یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
(لە مانچستەر یونایتدەوە ڕەوانە کراوە)
یانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد
Manchester United F.C
ناوی تەواویانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد
نازناوشەیتانە سوورەکان
ناوی کورتکراوەMan United
United
دامەزراندن١٨٧٨
یاریگائۆڵدترافۆرد
پانتایی٧٥٬٦٣٥[١]
خاوەن یانە(خێزانی گلایزەری ئەمریکی)
سەرۆک یانەجۆیل گلایزەر و ئاڤرام گلایزەر
ڕاھێنەرئیریک تین ھاگhttps://commons.wikimedia.org/wiki/File:Flag_of_the_Netherlands.svg
خولپرێمیەرلیگ
٢٠٢٠-٢٠٢١دووەم
گەورەترین بردنەوەیانەی تۆپی پێی مانچستەر یونایتد ١٠–٠ یانەی تۆپی پێی ئەندەرلەخت[٢]
زۆرترین ئامادەبوونوێڵزڕایان گیگز (٩٦٣ یاری)
گۆڵکەرئینگلتەراوەین ڕۆنی (٢٥٣ گۆڵ)
جلوبەرگی سەرەکی
جلوبەرگی دووەم
جلوبەرگی سێیەم

یانەی مانچستەر یونایتد (بە ئینگلیزی: Manchester United F.C) یانەیەکی تۆپی پێی ئینگلیزییە. یەکێکە لە یانە مەزنەکانی جیھانی تۆپی پێ ئەم یانەیە بەیانەی "شەیتانە سوورەکان" ناسراوە.

زانیاری لەسەر یانە[دەستکاری]

  • لە ساڵی ١٨٧٨ز دامەزراوە.
  • گەورەترین یانەی ئینگلتەرایە.
  • یاریگای یانە ئۆڵدترافۆرد.
  • سیمبووڵی یانە شەیتانە سوورەکان.
  • ڕایان گیگز زۆرترین یاری بۆ مان یونایتد کردووە بە ٩٦٣ یاری.
  • وەین ڕۆنی بەتۆمارکردنی ٢٥٣ گۆڵ گٶڵکاری مێژوویی یانەکەیە.
  • ئەلێکس فێرگوسۆن باشترین ڕاهێنەری مێژووی مان یونایتدە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ٢٠١٣ ڕاهێنەری یانەکە بووە.
  • ڕۆی کین باشترین کاپتنی مێژووی یانەکەیە ٤٨٠ یاری بۆ مان یونایتد کردووە ، بەسەرکردایەتی کین مان یونایتد سێ نازناوە مێژوویەکەی بەدەستهێنا لە ساڵی ١٩٩٩.
  • بۆبی چاڵتۆن براوەی باڵۆندۆری ساڵی ١٩٦٦ باشترین یاریزانی مێژووی یانەکەیە لەگەڵ مان یونایتد بەژداری ٧٥٨ یاری کردووە و ٢٤٩ گۆڵی بۆ یانەکە تۆمارکردووە ، یەکێکە لە رزگاربووەکانی کارەساتەکەی میونخ ، سەرکردایەتی مان یونایتدی کرد بۆ بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەوروپی له ساڵی ١٩٦٨.
  • زۆرترین گۆڵ لە یاریەکدا ئەندریۆ کۆڵ بەرامبەر ئیپسویچ تاون لە ٤\٣\١٩٩٥ پێنج گۆڵی تۆمارکرد - دیمیتار بێرباتۆڤ بەرامبەر بلاکبێرن ریڤەرز لە ٢٠١٠/١١/٢٧ پێنج گۆڵی تۆمارکرد.
  • زۆرترین هاتریک لەمێژووی یانەکەدا وەین ڕۆنی تۆماریکردووە بە شەش هاتریک.
  • براوەکانی باڵۆندۆر دێنیس لاو لە ساڵی ١٩٦٤ - بۆبی چاڵتۆن لە ساڵی ١٩٦٦ - جۆرج بێست لە ساڵی ١٩٦٨ - کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠٠٨.

