پێپ گواردیۆلا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
(ڕەوانەکراوە لە جۆسێپ گواردیۆلاەوە)
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
جۆسێپ گوادیۆلا سالا
لەدایکبوون ١٩٧١/١/١٨
سانتبیدۆر، کاتالۆنیا، ئیسپانیا
نەتەوە ئیسپانی
نەژاد کاتالۆنی
پیشە ڕاھێنەر
ساڵانی چالاکی ١٩٨٣ - ئێستا
شار بەرشلۆنە
باڵا ١٫٨٠م
ھاوسەر کریستینا سێررا٠
منداڵەکان ماریا، ماریوس، ڤالەنتینا
خەڵاتەکان مەدالیای ئاڵتوون ١٩٩٢

گواردیۆلا لە سالی ١٩٨٤ دە‌ستی کردووە بە‌یاریکردن لە تیپی دووە‌می یانە‌ی بەرشلۆنە[١] بۆ ماوە‌ی شە‌ش سال کە توانی (٢٦٣) یاری ئە‌نجام بدات[٢] لە کۆی ئە‌م یارییانە توانی (٦) گۆل بۆ یانە‌کە‌ی تۆماربکات[٣]، تا لە‌ساڵی (١٩٩٠) رِاھێنە‌ری ئە‌وکاتی تیپی یە‌کە‌می یانە‌ی بەرشلۆنە (یوھان کرۆیف) بانگھێشتی گواردیۆلای کرد بۆ یاریکردن لە تیپی یە‌کە‌می یانە‌ی بە‌رشە‌لۆنە [٤]کە ئە‌و کات تە‌مە‌نی (١٩) ساڵ بووە ، لە ئێستادا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی بایەرن میونخی ئاڵمانی لە ئەستۆ دا هەیە[٥]

چارە‌نوسی لە‌گە‌ل یانە‌ی بە‌رشە‌لۆنە[دەستکاری]

گواردیۆلا شوێنی سە‌رە‌کی ھە‌بووە لە یانە‌کە و یە‌کێک بووە لە پلانە‌کانی راھێنە‌ر (یوھان کرۆیف) و ھە‌میشە بە یاریزانێکی باشی دە‌زانی و دوای ئە‌وە‌ی رِاھێنە‌ر ھۆلە‌ندی (لویس فان گال) ئە‌رکی رِاھێنانی یانە‌ی بە‌رشلۆنە دە‌گرێتە ئە‌ستۆ لە شوێنی راھێنە‌ری پێشوو بە‌لام گواردیۆلا لە‌گە‌ل ئە‌م رِاھێنە‌رە‌شدا ئاستێکی باش و نموونە‌یی پێشکە‌ش دە‌کات تا دوایی ئە‌وە‌ی راھێنە‌ر متمانە‌ی تە‌واو بە‌و یاریزانە دە‌دات و لە دوایدا گواردیۆلا دە‌بێتە کاپتنی یانە‌کە.

لە رِۆژی ١١/٤/٢٠٠١ و دوای تێپە‌ربوونی (١١) سال یاریکردن لە تیپی یە‌کە‌می یانە‌ی برشلۆنە لە یاریگای (نیو کامپ) لە یاری نێوان یانە‌کە‌ی و یانە‌ی سێلتا فیگۆ لە یاری ھاتن لە جامی شای ئیسپانیا کە ھاندە‌ران بە درێژایی یاریە‌کە دە‌یان گوت سوپاس بۆ تۆ گواردیۆلا ھە‌ست بە ناخۆشیە‌کی زۆر دە‌کە‌ین! وە دوای تە‌واوبوونی یاریە‌کە گواردیۆلای یاریزان بە ھە‌موو ھاندە‌رانی گوت لە بیرتان ناکە‌م، بە‌م شێوە‌یە یانە‌ی بە‌رشلۆنە جێھێشت.

چارە‌نووسی یاریزان گواردیۆلا دوای یانە‌ی بە‌رشە‌لۆنە[دەستکاری]

دوای ئە‌وە‌ی یانە‌ی بە‌رشە‌لۆنە‌ی جێھێشت لە سالی ٢٠٠١ یاریزان گواردیۆلا رووی کردە یانە‌ی (بریشیا) ی ئیتالی و کە ماوە‌یە‌ک یاری بۆ کردن و توانی دوو گۆل بۆ یانە‌کە‌ی تۆماربکات، لە‌گە‌ل نزیک بوونە‌وە‌ی کۆتایی ھاتنی وە‌رزە‌کە (٢٠٠١-٢٠٠٢) گواردیۆلا دووچاری پێکان ھات.

