خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا

لە ویکیپیدیاوە، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان
لۆگۆی پاڵەوانیەتیەکە

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوڕووپا ، (بە ئینگلیزی UEFA Champions League) پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێی ئەورووپییە، ساڵانە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپی ڕێکدەخرێت. لەساڵی ١٩٥٥-١٩٥٦ یەکەم وەرزی پاڵەوانیەتیەکە ڕێکخرا.

ئەم پاڵەوانیەتیە لەگرنگترین ڕووداوە وەرزشییە جیهانییەکان دادەنرێت و دوا ڕووبەڕووبوونەوەی پاڵەوانیەتیەکە بەگرنگترین ڕووداوەی وەرزشی ساڵ دادەنرێت و زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن بینەر لەڕێگەی تەلەفزیۆنەوە تەماشای دەکەن.

لەسەرەتادا ناوی فەرمی پاڵەوانیەتیەکە جامی ئەورووپا بوو، لەپاڵەوانیەتی ساڵی ١٩٩٢-١٩٩٣ ناوی فەرمی گۆڕدرا بۆ جامی پاڵەوانی ئەورووپا یان خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا. لەسەرەتای دامەزراندنیدا پاڵەوانیەتیەکە لەسیستەمی دۆڕاندنێک بوو و تەنها پاڵەوانێکی خولی ناوخۆیی وڵاتانی ئەورووپی تێیدا بەشدار دەبوون. لەساڵی ١٩٩٠ دا گرووپی کۆمەڵەکان بۆ یاری چوون و هاتن فراوانتر کرا و ژمارەی یانەکانیش زیاد کرا. لەگەڵ گۆڕانی ناوی پاڵەوانیەتییەکە لەساڵی ١٩٩٢دا ژمارەی یانەکانی پاڵەوانیەتیەکە زیادکراوە بۆ ٣٢ یانە.

ژمارەی هەڵگرانی نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیە ٢٢ یانەی جیاوازە و لەنێو ١٢ یانە کە هەڵگری زۆرترین نازناوی ئەم پاڵەوانیەتیەن، یانەی ڕیال مەدرید زۆرترین نازناوی هەڵگرتووە کە ٩ نازناوە. پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو ٢٠١١-٢٠١٢ یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووە و لەمانگی ئەیلوولی ٢٠١٢دا کێبڕکێی قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ دەست پێدەکات.

ئەو یانانەی بوون بەپاڵەوان [دەستکاری]

یانەی پاڵەوان جاری بەدەست ھێنراو
ڕیال مەدرید ٩ جار
ئەی سی میلان ٧ جار
لیڤەرپوول ٥ جار
بایەرن میونخ ٤ جار
بەرشەلۆنە ٤ جار
ئەیاکس ئەمستەردام ٤ جار
ئینتەرناسیۆنالێ ٣ جار
مانچستەر یونایتد ٣ جار
بەنفیکا ٢ جار
یوڤێنتوس ٢ جار
تۆتنهام هۆتسپێر ٢ جار
پۆرتۆ ٢ جار
سەڵتیک ١ جار
هامبورگ ١ جار
ستیوا بووخارست ١ جار
ماڕسیلیا ١ جار
فاینۆرد ڕۆتەردام ١ جار
ئەستۆن ڤێلا ١ جار
ئایندۆھۆڤن ا جار
ڕێد ستارد بلگارد ١ جار
بوروسیا دۆرتمۆند ١جار
چێلسی ١جار

سەرچاوە [دەستکاری]