دەستکەوتەکانی یانە[دەستکاری]

  • پرێمیەرلیگ ٢٠ جار لە ساڵەکانی ١٩٠٨ - ١٩١١ - ١٩٥٢ - ١٩٥٦ - ١٩٥٧ - ١٩٦٥ - ١٩٦٧ - ١٩٩٣ - ١٩٩٦ - ١٩٩٧ - ١٩٩٩ - ٢٠٠٠ - ٢٠٠١ - ٢٠٠٣ - ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ - ٢٠٠٩ - ٢٠١١ - ٢٠١٣
  • خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٣ جار لە ساڵەکانی ١٩٦٨ - ١٩٩٩ - ٢٠٠٨.
  • جامی سووپەری ئەورووپا ١ جار لە ساڵی ١٩٩١
  • جامی جیھانیی یانەکانی فیفا ١ جار لە ساڵی ٢٠٠٨
  • جامی یەکێتی ئینگڵتەرا ١٢ جار لە ساڵەکانی ١٩٠٩ - ١٩٤٨ - ١٩٧٣ - ١٩٧٧ - ١٩٨٣ - ١٩٨٥ - ١٩٩٠ - ١٩٩٤ - ١٩٩٦ - ١٩٩٩ - ٢٠٠٤ - ٢٠١٦
  • ڕابیتەی ئینگلیزی ٦ جار ١٩٩٢ - ٢٠٠٦ - ٢٠٠٩ - ٢٠١٠ - ٢٠١٧ - ٢٠٢٣
  • خولی ئەورووپا ١ جار لە ساڵی ٢٠١٧
  • جامی قەڵغانی خێرخوازی ٢١ جار لە ساڵەکانی ١٩٠٨ - ١٩١١ - ١٩٥٢ - ١٩٥٦ - ١٩٥٧ - ١٩٦٥ - ١٩٦٧ - ١٩٧٧ - ١٩٨٣ - ١٩٩٠ - ١٩٩٣ - ١٩٩٤ - ١٩٩٦ - ١٩٩٧ - ٢٠٠٣ - ٢٠٠٧ - ٢٠٠٨ - ٢٠١٠ - ٢٠١١ - ٢٠١٣ - ٢٠١٦

کارەساتەکەی ساڵی ١٩٥٨[دەستکاری]

کاتێک مان یونایتد لە قۆناغی ھەشتی چامپیۆنسلیگ یاری یەکەم لە ئۆڵدترافۆرد ٢-١ لە سلاڤیا بەلەگرادی یوغسلافی بردەوە ، بۆ یاری گەڕانەوە سەفەریان کرد بۆ یوغسلافیا و یاریەکە ١-١ بەرامبەر بوو مان یونایتد سەرکەوت بۆ قۆناغی پێشکۆتای چامپیۆنسلیگ ، لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ئینگلتەرا بەھۆی بارینی بەفرێکی بە خوڕ و نالەباری کەش و ھەوا لە ٦/شوباتی/١٩٥٨ بە دیاری کراوی کاتژمێر ٣:٠٤ـی دوای نیوەڕۆ فڕۆکەکەیان لە ئاسمانی میونخ کەوتە خوارەوە ، فڕۆکەکە ٤٤ سەرنشینی تێدا بوو کە شەشیان دەستەی تیمی فڕۆکەوانی بوون ٣٨ تریان یاریزانان و دەستەی کارگێڕی یانەکە بوون ، لە ئەنجامدا ٢٢ کەسیان دەست بە جێ گیانیان لەدەست دا دانەیەکی تریان کە فڕۆکەوانەکە بوو دوای پانزە ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە بەھۆی ئەوەی برینەکەی سەری زۆر سەخت بوو ئەویش گیانی لەدەست دا و ژماری گیان لەدەست دان بووە ٢٣ سەرنشین ٢١ سەرنشین ڕزگاریان بوو کە ١٩یان برینیان سەخت بوو بەشێکی زۆریان کەم ئەندام بوون بەجۆرێک یانەکە بە تەواوەتی لەناوچوو بەڵام لە دوای ئەوەوە زۆر یانە وەکوو ریال مەدرید و لیڤەرپوول بە پارە و ھەروەھا بە بەخشینی یاریزان بێ بەرامبەر یارمەتی مان یونایتدیان دا تاوەکو یانەکە ھەستێتەوە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ یاریگای_مەنچستەر_یوونایتد ٢٠ی ئابی ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Barnes et al. (2001), pp. 14–15

[١]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Manchester United - Club profile". www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-04-08.