لە ھاوینی ٢٠٠٢ لە یانە‌ی (بریشیا) وە گواسترایە‌وە بۆ یانە‌ی (رِۆما) ی ئیتالی لە‌سە‌ر داوای (فابیۆ کاپیلۆ)

جارێکی تر لە سالی (٢٠٠٣) گواسترایە‌وە یانە‌ی (بریشیا) ی ئیتالی و دواتر دوو وە‌رز (٢٠٠٣-٢٠٠٤ و ٢٠٠٤-٢٠٠٥) یاری بۆ یانە‌ی (ئە‌ھلی) قە‌تە‌ری کردووە و دواتر یاری بۆ یانە‌ی (دی سینالوا) ی مە‌کسیکی کردووە وە لە سالی (٢٠٠٦) کۆتایی بە ژیانی وە‌رزشی ھێناوە.

چارە‌نوسی لە‌گە‌ل ھە‌لبژاردە‌ی ئیسپانیا[دەستکاری]

بۆ یە‌کە‌م جار لە سالی (١٩٩٣) درێسی ھە‌لبژاردە‌ی ئیسپانیا (ماتادۆر) ی پۆشی لە یاری نێوان ھە‌لبژاردە‌کە‌ی لە‌گە‌ل ھە‌لبژاردە‌ی ئێرلە‌ندا و لە‌وکاتە‌وە جێگای خۆی لە پێکھاتە‌ی سە‌رە‌کی ھە‌لبژاردە‌کە کردە‌وە و بووە یاریزانێکی سە‌رە‌کی. لە‌گە‌ل ھە‌لبژاردە‌ی ئیسپانیا بە‌شداری کرد لە کۆتاییە‌کانی مۆندیالی (١٩٩٤) و گە‌یشتە قۆناغی چارە‌گی کۆتایی بە‌لام لە‌سە‌ر دە‌ستی ھە‌لبژاردە‌ی ئیتالیا مالئاواییان لە جامە‌کە کرد. بە‌ھۆی بوونی پێکان نە‌یتوانی بە‌شدار بێت لە‌گە‌ل ھە‌لبژاردە‌کە‌ی لە یۆرۆی ١٩٩٦ لە ئینگە‌لتە‌را و دواتر لە مۆندیالی فە‌رِە‌نسا.

لە یۆرۆی ٢٠٠٠ لە‌گە‌ل ھە‌لبژاردە‌کە‌ی بە‌شداری کرد و ئاستێکی باشی پێشکە‌ش کرد بە‌لام لە قۆناغی چارە‌گی کۆتایی لە‌سە‌ر دە‌ستی ھە‌لبژاردە‌ی فە‌رە‌نسا مالئاواییان لە پالە‌وانیە‌تیە‌کە کرد. بە‌ھۆی بوونی پێکان نە‌یتوانی جارێکی تر بە‌شدار بێت لە جامی جیھانی (٢٠٠٢) کۆریا و ژاپۆن.

گواردیۆلا وەک ڕاهێنەر[دەستکاری]

لە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ بووە ڕاهێنەری تیپی دووەمی بەرسێلۆنا لەگەڵ یاریدەدەرەکەی تیتۆ ڤیلانۆڤا بەڵام دوای دەرکردنی فڕانک ڕێکارد ڕاهێنەری بارسێلۆنای تیپی یەکەم هەریەکە لە گواردیۆلا وەک ڕاهێنەر وە ڤیلانۆڤاش وەک یاریدەری جێگای فڕانکیان پڕکردەوە ، لەگەڵ هاتنی گواردیۆلا ناوبراو هەلسا بە دوور خستنەوەی چەندین یاریکەری بەناوبانگی یانەکە وەک ڕۆناڵدینهۆ و ساموێل ئیتۆ و دیکۆ کە بەو هۆیەوە تووشی چەند ڕەخنەیەک بوو بەڵام دوایی بۆ ڕەخنەگران ڕوونبوویەوە ئەو پڕؤسەیەی گواردیۆلا سوودی بە بارسێلۆنا دیت لەهەمبەردا گواردیۆلا ئەوکات داوای لەیانەکەی کرد کە چەند یاریزانێک بکڕن دانی ئاڵڤێس و سێدۆ کیتا و ئەلێکساندەر هیلب و گیرارد پیکێ هاوکات گواردیۆلا ڕای گەیاند کە پشت بەچەند یاریکەرێک دەکات وەک جیفرێن و سێرگیۆ بۆسکێس و پێدرۆ ڕۆدریگس ، دوای چەند ساڵ ڕاهێنەرایەتی یانەکە گواردیۆلا مێژوویەکی زێڕینی لەگەل یانەکە تۆمار کرد لەماوەی چوار ساڵ ڕاهێنەرایەتی کردنی یانکەی تەنیا لەیەکەم ساڵیدا توانی شەش نازناو دەستە بەر بکات هاوکات لە وەرزی دووەمی سێ نازناو وەرزی سێێەم پێنج نازناو و تەنیا وەرزی کۆتایی وەک شکست بۆی چاو لێ دەکرێت کە یەک نازناوی بردەوە ، تاکوو ئێستاش سەردەمی گواردیۆلا لەنێو دڵی هاندەرانی یانەکە ماوەتەوە دوای جێهێشتنی بارسێلۆنا گواردیۆلا بڕیاریدا لەماوەی ساڵێکدا واز لەکاری ڕاهێنەرایەتی بهێنێت بەمەبەستی پشوو وەرگرن دواتریش، لە ڕؤژی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ گواردیۆلا بەشێوەی فەرمی بووە ڕاهێنەری یانەی بایەرن میونخی ئاڵمانی لەیەکەم هەنگاویشدا توانی جامی سووپەری ئەوڕووپا لەگەڵ یانەکەی بەرێتەوە دوای سەرکەوتنیان لەیاری کۆتاییدا بەرامبەر یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

