد دەبن بە دابەش بوون. لە لەشی ھەر مرۆڤێکی پێگەیشتوو لە ھەر خولەکێک ٢٥ میلۆن خانە دابەش دەبن. ئا بەم شێوەیە لەش خۆی سارێژ دەکات.

ھەندێک جار خانەیەک لە ژێر کۆنتڕۆلی لەش دەردەچێت و بەردەوام دابەش دەبێت بە زۆری، ئەمە پێی دەوترێت شێرپەنجە «خانەی ناتەندروست» کە بەبێ کۆنتڕۆڵ گەشە و زیاد بوون دەکات کە پێیان دەوترێن خانەی شێرپەنجەیی.

وێنەی کەسێکی تووشبوو بە شێرپەنجەی سییەکان

ھۆکاری مەترسیداربوونی شێرپەنجە[دەستکاری]

کاتێک خانەی شێرپەنجەیی دابەش دەبن، تۆپەڵە دروست دەکان پێیان دەوترێت ئاوسان یاخود گرێ. ئەم ئاوسانانە کاریگەریان ھەیە لەسەر کارەگرنگەکانی لەش. بۆ نموونە شێرپەنجەی سیەکان کاردەکەنە سەر ھەناسەدان، یاخود شێرپەنجەی گەدە کاردەکاتە سەر ھەرسکردنی خۆراک.

جگە لەمەش خانەی شێرپەنجەیی دەتوانن بڵاو ببنەوە لە جێگایەکی لەش بۆ یەکەی تر، ئا بەم شێوەیە ئاوسانی تر دروست دەبێت. بەڵام ھەموو جۆرێکی شێرپەنجە بەربڵاو نین، ئەوانەی توانای بڵاو بوونەوەیان ھەیە زۆر مەترسیدارن.


چارەسەر[دەستکاری]

باشترین چەک دژی شێرپەنجە بریتیە لە دەستنیشان کردنی شێرپەنجە لە قۆناغی زوویی پێش ئەوەی زۆر گەشە بکات. پشکنینی پێشینەی ناو بەناوە لە لایەن پزیشکەوە یارمەتی زوو دەستینشان کردنی شێرپەنجەی دەدات. ئەوانەی کە تووشی شێرپەنجە دەبن بەڵام زوو دەستنیشان دەکرێن ئەوا دەتوانن بژین.

ھەندێک جۆری شێرپەنجە دەتواندرێت بە نەشتەرگەری لاببردرێت. ھەندێکی تریان پێویستیان بە چارەسەری کیمیایی و تیشکی ھەیە، زۆر بەداخەوە ئەم چارەسەریانە دەبنە ھۆی تێکشکاندنی خانەی تەندروستیش نەک تەنھا خانەی شێرپەنجەیی.

بەرگری لە شێرپەنجە[دەستکاری]

ڕێگایەکەی دڵنیا نیە بۆ خۆپاراستن، بەڵام ھەندێک شت ھەن ئەگەر ئەنجام بدرێت ئەوا مەترسی ڕوودانی شێرپەنجە کەم دەکەنەوە؛ وەک وازھێنان لە جگەرەکێشان، ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سییەکان ٢٠ جار زیاترە وەک لەو کەسەی کە جگەرە ناکێشێت.

خۆراکی تەندروست؛ خۆراکی دەوڵەمەند لە چەوری تێر و گۆشتی سوور کەم بکرێتەوە، مەترسی ڕوودانی شێرپەنجە کەم دەکاتەوە.

زۆربەی شێرپەنجەکانی پێست بە ھۆی زۆر بەرکەوتن بە تیشکی خۆرەوە دروست دەبن. بۆیە خۆپاراستن لە بەرکەوتن لە تیشکی خۆر کە دەبێتەھۆی سووتانی خۆری، ئەوا مەترسی ڕوودانی شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

www.pzishk.com