کامپ نۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

پۆتانەکان: ٤١°٢٢′٥١.٢٠″N ٢°٧′٢٢.١٩″E / ٤١.٣٨٠٨٨٨٩°N ٢.١٢٢٨٣٠٦°E / 41.3808889; 2.1228306 (Camp Nou) کامپ نۆ (بەکەتەلانی:Camp Nou) (بەکوردی:یاریگای نوێ) یاریگایەکی تۆپیپێ یە دەکەوێتە شاری بەرشەلۆنا لە ھەرێمی کەتەلۆنیا لە ووڵاتی ئیسپانیا، ئەم یاریگایە لەساڵی ١٩٥٧ تاوەکوو ئێستا تایبەتە بە یانەی بەرشەلۆنە، ئەم یاریگایە جێگای ٩٨، ٧٨٧[١] ھاندەر دەبێتەوە، ئەم یاریگایە گەورەترین یاریگایە لە کیشوەری ئەورووپا وە بەپلەی یازدەیەم دێت لە ڕیزبەندی گەورەترین یاریگاکانی جیھانی، ئەم یاریگایە میوانداری دوو یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا و ئۆڵەمپیادی ١٩٩٢ کردووە، ڕووبەری یاریگای کامپ نۆ ١٠٥*٦٨ مەتر دەبێت، ماوەی دروستبوونیشێ سێ ساڵی خەیاند لەنێوان ساڵانی ١٩٥٤-١٩٥٧ بووە.

ژمارەی کورسییەکان[دەستکاری]

  • ساڵی ١٩٥٧ تا ١٩٨٠ (٩٣٠٥٣ کورسی)
  • ساڵی ١٩٨٠ تا ١٩٩٣ (زیاتر لە١٢١٠٠٠کورسی)
  • ساڵی ١٩٩٣ تا ١٩٩٩ (١١٥٠٠٠کورسی)
  • ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠١٠ (٩٨٧٧٢کورسی)
  • ساڵی ٢٠١٠ تا ____ (٩٩٣٥٥کورسی)
وێنەی پانۆرامایی یاریگای کامپ نۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠١١

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. www.fcbarcelona.cat. www.fcbarcelona.com. Retrieved on 2012-04-23.