گواردیۆلا و توڕەکردنی مووسڵمانان[دەستکاری]

لەساڵی ٢٠١١ دا بەھۆی چوونی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی قەوارەی زایۆنی جولەکە دڵی چەندەھا مووسڵمانی لەخۆ زویر کرد بەڵام زیرەکانە ھەر زوو داوای لێبوردنی لە مووسڵمانان کرد بەبیانووی ئەوەی بانگێشتنامەی خۆشەویستەکەی پێ گەیشتبوو بۆیە سەردانی ئیسڕائیلی کرد لەگەڵ جێڕاڕد پیکێ و یارەکەی شاکێڕ!

ئە‌و نازناوانە‌ی کە گواردیۆلا بە‌دە‌ستی ھێناوە وە‌ک یاریزان[دەستکاری]

  • خولی ئیسپانی (٦) جار: (١٩٩٠-١٩٩١ و ١٩٩١-١٩٩٢ و ١٩٩٢-١٩٩٣ و ١٩٩٣-١٩٩٤ و ١٩٩٧-١٩٩٨ و ١٩٩٨-١٩٩٩)
  • جامی شای ئیسپانیا (٢) جار: (١٩٩٦-١٩٩٧ و ١٩٩٧-١٩٩٨)
  • جامی سوپە‌ری ئیسپانیا (٤) جار: (١٩٩٢ و ١٩٩٣ و ١٩٩٥ و ١٩٩٧)
  • خولی یانە پالە‌وانە‌کانی ئە‌وروپا: ١٩٩١-١٩٩٢
  • جامی جامە‌کانی ئە‌وروپا: ١٩٩٦-١٩٩٧
  • جامی سوپە‌ری ئە‌وروپا: (١٩٩٢ و ١٩٩٧)

ئە‌و نازناوانە‌ی کە گواردیۆلا بە‌دە‌ستی ھێناوە وە‌ک رِاھێنە‌ر[دەستکاری]

دوای ئە‌وە‌ی لە‌وە‌رزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ئە‌رکی رِاھێنە‌رایە‌تی پێسپێردرا ئە‌م نازناوانە‌ی بە‌دە‌ست ھێنا:

  • خولی ئیسپانی: (٢٠٠٨-٢٠٠٩)
  • جامی شای ئیسپانیا: (٢٠٠٩)
  • خولی یانە پالە‌وانە‌کانی ئە‌وروپا: (٢٠٠٨-٢٠٠٩)
  • جامی سوپە‌ری ئیسپانیا: (٢٠٠٩)
  • جامی سوپە‌ری ئە‌وروپا: (٢٠٠٩)
  • خولی ئیسپانی: (٢٠٠٩-٢٠١٠)
  • خولی یانە پالە‌وانە‌کانی ئە‌وروپا: (٢٠١١-٢٠١٠)
  • سوپەری ئیسپانیا: (٢٠١١-٢٠١٠)
  • خولی ئیسپانیا: (٢٠١١-٢٠١٠)
  • جامی جیھانی یانەکان: (٢٠١١-٢٠١٠)
  • جامی شای ئیسپانیا: (٢٠١١-٢٠١٢)

بایەرن میونخ[دەستکاری]

  • جامی سووپەری ئەوڕووپا ٢٠١٣

سەرچاوەکان[دەستکاری]

[کوردماکس http://www.kurdmax.com]

  1. ساتی پەیوەندیکردن بەیانەی بارسێلۆنا ، http://www.fcbarcelona.com/club/history/the-coaches
  2. یاری ، https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_FC_Barcelona_players
  3. http://www.fcbarcelona.com/football/first-team/adeu-pep-guardiola
  4. http://www.totalbarca.com/tag/johan-cruyff/
  5. ڕاهێنەری بایەرن میونخ ، http://www.uefa.com/teamsandplayers/coaches/coach=15008/profile/