یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە یۆڤانتوسەوە ڕەوانە کراوە)
یوڤێنتوس
ناوی تەواوJuventus Football Club (یانەی تۆپی پێی یوڤێنتوس)
نازناوخانمە پیرەکە، بیانکۆنێری (ھەواداران)
ناوی کورتکراوەJuve, JFC, JUV
دامەزراندن١ی تشرینی دووەم ساڵ ١٨٩٧ (١٢١ساڵ)
زەوی(ئالیانز ستادیۆم) ،تۆرینۆ، ئیتاڵیا
خاوەن یانەخێزانی ئانیێلی
سەرۆکئاندرێ ئانیێلی
خولSerie A (خولی تۆپی پێی ئیتالیا)
2020-2021چوارەم
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم
وەرزی ئەمساڵ

یۆڤانتۆس یانەیەکی ئیتالیە بەشداربووی خولی تۆپی پێی ئیتالیا لە ساڵی ١٨٩٧ شاری تۆرینۆی باکوری رۆژئاوای ئیتاڵیا لەسەر دەستی خوێندکارانی خوێندنگەی (ماسیمۆ دازیلیۆ لیچیۆم) دامەزراوە، لە ئێستادا خاوەنی یانەکە خێزانی ئەنگێلە

یاریگا[دەستکاری]

دێلی ئەلپی یاریکای سەرەکی یۆڤانتۆسە، لەساڵی ١٩٩٠ دروست کراوە بۆ یاریەکانی مۆندیالی ئیتاڵیا. ئەم یاریگایە جێگای ٧٣ ھەزار ھاندەر لە خۆ دەگرێت بەڵام ئێستا کاری چاک کردنەوەی بۆ دەکرێت‌و کورسیەکانی کەم دەکرێتەوە بۆ ٤٠ ھەزار ھاندەر و دەکرێتە یاریگایەکی مۆدرێن. کار چاک کردنەوە ماوەی چەند ساڵێکە بەردەوامە وا بڕیارە ئەمساڵ تەواوبێت، لەماوەی چەند ساڵی رابردودا یانەکە بەشێوەیەکی کاتی لە یاریگای ئۆڵمپی تۆرینۆ یاریان کردوە.

یاریکردن بە ئەنجامەکان[دەستکاری]

لە وەرزی ٢٠٠٥ - ٢٠٠٦ یانەی یۆڤۆنتۆس پلەی یەکەمی بەدەست ھێنا بەڵام بەھۆی تێوە گلانەوە بە ئەنجامی یاریەکان پلەی یەکەم درایە یانەی یانەی ئینتەرناسیۆنالێ و یانەی یۆڤۆنتۆس دوورخرایەوە بۆ پلە دووەکانی ئیتالیا کە ئەمەش یەکەم جار بوو یانەکە بچێتە پلە دووەکان بەمەش دوورخرایەوە لە چالاکی خوولەکانی ئەوڕووپا بەتایبەتی چامپیۆنس لیگ و یۆڕۆپا لیگ

گۆڕانی درێسی یانەکە[دەستکاری]

یاریکەرانی یانەکە سەرەتا درێسی پەمەییان لەبەر دەکرد. درێسی ئەوکاتەی یانەکە کێشەیەکی ھەبوو کە دوای شتن رەنگەکەی کاڵ دەبویەوە، بۆیە یەکێک لە ئەندامانی یانەکە داوای لە ھاوڕێیەکی کرد لە ئینگلتەرا کە درێسێکی زۆر باشی پەمەییان بۆ بنێرێت، ئەم ئینگلیزیە ناوی (جۆن سافاج) بوەو ھاندەری یانەی نوتس کاونتی ئینگلیزی بوە، جۆن درێسی ئەوی یانەیەیان بۆ دەنێرێت کە خۆی ھاندەرێتی ئەو درێسەش رەش‌و سپی بوو. کاتێک ئەم درێسان دەگاتە یانەی یۆڤانتۆس یانەکە توشی شۆک دەبێت، بەڵام دواجار بڕیار دەدەن ئەو درێسانە بە شێوەیەکی فەرمی بپۆشن، بەڵام لەساڵی ٢٠١١ بەھۆی دووبارە ئارەزووکردن بۆ درێسە کۆنەکە دووبارە درێسێکی پەیەییان وەک درێسی یەدەگ دنا